تیۆریی زانیاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیردۆزی زانیاری
لقیmathematical theory
بەشێکە لەcognitive science، زانستی کۆمپیوتەر، ماتماتیک
بابەتی لاوەکیئامار
ئافرێنەرکڵاد شانن
کۆد (٢٠١٢)10003712
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://quantumcomputing.stackexchange.com/tags/information-theory، https://math.stackexchange.com/tags/information-theory

تیۆریی زانیاری لە لقەکانی بیرکاریی بەکاربراو و ئەندازیاریی کارەبایە بۆ دیاریکردنی چەندێتی، هەڵگرتن، دوورپەیوەندیکردن و بەژمارەکردنی زانیاری.[١]

تیۆری زانیاری لەلایەن هاری نیکویست و ڕاڵف هارتلی لە ١٩٢٠ەکان و هەروەها کڵاد ئی شاننەوە لە ١٩٤٠ەکاندا بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕادە و سنوورە بنەڕەتییەکان لە کاری پەستان و کۆگاکردن و ڕاگەیێنیی دراوەدا، پەرەی پێدراوە. بوارەکە بریتیە لە یەکتربڕی تیۆری ئەگەر، ئامار، زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاریی زانیاری و ئەندازیاری کارەبا.

کلیلە پێوەری بیردۆزی زانیاری بریتیە لە ئانترۆپیی زانیاری.[٢] ئەنترۆپی پێوەری بڕی نادڵنیاییە لە نرخی گۆڕاوێکی هەڕەمەکیدا یان دەرئەنجامی پرۆسەیەکی هەڕەمەکیدا. بۆ نمونە، دیاریکردنی ئەنجامی هەڵدانی پارە (سکە)دا (دوو ئەگەری وەک یەک)، زانیاری کەمتری تێدایە (ئەنترۆپی نزمە) بەرامبەر دیاریکردنی ئەنجامی هەڵدانی زارێک (شەش ئەگەری وەک یەک). واتە تا ئەنترۆپی بەرزتر بێت دیاریکردنی ئەنجامەکە زانیاری زیاتر بەدەستەوە دەدات چونکە لە ئەنترۆپی سفردا کە هیچ جیاوازیەک نیە، هیچ زانیاریەکیش نیە.

پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ "Claude Shannon, pioneered digital information theory". FierceTelecom (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-19. ١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Data Science for Business [Book]". www.oreilly.com (بە ئینگلیزی). p. 51. Retrieved 2022-11-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)