گەڕاوە لە مردن (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The Revenant
گەڕاوە لە مردن
دەرھێنەرئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو
بەرھەمھێنەرئەلێخاندرۆ گۆنزالێز
ئارنۆن میلچان
ماری پارنێت
کیت ڕێدمەن
نووسینمارک سمیت
ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو
سەرچاوەی چیڕۆک(The Revenant)
نووسەر: مایکڵ پەنک
کاستلیوناردۆ دیکاپریۆ
تۆم ھاردی
ویل پۆلتەر
دۆمنھۆڵ گلیسن
مۆسیقاکارستن نیکۆلای
دەستکاریستێفن میرۆن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکسی سەدەی ٢٠ەم
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ویلایەتە یەکگرتووەکان
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦جیھان
ماوەی فیلم١٢٢
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٣٥ میلیۆن دۆلار

گەڕاوە لە مردن (بە ئینگلیزی The Revenant) فیلمێکی ئەمریکی ژیاننامەیی و کاوبۆییە دەرھێنراوە لەلایەن ئەلێخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتو. چیڕۆکی فیلمەکە لە نۆڤلەکەی مایکڵ پونک وەرگیراوە بەھەمان سەردێر. چیڕۆکی فیلمەکە ڕاستییە و باسی سەردەمی ھیندیە سوورەکان دەکات و بەتایبەتیش پیاوێکی لای سنوورەکانی ئەمریکا بەناوی ھیوگ گلاس. فیلمەکە لەنواندی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، تۆم ھاردی، ویل پۆلتەر و دۆمنھال گلیسنە.

فیلمەکە بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکانی ئەمریکا لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاو دەبێتەوە و بەشێوەیەکی فەرمی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بڵاو دەبێتەوە.

جگە لەوەش فیلمەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ توانی سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە کە بریتین بوو لەخەڵاتی باشترین دەرھێنەر (ئەلیخاندرۆ گۆنزالێس) و باشترین ئەکتەر (لیۆناردۆ دی کاپریۆ) و باشترین فیلمی دراما. جگە لەوەش پاڵێوراو کرا بۆ ١٢ خەڵاتی ئۆسکار. توانی سێ دانەیان بباتەوە کە بریتی بوون: باشترین سینەماتۆگرافی (ئیمانوێل لۆبێزسکی)، باشترین دەرھێنەر (ئەلیخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو)، و گرینگترینیان بۆ ئەکتەر (لیۆناردۆ دی کاپریۆ) بوو.

چیڕۆک[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٢٣، ھیوگ لاس (دی کاپریۆ) لەلایەن ورچێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و لەلایان ھاوڕێکانیەوە بۆ مردن بەجێدەھێڵدرێت. دواتر ھاورێکانی ھەلدەستن بە دزینی سامانەکەی و کوشتنی کوڕە بچووکەکەی. ھیوگ بەزیندووی دەمێنێتەوە لەژیان و ٢٠٠ کیلۆمەتر بەپێ دەبڕێ و بەمەبەستی گەڕانەوە تۆڵەکردنەووە لەو پیاوانەی کە کورەکەیان کوشت و خیانەتیان لێکرد.

ئەکتەران[دەستکاری]

بەرھەم‌ھێنان و پەرەپێدان و کاری وێنەگرتن[دەستکاری]

قۆناغی پەرەپێدانی فیلمەکە لە ئوگەستی ٢٠٠١ دەستی پێکرد کاتێ ئاکیڤا گۆڵدسمان ھەڵسا بە کڕینەوەی مافی بەفیلم کردنی کتێبەکە. فیلمەکە وادانرا لەسەرەدا کە ئەکتەر ساموێل جاکسن ڕۆڵی سەرەکی تیادا ببینێ، دواتریش قسە ھەبوو کە ئەکتەر کریستیان بەیل ڕۆڵی سەرەکی دەبینێ. دواتر لە ئوگەستی ٢٠١١ دەرھێنەر ئەلێخاندرۆ ئیناریتو کاری دەرھێنانی فیلمەکەی خرایە ئەستۆی، و ھەروەھا ڕایگەیاند کە ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆش ڕۆڵی سەرەکی دەبینێ لە فیلمەکەدا. کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دەستی پێکرد لە ناوچە بەفراویەکانی ئەرجەنتیندا، زۆرجار بەھۆی سەختی و ساردی کەشی ئەو ناوچەیە زۆربەی ئەکتەرە لاوەکیەکان وازیان لە فیلمەکە دەھێنا یاخود دەردەکران. لیۆناردۆ لە لێدوانێکدا گوتی: سەخترین ڕۆڵی ژیانم ئەو ڕۆڵە بوو و ئەو دیمەنەش کە گۆشتی خاو دەخۆم و لەنێو سکی ئەسپەکەدا دەخەوم؛ و لە ئوگەستی ٢٠١٥ کاری وێنەگرتینی فیلمەکە بەکۆتا ھات.

دەرچوون[دەستکاری]

فیلمەکە سەرەتا دزەی کردە نێو سایتەکانی تۆرێنت و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەداھاتی فیلمەکە بگات و بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکانی ئەمریکا لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاو بۆوە و بەشێوەیەکی فەرمی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ کەوتە سینەماکانەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]