تاھیر ئەلچی
ڕواڵەت
تاھیر ئەلچی | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩٦٦ |
| مەرگ | ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (٤٩ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | تیرۆر |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | بەکالۆریۆس، یاسا |
| پیشە | پارێزەر |
تاھیر ئەلچی (بە تورکی: Tahir Elçi) (لەدایکبووی ١٩٦٦ لە جزیر − مەرگ ٢٠١٥ لە ئامەد) پارێزەری چالاکی کورد بوو. تاھیر ئەلچی لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ئامەد کوژرا.[١] تاھیر ئەلچی جەن جارێک برایە دادگا لەسەر ئەوەی کە دەیگوت من ناتوانم بڵێم پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستین.[١] لە چاوپێکەوتنی دا لەگەڵ جۆناسان ڕەگمانی ھەواڵنێری کەناڵ٤ی بەریتانیدا پێش کوژرانی گوتبوی کە ھەڕەشەی لێکراوە لە تویتەر ھەروا ھەڕەشەکان شێوازی کوشتنەکەشی تێدا باسکراوە.[٢]
تاھیر ئەلچی ھاوسەری خاتوو تورکان ئەلچی و باوکی دوو منداڵ بوو.[٣]
مەرگ
[دەستکاری]لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە کاتی خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە ناوچەی سووری ئامەد کوژرا بەھۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان پۆلیسی دەوڵەت و تەڤگەڕی گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێر.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 یاساناسێکی لایەنگری کورد بە تەقە کوژرا لە تورکیا, ٢٨/١١/٢٠١٥. دوا سەردان ٢٩/١١/٢٠١٥
- ↑ تاھیر ئەلچی، یاساناسی کورد باسی ھەڕەشەی کوشتنی کرد. چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە ٢٨/١١/٢٠١٥. دوا سەردان ٢٩/١١/٢٠١٥
- ↑ بابەتی دەیلی مەیڵ ئۆنلاینی بەریتانی لەسەر ڕووداوی کوژرانی ئەلچی. دەیلی مەیڵ ئۆنلاین، بڵاوکردنەوە ٢٨/١١/٢٠١٥. دوا سەردان ٢٩/١١/٢٠١٥
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تاھیر ئەلچی تێدایە.
