بنھەنگڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بنهەنگڵەوە ڕەوانە کراوە)
بنهەنگڵ، شوێنی پێک گەیشتنی باسک و شانە
بنهەنگڵی تاشراوی کچێک
بنهەنگڵی نەتاشراوی کچێک

بنھەنگڵ یان بنباخەڵ یان بنباڵ (بە ئینگلیسی: Armpit) ناوچەیەکە کە لەوێدا باسک و شان بەیەکە ئەگەن.

تووکی بنھەنگڵ[دەستکاری]

تووکی ڕەشی بنھەنگڵ ھەروەک تووکەبەر لە کاتی پێگەیوییدا (باڵخ بوون)، ئەڕوێ و زیا ئەکات، ئەم تووکە لە ھەر دوو رەگەزی نێر و مێ دا یەکسانە. شێوازگەلێکی زۆر و جیاواز بۆ پاک کردنەوەی بنھەنگڵ لە تووک ھەیە کە باوترین شێواز کەڵک وەرگرتنە لە تیغ (تیخ،تێخ ،گوێزان). ھەروەھا شێوازی "ئێپیلاسیۆن" (بە ئینگلیسی:epilation یان depilation) شێوازێکی پێرفێشناڵ و گرانە بەڵام ئاکامێکی باشتری ھەیە. لە کلتووری مودێڕندا تاشینی بنھەنگڵ لەبەر ھۆکاری جوانیناسی باوتر بۆتەوە.

رەشایی بنھەنگڵ[دەستکاری]

ئەم ھۆکارە پێوەندی بە ھەلومەرجگەلێکی جۆراوجۆرەوە ھەیە، بۆ نموونە مردنی خانەکانی پێست بە ھۆی عارەق کردنی زۆر و خاوێن و پاقژ نەکردنی بنھەنگڵ.

بنھەنگڵ و سێکس[دەستکاری]

پاک و خاوێنی بنھەنگڵ لە لای زۆربەی مرۆڤەکان یەکێکە لە مەرجەکانی چێژوەرگرتن لە جووتبوون، بنھەنگڵ یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستە کە ھەندێک لە مرۆڤەکان (فێتیشیزمەکان) (بە ئینگلیسی:Fetishism )[١] وەک بەشێکی سێکسی و چێژھێنەر چاوی لێئەکەن. ھەندێک لە مرۆڤەکان (زیاتر کوڕ) کە پێیان ئەوترێ بنھەنگڵخوازەکان (بە ئینگلیسی:axillism) حەزیان لە خوارد و لێسانەوە و ماچ کردن و بۆن کردنی بنھەنگڵی کچانە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]