تاوەری ئێن سیئۆل
تاوەری ئێن سیئۆل 엔 서울타워 | |
---|---|
تاوەری نامسان | |
ناوەکانی تر | تاوەری وای تی ئێن تاوەری سیئۆل |
زانیاری گشتی | |
جۆر | تاوەری پەیوەندی |
ناونیشان | ناوەندی شاری سیئۆل، کۆریای باشوور |
شار یان شارۆچکە | سیئۆل |
وڵات | کۆریای باشوور |
Opening | ١٩٧١ |
بەرزی | ٢٣٦مەتر |
زانیاری تەکنیکی | |
ژمارەی نھۆم | ٤نھۆم |
Design and construction | |
خاوەن | کۆمپانیای وای تی ئێن (YTN) |
تەلارساز | جانگ جۆنگ-ریول |
ماڵپەڕ | |
https://www.nseoultower.co.kr |
تاوەری ئێن سیئۆل (بە کۆری؛N서울타워) بە فەرمی بە تاوەری وای تی ئێن سیئۆل (YTN Seoul) دەناسرێت، کە بەشێوەیەکی گشتی بە تاوەری نامسان (남산)یان تاوەری سیئۆل دەناسرێت، تاوەرێکی پەیوەندی و چاودێریکردنە و دەکەوێتە سەر شاخی نامسان لە ناوەڕاستی سیئۆل لە کۆریای باشوور تاوەرەکە بەرزییەکەی ٢٣٦مەتر (٧٧٤)پێیە و بەرزترین خاڵە لە شاری سیئۆل.[١][٢]
تاوەرەکە لە ساڵی ١٩٦٩ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٨٠ بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە، تاوەری سیئۆل لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ تەواوبووە و دیزاینی ئێن تاوەر لەلایەن (جانگ جۆنگ-ریول) دیزاین کراوە و لەو کاتەوە تاوەرەکە بە ھێمایەکی گرینگی سیئۆل دادەنرێت.[٣] تاوەری سیئۆل یەکەم تاوەری شەپۆڵی ڕادیۆیی گشتی کۆریای باشوورە، کە پەخشی تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆیی لە شاری سیئۆل دابین دەکات. لە ئێستادا تاوەرەکە سیگناڵ و شەپۆڵی ڕادیۆیی بۆ کەی بی ئێس (سیستمی پەخشی کۆری) و ئێس بی ئێس (سیستمی پەخشی سێئول) و ئێم بی سی (کۆمپانیای پەخشی مانھوا) پەخش دەکات.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «A hip tourist hot spot in the thick of it all-INSIDE Korea JoongAng D…». archive.ph. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ ئ ا «تاوەری نامسان».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «N Seoul Tower». Architectuul. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی نژیاروانی
- دەروازەی ئەندازیاریی شارستانی
- دەروازەی کۆریای باشوور
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ڕادیۆ
- دەروازەی کۆریا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاوەری ئێن سیئۆل تێدایە. |