تیشکی ئێکس
| تیشکی ئێکس | |
|---|---|
| لقی | تیشکدان، medical service |
| بەشێکە لە | شەبەنگی کارۆموگناتیسی |
| ناونراوە لەدوای | ڤیلھێڵم ڕۆنتگن |
| لە پێش | تیشکی گاما |
| لە دوای | تیشکی سەروو وەنەوشەیی |
| زانا | ڤیلھێڵم ڕۆنتگن |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://physics.stackexchange.com/tags/x-rays |

تیشکی ئێکس یان تیشکی سینی (بە ئینگلیزی: X-radiation یان X-ray) درێژە شەپۆل زۆر کورتی ھەیە و لە سنووری پێوانەی گەردیلەدایە، بۆیە ھەمیشە بەھۆی وزەکەیەوە وەسف دەکرێت نەک بە درێژییە شەپۆلەکەی. زانای ئەڵمانی ڤیلھێڵم ڕۆنتگن کە بە دۆزەرەوەی تیشکی ئێکس دەناسرێت[١] بە ڕێکەوت تیشکی ئێکس دۆزییەوە، لەو کاتەدا کە تاقیکردنەوەی دەکرد لەسەر لوولەی تیشکە کاسۆد. پاش ھەفتەیەک بە تیشکی ئێکس وێنەیەکی دەستی ژنەکەی گرت. ئەم وێنەیە زۆر بە ڕوونی ئەڵقەی شووکردن و ئێسکەکانی تێدا دەرکەوتبوو. ڕونتگن ئەم دیاردەیەی ناونا تیشکی X) X-ray) بۆ دەرخستنی ئەوەی کەوا ئەم تیشکە چ جۆرێکی نەناسراو لە تیشک، و ھەتا ئێستاش ئەم ناوە ھەر بەکاردەھێنرێت.[٢]
تیشکی ئێکس دەتوانێت بەناو زۆربەی مادە ڕەقەکان تێپەڕ ببێت وەک کەرەستەی بیناسازی و شانەی زیندوو.[٣] بۆیە تیشکی ئێکس بە فراوانی لە پزیشکیدا بەکاردێت (وەک، پشکنینی ئێسکی شکاو) و لە زانستی مادەدا (وەک، ناسینەوەی ھەندێک توخمی کیمیایی و دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکان لە کەرەستەی بیناسازیدا).[٤] تیشکی ئێکس تیشکی بە ئایۆنکەرە و لەکاتی بەرکەوتنی بە شانەی زیندوو دەتوانێت زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، وەک: زیان گەیاندن بە DNA، شێرپەنجە و لە چڕی بەرزدا، سووتان و نەخۆشی تیشکاوەری؛ بۆیە بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی بە توندی لەلایەن دەسەڵاتی گشتی تەندروستی کۆنترۆڵ دەکرێت.
تایبەتمەنی تێشکی ئێکس
[دەستکاری]تیشکی ئێکس جۆرێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە ئەم تایبەتمەندییانەی ھەیە:
١. شەپۆلی کورتی ھەیە - نێوان ٠٫٠١ بۆ ١٠ نانۆمەتر.
٢. وزەی بەرزی ھەیە - لە ١٠٠ ئەلێکترۆن ڤۆڵتەوە تا چەند ملیۆن ئەلێکترۆن ڤۆڵت.
٣. توانای ڕۆیشتن ھەیە بە ناو زۆربەی ماددەکاندا.
بەکارھێنان
[دەستکاری]- ئەم تیشکە بەکاردەھێنرێت بۆ بواری پزیشکی و پزیشکی ددانیش.
- دەزگاکانی ئاسایش لە فڕۆکەخانە تیشکی ئێکس بەکاردێنن بۆ زانینی ئەوەی چی لەناو جانتاکاندایە.
- لە پزیشکیدا بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی ناوەوەی لەش.
- لە پیشەسازیدا بۆ پشکنینی کوالێتی بەرھەمەکان بەکاردێت.
- لە توێژینەوەی زانستیدا بۆ شیکردنەوەی پێکھاتەی ماددەکان بەکاردێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Novelline, Robert. Squire's Fundamentals of Radiology. Harvard University Press. 5th edition. 1997. ISBN 0-674-83339-2.
- ↑ زانست بۆ ھەموان، فیزیای پۆلی ١٢یەمی زانستی
- ↑ Dental Assistants' Association of Australia (2005). The Manual of Dental Assisting. Elsevier Australia. p. 205. ISBN 978-0-7295-3737-7.
- ↑ Caldwell, Wallace E. ; Merrill, Edward H. (1964). History of the World. Vol. 1. United States: The Greystone Press. p. 394.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کتێبی زانست بۆ ھەمووان، فیزیا بۆ پۆلی ١٢یەمی زانستی.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |