وتووێژ:ترخێنە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دۆینە و ترخێنە جیاوازن. بێگومان ئەو وێنەیە دانراوە دۆینە نیە. تکایە سەرنجی خۆتان بنووسن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە دەڵێ چی پیرەھەڵۆ گیان [١]؟--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٨، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم؛ هەژار لە هەمبانە بۆرینەدا ترخێنە و دۆینەی بە جیاواز داناوە و ترخێنەی بە چێشتی شەلەم داناوە. ئەوەی کە لە ئەم وتارەدا نووسراوە پەیوەندیی بە دۆینەوە نیە، واتە دۆینە لووبیا (فاسۆلیا) و نیسک و چۆنەری تێ ناکرێ. ئەو وێنەی چێشتە سوورەش کە دانراوە دۆینە نیە.

دووهەم؛ ئەوەی کە لە ڕاپۆرتەکەی کوردساتدا لە سەر دۆینە وترا گشتی دروست بوو و هیچ پەیوەندییەکی بەم وتارەوە نەبوو. ئەم وتارە چی لێ بکەین مام چالاک؟ سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:٥٠، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەی لە ویکیی فارسیدا بە ناوی ؛ترخینه' نووسراوە بە تەواوەتی دۆینەیە و لەگەڵ ڕاپۆرتەکەی کوردساتیشدا دەخوێنێ. دۆینە چێشتێکە کە بە گەنمی دەساڕ کراو و دۆ دروست دەبێ و وشک دەکرێتەوە و لە کوردەواریدا بە زستاندا دەخورێ. من ئەڵێم ناوی وتارەکە بکەین بە دۆینە و ناوەرۆکەکەیشی بگۆڕین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:٥٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی لەم وتارەی ئێستادا ھاتووە فڕی بە دۆینە و ترخێنەوە نییە. بەڕاستی ئەمە چێشتێکی ترە.
دەبێ بزانین فەرقی دۆینە و ترخێنە چییە. لە ھەنبانەدا لە بەرامبەر ترخێنەدا نووسراوە شەلەمین یانی ناوی تری ترخێنە شەلەمینە. لێرەدا بۆ ترخێنە و دۆینە نووسراوە «ئەم دوانە وەک دوو خواردن هەمیشە پێکەوەن. دۆینە و شەلەم. پێکەوە بەرهەم دەهێندرێن و ئامادە دەکرێن و وەک یەک دروست دەکرێن و لە یەک وەرزیشدا دەخورێن» و لە فەرقەکەشاندا نووسراوە «دۆینە تۆزێک سادەترە… بەڵام شەلەم گیای تێدەکرێ»؛ یانی ترخێنە و دۆینە نابێ زۆر جیاواز بن.
من لە وێبلۆگێکدا شتێکم سەبارەت بەم دوو چێشتە دۆزییەوە (سەرچاوە نییە بەڵام دەتوانێ یارمەتیمان بدا) کە بە کوردیی ھەورامی نووسراوە بۆیە بەجوانی تێ نەگەییشتم فەرقیان چییە: دۆینە و شەلەمینە (ترخێنە). ئەوەندەی زانیم لەم دوو بابەتەدا لە دۆینەدا باسی ساوەر و گەنم دەکات و لە ترخێنەدا باسی وڵۆشە دەکات کە بە بڕوێش دەڵێن.
جا ئەگەر یەکێک ھەبێ ھەورامییەکەی باش بێ بزانین بۆمان ڕوون بکاتەوە چی نووسراوە زۆر باش دەبێ. بەڵام جارێ با ناوی وتارەکە نەگۆڕین بەڵام ناوەرۆکەکەی و وێنەکەی لابەرین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە سەیری فەرھەنگی ھەرمانم کرد. بۆ ترخێنە نووسرابوو «گەڵا و سەلکی شێلم ورد دەکەن و دە دەفرێکی دەکەن و ئاوی تێدەکەن و بۆ ماوەی حەوتوویەک دایدەپۆشن. لە دوایی سەلک سەلک لەبەر ھەتاو ھەڵیدەخەن ھەتا وشک بێ و هەڵیدەگرن بۆ زستان بۆ چێشت». مانایەکی تریشی بۆ نووسرابوو کە دروست ئەو شتە بوو کو لەم وتارەدا ھاتووە!
دەبێ وتارێکی جیاواز لەسەر دۆینە بنووسین و لەم وتارەی ترخێنەشدا ئاماژە بەمانە بکەین. بەڵام نێوانویکی ترخینەی فارسی و دۆینە دەبێ یەکێک بن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤١، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک گیان زۆر سپاس، من باش ئەزانم شەلەم و دۆینە چین و چۆن دروست دەبن. تەنانەت ئەم نیوەڕۆ دۆینەم خوارد و وێنەکەیم بار کرد! بەس من کێشەم ئەو شتانە بوو کە لە وتاری ترخێنەدا نووسرابوو. ئەوەش بڵێم کە لە کوردیی باشووریدا واتە لە لای کرماشان و ئیلامدا بە چێشتی شەلەمی ئێمە دەڵێن ترخێنە و لوڕەکانیش ڕەنگە وای پێ بڵێن. ئەمەش ببینە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ بێ تو ناخۆش منیش نیوەڕۆ بەربەسێڵم خوارد (پێم وایە لای ئێوە نەبێ) و وێنەکەم بار کرد: پەڕگە:Berbesêll.JPG.
سەیری فەرھەنگی باشوورم کرد نووسرابوو «تەرخێنە» و لە پێناسەکەیدا ھاتبوو «گندم پرک شدە و خورد شدە کە در دوغ می‌خوابانند و پس از خشک شدن برای زمستان بە عنوان سوپ استفادە می‌کنند» وا دیارە لای ئەوان ترخێنە دۆینەی ئێمە بێت.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نۆشی گیانت بێ. وای لێ ئەکەین کە فەرمووت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:٠٨، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]