جوولەکایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Broosk (لێدوان | بەشدارییەکان) پەرەپێدان |
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link FA template |
||
ھێڵی ١٥: | ھێڵی ١٥: | ||
[[پۆل:جوولەکە]] |
[[پۆل:جوولەکە]] |
||
[[پۆل:ئیسرائیل]] |
[[پۆل:ئیسرائیل]] |
||
{{Link FA|ka}} |
|||
{{Link FA|ml}} |
{{Link FA|ml}} |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٢٩، ٣٠ی ئابی ٢٠١٤
یەهوودییەت یان ئایینی جوولەکە (بەئینگلیزی: Judaism، بەعەرەبی: اليهودية، لە وشەی Iudaismus ی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmos ی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەهوداهـ) ی عیبرییەوە "یەهودا")، ئایین، فەلسەفە و رێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (هەروەها ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود روونی دەکەنەوە، یەهوودییەت لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. یەهوودییەتی رەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەهەردوو رێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی راگەیاندووە. [١]. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا هەزاران شوێنکەوتوویان هەیە، پێشیان وایە کە تەنها تەوراتی نووسراو درووستە.
سەرچاوەکان
- ^ ماڵپەری torah.org