جاک ویڵشێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جاک ویڵشێر
جاک ویڵشێر بە درێسی ئارسناڵەوە
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو جاک ئەندریو گاری ویلشێر
ڕێکەوتی لەدایکبوون ی مانگى کانوونى دووهەمی ١٩٩٢ (٢١ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون ستێڤێناگێ، ئینگلتەرا ئینگلتەرا
باڵا ١.٧٠ م
جێگای یاریکردن ناوەند
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا ئارسناڵ
ژمارەی یانە 10
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠١ لوتۆن ئینگلتەرا
٢٠٠١ - ٢٠٠٨ ئارسناڵ ئینگلتەرا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
- ٢٠٠٨ ئارسناڵ ئینگلتەرا ٧١ (٣)
٢٠١٠بۆڵتۆن(خواستن) ئینگلتەرا ١٤ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٦ - ٢٠٠٧ ئینگلتەرای ژێر ١٦ ساڵان ٢ (٠)
٢٠٠٧ - ٢٠٠٩ ئینگلتەرای ژێر ١٧ ساڵان ٩ (١)
٢٠٠٩ ئینگلتەرای ژێر ١٩ ساڵان ١ (٠)
٢٠٠٩ ئینگلتەرای ژێر ٢١ ساڵان ٧ (٠)
- ٢٠١٠ ئینگلتەرا ئینگلتەرا ١٢ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

جاک ویڵشیر یاریزانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە
یاریزانی هێڵی ناوەندە و بچوکترین یاریزانی ئارسناڵ کە درێسی یانەکەی پۆشی بێت لە تەمەنی 16ساڵیدا.
جاکی پێشتر تەنها یاری بۆ بۆڵتۆن واندەرازی کردوە و ئێستا یاریزانی ئارسناڵە.

ژیان نامەی تایبەتی[دەستکاری]

ویلشێر خێزاندارەو خاوەنی کوڕێکە بەناوی ئارچێ لەئێستادا ویلشێر لە ناوچەی Hitchin لەئینگلتەرا ژیان بەسەر دەبات و لەتەمەنی منداڵیدالە تیپی وەرزشی قوتابخانەکەشی کاپتن بووە و 7 نازناوی لەگەڵ تیمی وەرزشی قوتابخانەکەی بردۆتەوە تەنها لەتەمەنی 10 ساڵیدا و 15 نازناوی بردۆتەوە لەگەڵ تیمی وەرزشی منداڵانی ئەو ناوچەیەی کەلێی دەژیا لەتەمەنی 8 ساڵیدا.

چەند ووتەیەک لەسەر وێڵشێر[دەستکاری]

  • ئارسن فینگەر لەسەر ویلشێر : ئەو یاریزانێکی کەموێنەیە شێوازی یاریکردنی ئیسپانیە بەڵام دڵی ئینگلیزیە و شیوازی یاریکردنی ویلشێر بە ئەفسانەی پێشووی یانەکە لیام بڕادلی دەچوێنێت
  • وین کویڵ ڕاهێنەری بۆڵتۆن : بەو ماوەیەی ویلشێر یاری بۆ کردین تەواوی کێشەکانی هێڵی ناوەندمان چارەسەر بوو و ئاستی هێڵی ناوەندمانی بەرزکردەوە
  • سەرۆکی یانەی ئارسناڵ : جیگای شانازیە کە ویلشێر یاری بۆ ئارسناڵ دەکات ئەو تەمەنی تەنها 21 ساڵەو ئەستێرەیەکی نوێی جیهانی تۆپی پێیە
  • دانی ئەلڤێس : ویلشێر یاریزانێکی گەورەیە ئە هیچی کەمتر نییە لە ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە چاڤی و ئینێستا
  • شڤانشتایگەر : ویلشێر یاریزانێکی گەورەیە ئەو یەکێکە لەباشترین یاریزانانی هێڵی ناوەند وەسف ناکرێت ئەم یاریزانە
  • مارکۆ ڕیۆس : ویلشێر یاریزانێکی نموونەیەو درووست بوونی لەم جۆرە یاریزانە زۆر کەمە
  • ڕۆی هۆدسۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا :

ویلشێر یاریزانێکە هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکات و یاریزانێکی نموونەییە لەئێستادا ئینگلتەرا پێویستی بە یاریزانی وەک ویلشێرە و لەگەڵ ئارسن فینگەر چەندین جار گفتوگۆمان کردووە لەسەر ئەوەی کە ویلشێر هەموو نیشانەیەکی ئەوەی تیادایە بۆ ئەوەی شارەی کاپتنی یانەکەی و هەڵبژاردەکەشی پێبدرێت

بۆ زانیاری ڕۆی هۆدسۆن لەدوای ئەو پێکانە درێژخایەنەی ویلشێر دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ یەک یاری ڕاستەوخۆ بانگهێشتی کردەوە هێندەی متمانە بەم یاریزانە هەیە.

ئەم ووتانەو چەندین ووتەی زێڕینی تر لەسەر ویلشێر هەیە بەڵام دەبێت کتێبێکی لەسەر دابنێی بۆ نووسینەوەی..

سەرتای ژیانی وەرزشی لەگەڵ ئارسناڵ[دەستکاری]

جاک ویلشێری لەئەکادیمیای یانەی ئارسناڵ پێگەشتووە و لەتەمەنی 9 ساڵیەوە پەیوەندیکردووە بەو ئەکادیمیایەوە لەساڵی 2001 ەوە بەسەرجەم ئاستەکاندا تێپەڕیوە تا خۆی گەیاندۆتە ڕیزی پلە یەکی یانەکە هەرچەندە ویلشێر هەر لەمنداڵیەوە تواناکانی جێی سەرسوڕمان بوون و جێگەی گرنگی پێدان بوون بەڵام دەرکەوتنی سەرەکی لەساڵی 2007 بوو لەتەمەنی 15 ساڵیدا کاتێک بوونە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان و ستیڤ بۆڵدی یاریدەدەری ڕاهێنەری ئێستای ئارسن فینگەر ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم یاریزانە و یەکەمین یاری لەخولی ئینگلیزی خوار 18 ساڵ لەبەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا بەڵام یەکەمین گۆڵی لە بەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێلا بوو لەو تەمەنە بچوکەیدا لەکاتێکدا هێرشبەریش نەبوو توانی لەو ساڵەدا 13 گۆڵ لەکۆی 18 یاری تۆماربکات پرۆفیسۆر بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەم یاریزانە لەیاری نێوان ئارسناڵ و وێستهام ئامادەی بینینی یاریەکە بوو و لەکۆی 3 یاری کە ئارسن فینگەر ئامادەی بینینی بوو ویلشێر توانی 2 گۆڵ بکات و یارمەتی هاوڕێکانی بدات و 2 گۆڵیشی دروست کرد لەو کاتەوە ئەم یاریزانە خۆی بۆ پرۆفیسۆر نمایشکردوو ئارسن فینگەری ناچار بەوەکرد کە بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی بکات لەتەمەنی تەنها 16 ساڵیدا لەمانگی 7 ی ساڵی 2008 و یەکەمین یاری بەرامبەر بورگلاند بووە لەپاڵەوانیەتیەکی دۆستانەی چوار تیپیدا واتوانی گۆڵێک تۆمار بکات وەلەو یاریەدا ئاەرسناڵ بە 10-2 گۆڵ براوا بوو و دوای دوو ڕۆژ لەو پاڵەوانیتیە لەیاریەکی دۆستانەی تردا لەبەرامبەر شتوتگارتی ئەڵمانی ئارسن فینگەر بەشێوەی سەرەکی یاری بەویلشێر کردوو درێسی ژمارە 19 ی پۆشیبوو.

سەرخستنی بۆ پلە یەکی ئارسناڵ[دەستکاری]

لەساڵی 2008 ەوە سەرخراوە بۆ ڕیزی پێکهاتەی یەکەمی یانەکە لەتەمەنی 16 ساڵ و 256 ڕۆژ و بەبچوکترین یاریزانی خولی ئینگلیزی دادەنرێت لەو تەمەنەدا کەیاری کردبێت وەتوانی ژمارەی پێوانەی سیسک فابریگاس بشکێنێت و بە ٢٢ ڕۆژ پێشیکەوت کە فابریگاسیش ئەو کاتە هەر لەئارسناڵ بوو ، و یەکەمین یاری ڕەسمی لەخولی ئینگلیزی بەرامبەر بلاکبێرن ڕۆڤەرز بوو کاتێک لەخولەکی 84 هاتە ناو یاریگاو ئەستێرەی ئێستای مانیو ڕۆبن هوود هاتە دەرەوەی یاریگا و لەشوێنی ئەو بەشداری کرد ، چەندین جار هەڵبژێردراوە بەباشترین یاریزانی تازە دەرکەوتوو و چەندین خەڵاتی وەرگرتووە و لەساڵی 2010 بەباشترین یاریزانی هەڵکەوتوو دیاریکراوە و لەهەمان ساڵدا واتە 2010 ناوی لەو پێکهاتەیەدا بوو کە بۆ باشترینەکانی خولی ئینگلیزی هەڵبژێردران PFA وەهەر لەو ساڵەدا بەباشترین یاریزانی ئارسناڵ هەڵبژێردرا بەپێی ڕاپرسی هاندەرانی ئارسناڵ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەیەکەم وەرزیدا پیشانی دا . یەکەمین گۆڵی ویلشێر بەشێوەیەکی ڕەسمی لەبەرامبەر شیڤڵد یونایتد بوو لە جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا وەتوانیان بە 6 گۆڵ براوە بن و لە 25/9/2008 و بۆ یەکەمین جار بەتەمەنێکی بچووکەوە بەشداری گەورەترین خولی ئەوروپی کرد کە چامپیۆنس لیگە لەبەرامبەر داینەمۆ کیڤ وەلەو یاریەدا کەبانگهێشتکرابوو لەپێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو.

لەگەڵ ئارسناڵ[دەستکاری]

ویلشێر خاوەنی 62 یاریە بەدرێسی ئارسناڵەوە و 6 گۆڵی کردووەو 17 گۆڵی دروست کردووە—لە ١/٩/٢٠١٠ ەو ویلشێر بۆندێکی لەگەڵ ئارسناڵ مۆرکردووە بۆ ماوەیەک کەدیاری نەکراوە -پڕشنگدارترین یاری ویلشێر بۆ ئارسناڵ لەساڵی 2010 بوو کاتێک توانیان بەئەنجامی 2-1 یاریەکە ببەنەوەو ویلشێر ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەبردنەوەی ئەم یاریەدا و بووە هۆی سەرسامکردنی تەواوی جیهان کاتێک بەو تەمەنە بچووکەوە هاوشانی چاڤی و ئینێستا و میسی یاری دەکرد و ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پیپ گواردیۆلا دوای یاریەکە ڕایگەیاند سەرمسوڕماوە لەم یاریزانە چۆن دەتوانێت بەو جۆرە یاری بکات و چاڤی و تەواوی یاریزانانی بەرشەلۆنە بەشان و باڵی ئەم لاوە زێڕینەدا هەڵیاندا و بەرشەلۆنە ئامادەبوو بۆندێکی گەورە لەسەر داواکاری گواردیۆلا پێشکەشی ئارسناڵ بکات بەڵام ئارسناڵ ڕاستەوخۆ بەتوندی بەرپەرچی دانەووەو مانەوەی یاریزانەکەی ڕاگەیاند

لەگەڵ یانەی بۆڵتۆن[دەستکاری]

ویلشێر تەنها یەک وەرز یاری بۆ یانەی بۆڵتۆن واندەرز کردووە لەساڵی 2010 و بەشێوەی خواستن و14 یاری بۆ ئەنجامداوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا[دەستکاری]

و 7 یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕۆی هۆدگسۆن بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بەم یاریزانە دەبەستێت هەرچەندە چەندین ئەستێرەی تری وەک لامپاردو جیراردو کاریک و -------- هەن لەهەڵبژاردەکەدا

یاری بۆ سەرجەم ئاستەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە خوار 16 ساڵ خوار 17 ساڵ خوار و خوار 21 ساڵ و یەکەمین یاری لەتەمەنی 18 ساڵیدا بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی ئینگلتەرا کردووە بەهۆی ئەو ئاستە سەرسوڕهێنەرەی کەلەگەڵ ئارسناڵ پیشانیدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی ناچارکرد لەوتەمەنە بچوکەدا پشتی پێببەستێت لە پاڵ ستیڤن جیراردو فڕانک لامپاردو ------ یاریزانە گەورەکان و هاوشانی ئەو ئەستێرە گەرانە لەکێبڕکێدا بوو تا ئەوەی شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەی کردەوە و یەکەمین یاری بەرامبەر مەجەڕ ئەنجامداوە

سەرچاوە[دەستکاری]

ئارسناڵ فۆڕ کورد

چاودێریی دەستە
تەواویی بەکارھێنراوەکان بپشکنە
سەرچاوەکە نوێبکەوە