بەکارھێنەر:Sakura emad/Policy and Guidlines Renewal/شەڕە دەستکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چی شەڕە دەستکارییە؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا ھانی بەکارھێنەران دەدات تا ئازا بن، بەڵام کاتێک ناکۆکی لەسەر گۆڕانکاری بابەتێک ھەیە و بەکارھێنەرێک دەست بە پووچەڵکردنەوەی دەستکاری بەکارھێنەرێکی تر دەکات و ئەم بارودۆخە بەردەوام دەبێت، دەکرێت ئەمە بە سەرەتای دەستکاری، گەڕاندنەوە، وتووێژ دادەنرێت شەڕە دەستکاری تەنھا کاتێک دەستپێدەکات کە پووچەڵکردنەوە لەسەر پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکانی یەکتر بەردەوام بێت بەبێ دەستپێکردنی گفتووگۆ، ھەرچۆنێک بێت ھەموو پووچەڵکردنەوەیەک بە شەڕە دەستکاری دانانرێت وەک:

  • پووچەڵکردنەوەی خراپکاری شەڕە دەستکاری نییە، ھەرچۆنێک بێت، پووچەڵکردنەوەی تاکە ڕووانگەیەک، ھێنانەوەی ناوەڕۆکی لابراو، یان ھەر کردارێکی نیاز چاکی تر بە خراپکاری لێکنادرێتەوە و شەڕە دەستکاری نییە.
  • پووچەڵکردنەوە بۆ سەپاندنی سیاسەتەکان بە شەڕە دەستکاری ھەژمار ناکرێت. بۆ نموونە لە وتاری ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان، کاتێک ناوەڕۆکێکی نەرێنی بێسەرچاوە زیاد دەکرێت، پووچەڵکردنەوەی نابێت بە شەڕە دەستکاری.
  • پووچەڵکردنەوەی دەستکاری بەکارھێنەرە بەربەستکراو و بانکراوەکان شەڕە دەستکاری نییە.
  • بەکارھێنەرێک دەستکارییەکانی پەڕەی بەکارھێنەری خۆی پووچەڵبکاتەوە بە دەگمەن بە شەڕە دەستکاری ھەژمار دەکرێت،

کاتێک دەستکارییەک پووچەڵدەکەیتەوە دڵنیابەوە لەوەی ھۆکارێکی گوونجاو دەنووسیت، ئەمە لە ڕێگەی بەجێھێشتنی تێبنییەک لە کورتەی دەستکارییەوە دەکرێت تووڵەکانی دژە خراپکاری وەکوو توینکڵ، ھەگڵ، مافی گەڕاندنەوە نابێت بەکاربێن لە پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکی نیازچاک لە ناوەڕۆکی ناکۆکی لەسەر بەبێ بەجێھێشتنی کورتەی دەستکارییەکی شیاو.

یاسای سێجار گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ئەو بەکارھێنەرانەی شەڕە دەستکاری دەکەن بەربەست دەکرێن بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتری دەستکاریی تێکدەر لە پەڕەی توشبوو. لێرەدا یاساییەکی ڕوون ھەیە بۆ شەڕە دەستکاری بەناوی یاسای سێ-جار گەڕاندنەوە (3RR)، سەرپێچی کردن لێی بە ھەنێکجار وەک شەڕە دەستکاری لێکدەدرێتەوە، و بە زۆری ئەو بەکارھێنەرانەی ئەم سەرپێچییە دەکەن بەربەستدەکرێن.

یاسای سێجار گەڕاندنەوە باس لەوە دەکات:

ھەر بەکارھێنەرێک نابێت لە سێجار زیاتر پووچەڵکردنەوە بکات لە پەڕەیەکدا - ئەگەرچیش لەناو پەڕەکە دەستکاری ھەمان ناوەڕۆک بێت یان ناوەڕۆکێکی جیاوازی تر لەناوی بەکارھێنەرێک کە دەستکارییەک یان ژمارەیەک لە دەستکاری بەکارھێنەرانی تر پووچەڵدەکاتەوە جا بە دەستی بێت یان لەڕێگەی بەکارھێنانی ھەر شتێکی تر — ناوەڕۆکێکی دیاریکراو بێت یان تەواو — وەک پووچەڵکردنەوە ھەژمار دەکرێت. سەرپێچی کردن لەم یاساییە بەربەستن لەدوای خۆی دێنێت بە زۆری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر. چوارەم پووچەڵکردنەوە پێش گەیشتن بە ٢٤ کاتژمێر بەھەمان شێوە بە شەڕە دەستکاری ھەژمار دەکرێت، بە تایبەتی گەر ھاتوو دووبارە کرایەوە.

زاراوەی "پەڕە" مانای ھەر پەڕەیەک دەدات لە بۆشایی ناوی ویکیپیدیا، لەنێوان ئەوانەشی بۆشایی ناوەکانی وتووێژ و پەڕەکانی پڕۆژە. زاراوەی "پووچەڵکردنەوە" بە مانای ھەر دەستکارییەک (یان ھەر کردارێکی بەڕێوەبەراییەتی) دێت کە دەستکاری بەکارھێنەرانی تر دەگەڕێنێتەوە یان پووچەڵی دەکاتەوە تەواوی ناوەڕۆک یان بەشێکی، گەر لەھەمان پەڕە بوو یان پەڕەیەکی تر، گەر شێوازی پووچەڵکردنەوە بەکاربێت یان گەڕاندنەوە، پووچەڵکردنەوەی تەواو بێت یان دەستی بێت، بەھەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بە مانای زاراوەی "پووچەڵکردنەوە" دێن. لە حاڵەتێکدا کە ژمارەیەکی پووچەڵکردنەوە لەلایەن بەکارھێنەرێکی تر ئەنجام دەدرێت، بەبێ ئەوەی دەستکاری بەکارھێنەرێکی تری بێتە نێوانی لە مێژووی پەڕەکە، ئەوا بەیەک "پووچەڵکردنەوە" ھەژمار دەکرێت.

یاسای سێجار گەڕاندنەوە بۆ ھەر تاکەکەسێکە، نەک ھەر تاکە ھەژمارێک، ئەو پووچەڵکردنەوانەی لەلایەن کۆمەڵە ھەژمارێک ئەنجام دەدرێن و ھی یەک کەسن بەیەکەوە ھەژمار دەکرێن و پووچەڵکردنەوەکە بۆ کەسەکە ھەژمار دەکرێت نەک ھەژمارەکانی. ئەو بەکارھێنەرانەی سەرپێچی یاساکە دەکەن بە زۆری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەربەست دەکرێن بۆ یەکەمجار، ھەرچۆنێک بێت ئەگەرچیش گەر یاسای سێجار گەڕاندنەوە نەبەزێنرا بێت، بەڕێوەبەرێک ھێشتا دەتوانێت کرداری بەڕێوەبەرایەتی ئەنجام بدات ئەگەر ھاتوو زانی ھەڵسوکەوتی بەکارھێنەرێک شەڕە دەستکاری و تێکدەرانەیە. یاساکە باس بەدیاریکراوی باس لە ژمارەی ئەو دەستکارییانە ناکات کە لە پەڕەکان ئەنجام دەدرێت بەڵکو بۆ سنووردانانە بۆ شەڕە دەستکاری.

ئەگەرھاتوو بەکارھێنەرێک بەھەڵە سێجار پووچەڵکردنەوەی ئەنجام دا، ئەوا پێویستە پووچەڵکردنەوەی خۆی بگەڕێنێتەوە، بەڕێوەبەران لەوانەیە ئەمە لەبەرچاو بگرن و بەربەستن بەکارنەھێنن لەم حاڵەتانە — بۆ نموونە، ئەگەر بەکارھێنەرێک خوولیا و ھەڵسوکەوتی شەڕە دەستکاری نییە و بە نیازچاکی ھەوڵی چاکردنەوەی ھەڵەکەی دەدات

ئەوانەی بە شەڕە دەستکاری ھەژمار ناکرێن:[دەستکاری]

  1. پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکانی خۆت
  2. پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکانی پەڕەی بەکارھێنەریت تا ئەوکاتەی ڕێز لە ڕێنماییەکانی پەڕەی بەکارھێنەری دەگریت.
  3. پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەک کە لەلایەن بەکارھێنەرێکی بانکراو، بووکەڵەکاریی کەسێکی بەربەستکراو یان بانکراو کرابێت.
  4. گەڕاندنەوەی خراپکاری ئاشکرا — ئەو دەستکارییانەی بە ئاشکرا مەبەستی تێکدەرانەیان ھەیە وەکوو بەتاڵکردنەوەی پەڕەیەک یان بەشێک یان زیادکردنی ناوەڕۆکی نالەبار.
  5. لابردنی ناوەڕۆکێک بە ڕوونی سەرپێچی مافەکانی لەبەرگرتنەوە دەکات.
  6. لابردنی ناوەڕۆکێک کە بە ئاشکرا لەژێر یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکان قەدەغە کراوە
  7. لابردنی ناوەڕۆکێک کەوا سووکایەتییە، لایەنگرانەیە، بێسەرچاوەیە، سەرچاوەی خراپی ھەیە و دەکەوێتە ژێر سیاسەتی ژکز.
  8. لابردنی سپامی ئاشکرا، یاخوود ئەو پەڕانەی دەکەونە ژێر پێوەری سڕینەوەی خێرای گشتی ژمارە ١١.

مامەڵەکردن لەگەڵ شەڕە دەستکاری[دەستکاری]

کاتێک ناڕەزایی بە ئاشکرا دەبینرێت، ئەوا باشتر وایە داوای یارمەتی بکرێت لەوەی بگات بە شەڕە دەستکاری کاتێک ناڕەزایی بە ئاشکرا دەبینرێت، ئەوا باشتر وایە داوای یارمەتی بکرێت لەوەی بگات بە شەڕە دەستکاری. ھەموو لایەنەکات پێویستە واز لە شەڕ بێنن و گفتوۆگۆ لەسەر کێشەکە بکەن و بگەن بە یەکدەنگی لەسەر بابەتەکە

گەرنا دەتوانرێت بەکارھێنەرێکی شارەزا بانگ بکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکە، ئەو بەکارھێنەرەی گەیشتووە بە شەڕە دەستکاری و بەڵام ئاگادار نییە لەوەی شەڕە دەستکاری دەکات