ئانترۆپیی زانیاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئانترۆپیی زانیاری (بە ئینگلیزی: Information entropy) لە چەمکەکانی تیۆریی زانیارییە کە دەبێژێت چ ڕادە زانیاری لە ڕووداوێکدا بوونی ھەیە.[١] بە گشتی، ھەر چی ڕووداوێک گوماناوی یان بەھەڵکەوت بێت، زانیاریی زیاترێکی لە خۆی گرتووە. چەمکی ئانترۆپیی زانیاری لەلایەن کڵاد شاننی بیرکارەوە داھێنراوە.[١]

نموونە[دەستکاری]

با نموونەیەک بھێنینەوە. ئەگەر بە کەسێک شتێک بوترێت کە پێشتر لێی ئاگادار بێت، ڕادەی زانیارییەک کە پێی دەدرێت زۆر کەم دەبێت. واتا وتنی ئەو شتە بەو کەسە تۆزێک بۆی بێ‌کەڵکە. لە تیۆریی زانیاریدا دەڵێن ئانترۆپیی ئەو زانیارییە لە خوارەوەیە.

بە پیچەوانەوە، ئەگەر بە کەسێک شتێک بوترێت کە پێشتر لێی ئاگادار نییە یان زۆر کەمی لێ دەزانێت، ئەو کەسە گەلەک زانیاریی نوێ وەردەگرێت کە لەوانەیە بۆی بەکەڵک بێت. لەوانەیە شتی نوێ فێرببێت. لە تیۆریی زانیاریدا دەڵێن ئانترۆپیی ئەو زانیارییە لە سەرەوەیە.

وتارە پێوەندیدارەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Data Science for Business [Book]". www.oreilly.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-15.