تۆم ھاردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تۆم هاردیەوە ڕەوانە کراوە)

تۆم هاردی لەساڵی ٢٠١٤.
لەدایکبوون
ئیدوارد تۆماس هاردی

(١٩٧٧-٠٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
هەمەرسمیت, لەندەن, ئینگلتەڕا
پیشەئەکتەر, سیناریۆنووس, بەرهەمهێەر
چالاکبوون٢٠٠١- تاکوو ئێستا
ھاوسەرسارە وارد (١٩٩٩ تاکوو ٢٠٠٤ جیابوونەوە)
چار رایلی (٢٠١٤- تاکوو ئێستا)
مناڵ(ەکان)١


ئیدوارد تۆماس ھاردی ناسراو بە تۆم ھاردی (ئینگلیزی: Edward Thomas "Tom" Hardy; لەدایکبووی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٧٧) ئەکتەرێکی ئینگلیزە.[١] لە ساڵی ٢٠٠١ لە یەکەمین فیلمیدا بەشداریدەکات بەناوی (Black Hawk Down)،[٢] لەدوای ئەمەش لەچەندین کاری سەرکەوتوو بەشداریکرد، لەوانە فیلمێکی خەیاڵی زانستی بەناوی (Star Trek: Nemesis) لە ساڵی ٢٠٠٢ و لە ٢٠٠٨ لە فیلمێکی تاوانی بەناوی (RocknRolla)، هەر لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە فیلمێکی ژیاننامەیی درامیی سەرکەوتووبوو بەناوی (Bronson). لە ساڵی ٢٠١٠ش لە فیلمی دەستپێک کە فیلمێکی دیکەی خەیاڵی زانستی سەرکەوتوو بەشداربوو، لە ساڵی ٢٠١٥ش لە فیلمی ماکسی شێت:ڕێگای توورەیی شدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Legend) کاتێ ڕۆڵی براکانی کرەی دەبینێ لەو فیلمەدا.جگە لەمانەش لەپاڵ ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ بەشدار دەبێت لە فیلمی گەڕاوە لە مردن ، و بۆ ئەم ڕۆڵەشی پاڵێوراوکرا بۆ خەلاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tom Hardy | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  2. ^ "30 Surprising Facts About Tom Hardy". www.mentalfloss.com (بە ئینگلیزی). 2018-10-02. Retrieved 2021-09-04.
  3. ^ Nast, Condé (2016-01-14). "Tom Hardy's Big Year: The Revenant, Mad Max, and 22 Oscar Nominations". Vanity Fair (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.