ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا (٢٠٢٤)
ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا (٢٠٢٤) | |
---|---|
شوێن | گەڕەکی زاحیە، باشووری بەیرووت، لوبنان |
ڕێکەوت | ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ |
ئامانج | حەسەن نەسروڵڵا |
جۆری ھێرش | ھێرشی ئاسمانی |
چەکوچۆڵ(ەکان) | ٢٬٣٠٠ کیلۆگرام بۆمب |
مردن(ەکان) | +٣٣ (لەوانە حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا؛ عەلی کەرەکی فەرماندەی بەرەی باشووری حیزبوڵڵا؛ عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی سوپای پاسداران و ھەروەھا چەندین فەرماندەی تری سەربازی و خەڵکی مەدەنی) |
بریندارەکان | +١٩٥ |
تاوانبار | ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل |
لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە بەیرووت تیرۆر کرا.[١][٢] ھێرشەکە لەکاتێکدا ئەنجام درا کە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لە بارەگایەک لە گەڕەکی زاحیەی باشووری بەیرووت کۆبوونەوە.[٢] ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن سکادرانی ١١٩ی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە بە بەکارھێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-١٦ئای ئەنجام درا،[٣] کە تێیدا ٢٬٣٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنیی دروستکراوی ئەمریکا بە مەبەستی وێرانکردنی بارەگاکەی ژێر زەوی بەکارھێنرا.[٤][٥] ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ناوی ئۆپەراسیۆنەکەی «ڕێکخستنی نوێ» (بە عیبری: סדר חדש) دانا.
لە سەرەتادا بارودۆخی نەسروڵڵا نادیار بوو،[٦] بەڵام لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل مردنەکەیان پشتڕاست کردەوە.[٧][٨] بانگەشەیەک کە دواتر لەلایەن حیزبوڵڵاشەوە پشتڕاست کرایەوە.[١] لە ئەنجامی ھێرشەکەدا لانیکەم ٦ کەس کوژران و زیاتر لە ٩١ کەسیش بریندار بوون.[٩] بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل، عەلی کەرەکی، فەرماندەی بەرەی باشووری حیزبوڵڵا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی تری ئەو گرووپە لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژران.[٢]
ئەم ھێرشە دوای وتارەکەی بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام درا، کە تێیدا پابەندبوونی ئیسرائیلی بە ھەڵمەتەکانی دژی حیزبوڵڵا دووپات کردەوە و ڕای گەیاند «ئیسرائیل داخوازی ئاشتییە».[٥][١٠] پێشتر حیزبوڵڵا لە درێژەی مانگی ئەیلوولدا ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەوە کە بە بەشێک لە گەورەترین شکستەکانی ئەو گرووپە وەسف کران.[١١][١٢][١٣] لەوانە تەقینەوەی پەیجەرەکان لە ١٧ و ١٨ی ئەیلوول و تیرۆرکردنی ئیبراھیم عەقیل، فەرماندەی ھێزی ڕیزوان لە ٢٠ی ئەیلوول.[١٤] سەرەڕای ئەوەش لە مانگی تەممووزدا، سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی تری حیزبوڵڵا بە ناوی فوئاد شوکر لە بەیرووت تیرۆر کرا.[١٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Presse، AFP-Agence France. «Hezbollah Confirms Leader Nasrallah's Death». www.barrons.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-09-28 ھێنراوە.Presse, AFP-Agence France. "Hezbollah Confirms Leader Nasrallah's Death". www.barrons.com. Retrieved 28 September 2024.
- ^ ئ ا ب «Hezbollah confirms its leader Hassan Nasrallah was killed in an Israeli airstrike». AP News (بە ئینگلیزی). 2024-09-28. لە 2024-09-28 ھێنراوە."Hezbollah confirms its leader Hassan Nasrallah was killed in an Israeli airstrike". AP News. 28 September 2024. Retrieved 28 September 2024.
- ^ «Did Israel succeed in eliminating its number one enemy? - analysis». The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). 27 September 2024. لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Israeli airstrikes rock Beirut, target Hezbollah command». Reuters. 27 September 2024. لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Israel says it struck Hezbollah's headquarters as huge explosions rocked Beirut». AP News (بە ئینگلیزی). 27 September 2024. لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)"Israel says it struck Hezbollah's headquarters as huge explosions rocked Beirut". AP News. 27 September 2024. Retrieved 27 September 2024. - ^ Ben-Yishai، Ron (27 September 2024). «Nasrallah's fate may remain unknown for days after powerful bombings». Ynetnews (بە ئینگلیزی). لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Peter Aitken، Lorraine Taylor (28 September 2024). «Israeli military says Hezbollah leader Hassan Nasrallah killed in Beirut strike». Fox News.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ IDF statement, 28 September 2024 (Hebrew).
- ^ «Lebanon health ministry raises death toll in strike targeting Nasrallah to 6». The Times of Israel (بە ئینگلیزی). لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Israel-Lebanon latest: Explosions in Beirut after Netanyahu vows to keep fighting Hezbollah». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Byman، Daniel (24 September 2024). «The Beeper Balance Sheet». Foreign Policy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 24 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Arab states watch Hezbollah deterrence weakened, Israeli deterrence restored - analysis». The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). 20 September 2024. لە 24 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Cold military logic takes over in Israel-Hezbollah conflict». www.bbc.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 24 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Israeli strikes kill 492 in Lebanon's deadliest day of conflict since 2006». AP News (بە ئینگلیزی). 23 September 2024. لە 24 September 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Zitun، Yoav (27 September 2024). «IDF strikes Hezbollah central command in Beirut; Nasrallah reportedly targeted». Ynetnews (بە ئینگلیزی). لە 27 September 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی لوبنان
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا (٢٠٢٤) تێدایە. |