تێرتی سێکندز تو مارس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی باندەکە لە مۆسکۆ ٢٠١٤

30 چرکە بۆ مارس باندێکی ڕۆکی ئەنەریکیە کە لەساڵی ١٩٩٨دا پێکهاتووە ، و هەریەک لە جارید لێتۆ و براکەی شانن لێتۆ و تۆمۆ میلڤیچ تیایدا ئەندامن.

هەروەها لێتپ سەرۆکی گروپەکەیە، کەلەساڵی ١٩٩٨ لە لۆس ئەنجلس ، کاڵیفۆرنیادا پێکهێنرا لەگەڵ برایە گەورەکەی شانن لێتۆ ، یەکەم ئەلبومی خۆشیان لەساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە کە ناوبانگێکی بچووکیان پێ پەیدا کرد.گروپەکە لەساڵی ٢٠٠٥ ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد بەهۆی ئەلبوومی دووەمیانەوە بەناوی (درۆیەکی جوان - A Beautiful Lie).لەساڵی ٢٠١٣دا چوارەم ئەلبوومی خۆیان بڵاو کردەوە بەناوی (Love , Lust , Fatih and Dream) و تاکو ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ١٥ ملیۆن دانەی لە ئەلبوومەکە فرۆشرا.