جوولەکایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Removing Link FA template
ب Removing Link FA template (handled by wikidata)
ھێڵی ١٥: ھێڵی ١٥:
[[پۆل:جوولەکە]]
[[پۆل:جوولەکە]]
[[پۆل:ئیسرائیل]]
[[پۆل:ئیسرائیل]]
{{Link FA|ml}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤

  ئەم وتارە سەبارەت بە ئایینی جوولەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).

یەهوودییەت یان ئایینی جوولەکە (بەئینگلیزی: Judaism، بەعەرەبی: اليهودية، لە وشەی Iudaismus ی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmos ی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەهوداهـ) ی عیبرییەوە "یەهودا")، ئایین، فەلسەفە و رێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (هەروەها ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود روونی دەکەنەوە، یەهوودییەت لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. یەهوودییەتی رەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەهەردوو رێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی راگەیاندووە. [١]. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا هەزاران شوێنکەوتوویان هەیە، پێشیان وایە کە تەنها تەوراتی نووسراو درووستە.

سەرچاوەکان

  1. ^ ماڵپەری torah.org