بزوێنەری ستێرلینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزوێنەری[بەستەری مردوو] ستێرلینگ جۆری-ئەلفا.دوو لوولەک هەیە. لوولەکی فراوانبون(سوور) درێژەی پێدەدرێ لە پلەیەکی گەرمی بەرز لە کاتێک کە لوولەکی پەستاوتن(شین) سارد دەکرێتەوە. ڕێڕەوی نێوان هەردوو لولەکەکە نوێکەرەوەیەکی تیادایە.
بزوێنەری[بەستەری مردوو] ستێرلینگ جۆری-بێتا. تەنها یەک لوولەک هەیە، لە کۆتاییەک گەرم و لە کۆیاییەکەی تردا سارد. لادەرێکی خاو و شل هەواکە دەگۆڕێ لەنێوان کۆتییە سارد و گەرمەکانی لوولەکەکە. پستنی توانا لە کۆتایی کراوەی لولەک فلایویل(فلاون) دەسوڕێنێ.

بزوێنەری ستێرلینگ بریتییە لە بزوێنەرێکی گەرمی کە کاردەکات لەڕێی پەستانی ھەوا یاخود گازەکانی ترەوە لە پلەی گەرمی جیاوازدا. بەم شێوەیە گۆڕینی وزەی گەرمی دەگۆڕدرێت بۆ کارێکی میکانیکی. لەوەش تایبەتتر بزوێنەری ستێرلینگ بریتییە لە بزوێنەرێکی سووڕی داخراوی درووستکردنی گەرمی لەڕێی شلەمەنی گازاویەوە. سووڕی داخراو لەم دەقەدا واتا سیستەمێکی گەرمی کە تێیدا شلەمەنی بە بەردەوامی لە سیستەمەکەدا ھەیە. بەرھەمھێنەرەوە یاخود دروستکەرەوە باس لە بەکارھێنانی جۆرێکی تایبەتی گۆڕەری گەرمی ناوەکی و ھەڵگری گەرمی دەکات کە بە بەرھەمھێنەرەوە ناسراوە. لەخۆگرتنی بەرھەمھێنەرەوە ئەو شتەیە کە بزوێنەری ستێرلینگ لە بزوێنەری سووڕی داخراوی گەرمی ھەوای تر جودا دەکاتەوە.

ڕونکردنەوەی[بەستەری مردوو] ڕۆبێرت ستێرلینگ داهێننامەی ساڵی ١٨١٦ی بزوێنەری دیزاینی هەوا کە دواتر ناسرا بە بزوێنەری ستێرلینگ
پەمپێکی ئاوی نموونەیی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم/سەرەتای سەدەی بیست لەلایەن کۆمپانیای بزوێنەری ڕایدەر-ئێریکسن.
مۆلیدەیەکی[بەستەری مردوو] ستێرلینگی ساڵی ١٩٥١

ناو و پۆڵێنکردن[دەستکاری]

كاركردنی[بەستەری مردوو] بزوێنه‌ری ستیرلینگ

ناو و پۆڵێن کردن ڕۆبێرت ستێرلینگ یەکەمین نموونەی کرداری بزوێنەری سووڕی داخراوی ھەوایی درووست کرد لە ساڵی ١٨١٦دا. دواتر لەلایەن فلیمین جێکینەوە لە ساڵی ١٨٨٤ پێشنیار کرا کە ھەموو بزوێنەرە ھاوشێوەکان پێویستە بە بزوێنەری ستێرلینگ بانگ بکرێن. پێشنیاری ناونانەکە کەمێک سوودی ھەبوو، و جۆرەکانی تر لە بازاڕدا بە ناوی دیزاینەر یاخود بەرھەمھێنەرەکانیانەوە بانگ دەکرا. بۆ نموونە بزوێنەری ھەوایی ڕایدەر، ڕۆبینسن، ھێینریسی. لە ساڵانی ١٩٤٠ەکاندا کۆمپانیای فیلیپس بە دوای ناوێکی گونجاودا دەگەڕا بۆ جۆرە نوێیەکەی بزوێنەری ھەوایی کە تاکو ئەو کاتە بە شلەمەنی تاقی کرابۆیەوە نەک ھەوا، لە ساڵی ١٩٤٥ دا بڕیاریان دا ناوی بنێن «بزوێنەری ستێرلینگ». لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی دوای سی ساڵ، گراھام واڵکەر سکاڵای دەکرد لەو ڕاستیەی کە زاراوەی وەکو بزوێنەری ھەوای گەرم لەبری بزوێنەری ستێرلینگ بەکاردەھات کە خۆی بە شێوەیەکی بەرفراوان و بەردەوام بەکاردەھات.

ھاوشێوەی بزوێنەری ھەڵمی، بزوێنەری ستێرلینگ وەکو بزوێنەری سوتانی دەرەکی پۆڵێن دەکرێت چونکە ھەموو گوێزەرەوەکانی گەرمی بۆ و لە شلەکەوە لە ڕێی سنوورێکی ڕەقەوە (گۆڕەری گەرمی) ڕوو دەدات. بەم شێوەیە جیاکردنەوەی پرۆسەی سوتاندنەکە و ماددەی ژەھراوی لە شوێنی کارکردنی بزوێنەرەکە درووست دەبێت. ئەمە جیاوازیەکەیە لەگەڵ بزوێنەری سووتانی ناوەکی کە تێیدا گەرمی ناوەوە بەھۆی سووتانی سووتەمەنی لە بەشی شلەمەنی ڕوودەدات. زۆربەی ئەوانەی بەسەر بزوێنەری ستێرلینگدا پەیڕەو دەکرێت دەکەوێتە جۆری بزوێنەری ئاڵوگۆڕی پەستێنەر.

بزوێنەری ستێرلینگ بزوێنەرێکی گەرمییە کە لەڕێی پەستان و زیادبوونی ھەوا یاخود گازی ترەوە کاردەکات لە پلەی گەرمی جیاوازدا، بەم شێوەیە ئاڵوگۆڕێکی تەواوی وزەی گەرمی ھەیە بۆ کارکردنی میکانیکی. لەوە تایبەتتر بزوێنەری ستێؤلینگ بزوێنەرێکی بەرھەمھێنەری گەرمی داخراوە لەڕێی شلەی کارکردنی گازی بەردەوامەوە. سووڕی داخراو لێرەدا واتا سیستەمێکی داینامیکی گەرمییە کە تێیدا شلەکە بۆ ھەمیشە لە سیستەمەکەدا دەبێت و بەرھەمھێنەرەوە وەسفی بەکارھێنانی جۆرێکی تایبەتی ئاڵوگۆڕی گەرمی ناوەکی و ھەڵگری گەرمییە ناسراوە بە (بەرھەمھێنەرەوە) لەخۆگرتنی بەرھەمھێنەرەوە ئەو شتەیە کە بزوێنەری ستێرلینگ لە بزوێنەری ھەوای گەرمی داخراو جیادەکاتەوە.

پێناسەی بزوێنەری ستێرلینگ ناتوانێت تەواوی توانا بەدەست بھێنێت کە تایبەتە بە بزوێنەری سووتاندنی ناوەکی، ڕێگری سەرەکی بریتییە لە توانای گەرمی. لە ماوەی سووتاندنی ناوەکی دا، پلەی گەرمی دەگاتە نزیک (١٥٠٠ بۆ ١٦٠٠) پلە لە ماوەیەکی کەمدا، کە دەبێتە ھۆی دابینکردنی پلەی گەرمی زیاتر لە سووڕی داینامیکی گەرمی لە ھەر بزوێنەرێکی تری ستێرلینگ. مەحاڵە بتوانرێت پلەی گەرمی دابین بمات بەو ڕێژە زۆرە لەڕێگەی گوێزانەوەی گەرمیەوە، وەک ئەوەی لە بزوێنەری ستێرلینگدا ڕوودەدات چونکە ھیچ کەرەستەیەک ناتوانێت گەرمی بگوازێتەوە لەڕێی سووتاندنەوە لەو پلە گەرمیە زۆرەدا بەبیَ ئەوەی گەرمی لەدەست بچێت یاخود گرفت درووست ببێت کە پەیوەستە بە ھەڵوەشاندنەوەی گەرمی کەرەستەکە. بزوێنەری ستێرلینگ دەتوانێت بە ھێمنی کاربکات و ھیچ سەرچاوەیەکی گەرمی بەکارنەھێنێت. سەرچاوەی وزەی گەرمی لە دەرەوە بەرھەم دێت بۆ بزوێنەری ستێرلینگ نەک لەڕێی سووتاندنی ناوەکیەوە وەک ئەوەی لە بزوێنەری سووڕی ئۆتۆ یاخود دیزڵدا ھەیە. چونکە بزوێنەری ستێرلینگ گونجاوە لەگەڵ سەرچاوەکانی تری وزەی گۆڕاو و نوێبووەوە، دەکرێت زۆر گرنگ بێت کاتێک نرخی سووتەمەنی زیاد دەکات، و ھەروەھا لەکاتی نەبوونی سووتەمەنی و گۆڕانی ئاو و ھەوادا. ئەم جۆرەی بزوێنەرە خواستی زۆر لەسەرە وەکو بنچینەیەکی گرنگی یەکەی لێکدراوی مایکرۆی گەرمی و ھێزدا (CHP) کە تێیدا زۆر باشە و سەلامەتترە بە بەراورد بە بزوێنەری ھەڵمی. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی ھێزی کەم بۆ کێشی ھەیە، گۆڕینی گونجاوترە بۆ بەکارھێنانی دانانی ڕێژەیدا کە شوێن و کێش زور دەگمەن نین.

شێوازی کارکردن[دەستکاری]

بزوێنەرەکە بە شێوەیەک درووست کراوە کە گازەکە لە بەشی فێنککەرەوەی بزوێنەرەکەدا بپەستێنرێتەوە و لە بەشی گەرمتردا زیادبکرێت لەڕێی گۆڕینی گەرمی بۆ کار. گۆڕەری گەرمی بەرھەمھێنراوی ناوەکی توانای گەرمی بزوێنەری ستێرلینگ زیاد دەکات بە بەراورد بە بزوێنەری ھەوای گەرم کە ئەم تایبەتمەندیەی نییە.

تیۆری[دەستکاری]

هێڵکاریەکی[بەستەری مردوو] پەستان/قەبارەی بە نمونەکراوی سووڕی ستێرلینگ


شیكردنه‌وه‌[دەستکاری]

بەراوردکردن بە بزوێنەری سووتانی ناوەکی[دەستکاری]

بەراوردکردن بە بزوێنەری سووتانی ناوەکی بە پێچەوانەی بزوێنەری سووتانی ناوەکیەوە، بزوێنەری ستێرلینگ توانای ھەیە سەرچاوەی گەرمی نوێبووەوە بە ئاسانتر بەکاربھێنێت، و بێدەنگتر بێت و سەلامەتتر بێت لە ئیشکردنی کەمدا. پەسەندن بەکاربێن کە بەھای ئەم لایەنە ئەرێیە تایبەتانە زیاد بکات. بەتایبەت ئەگەر تێچووەکە بۆ وزەی بەرھەمھاتووی ھەر یەکەیەک گرنگترە لە تێچووی تەواوی ھێزی ھەر یەکەیەک. بەم شێوەیە بزوێنەری ستێرلینگ تێچووی دەگاتە نزیک ١٠٠ کیلۆ وات

بەراوردکردنی بە بزوێنەری سووتانی دەرەکی ھەمان ھێز، بزوێنەری ستێرلینگ لە ئیستادا تێچووی زیاترە و گەورەتر و قورسترە. لەگەلً ئەوەشدا باشتر کاردەکەن بە بەراورد بە بزوێنەری سووتانی ناوەکی. پێویستی کارکردنی کەم وا دەکات تەواوی تێچووی وزە ھاوشێوە بێت. توانای گەرمی ھەروەھا ھاوشێوەیە (بۆ بزوێنەرە بچووکەکان) کە لە ١٥٪ دەستپیَ دەکات بوً ٣٠٪. بۆ بەکارھێنانەکانی تر وەکو ھەلًدانی ئاو و گەشتی ئاسمانی و بەرھەمھێنانی کارەبا لە سەرچاوە زۆرەکانی وزەوە کە ناگونجێن لەگەڵ بزوێنەری سووتانی ناوەکی وەکو وزەی خۆر، و وزەی بایۆ وەکو پاشماوەی کشتوکاڵی و پاشماوەی تری وەکو فڕێدراوی ماڵان. لەگەڵ ئەوەشدا بزوێنەری ستێرلینگ بە گشتی لە نرخدا ھاوشێوە نین وەک بزوێنەری ئۆتۆمبیل بەھۆی تێچووی زۆری ھەر یەکەیەکی وزە و کەمی چڕی ھێز و تێچووی زۆری کەرەستەوە.

سوده‌كانی[دەستکاری]

بزوێنەری ستێرلینگ لە ھەموو سەرچاوەیەکی گەرمیەوە کاردەکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، نەک تەنھا ئەو سەرچاوەی گەرمیەی کە لەڕێی سووتانەوە پەیدا دەبێت، بۆیە بە سەرچاوەی گەرمی خۆر و جیۆ و بایۆلۆجی و ناوەکی یاخود پاشماوەی گەرمی لە پرۆسە پیشەسازیەکاندا. - پرۆسەی سووتاندنی بەردەوام بەکاردێت بۆ دابینگردنی گەرمی، بۆیە ئەو دەردراوانەی کە پەیوەستن بە پرۆسەی سووتاندنی کاتی بزوێنەری سووتاندنی ناوەکیەوە کەم دەکرێتەوە. -

  • ھەندێک جۆری بزوێنەری ستێرلینگ بۆلبرینگیان ھەیە لە لای ساردی بزوێنەرەکەوە، کە پێویستی بە چەوری کەمترە و زیاتر بەردەوام دەبێت بە بەراورد بە ھاوشێوەکانی لە جۆری بزوێنەری ڕێسیپرۆکەیتین.
  • میکانیزمەکانی بزوێنەرەکە لە ھەندێک ڕووەوە سادەترە لە جۆری بزوێنەری ڕێسیپرۆکەیتین. پێویست بە ھیچ زمانەیەک نییە و سیستەمی سوتێنەر زۆر سادەیە. بزوێنەری ستێرلینگی کرود دەکرێت درووست بکرێت لەڕێی بەکارھێنانی کەرەستەی باوی ماڵەوە.
  • بزوێنەری ستێرلینگ یەک قۆناغی بەکاردێنێت. شلەکە کە پەستانێکی ناوەکی درووست دەکات نزیکە لە پەستانی دیاری کراوەوە، و ئەمەش بۆ سیستەمێکی گونجاو مەترسی تەقینەوەی کەمە. بەبەراورد بەوە بزوێنەری ھەڵمی دوو قۆناغی بەکاردێنێت (گاز/شلەمەنی) بۆیە بوونی زمانەی خراپبوو دەبێتە ھۆی تەقینەوە.

- لە ھەندێک حاڵەتدا پەستانی کەم ڕێگە بە بەکارھێنانی سلیندەری سووک دەدات. - دەکرێت درووست بکرێت تاکو لەسەرخۆ کاربکات و بەبیَ دابینکردنی ھەوا بۆ بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەری ھەوایی لە کەشتی ژێرئاویدا

  • بە ئاسانی ھەڵدەبێت (ھەرچەندە لەسەرخۆیە، دوای گەرمبوون) و بە باشتر کاردەکەن لە کەش و ھەوای سارددا، بە پێچەوانەی سووتانی ناوەکی کە خێرا کاردەکات لە کەشوھەوای گەرمدا نەک کەشوھەوای سارددا.
  • بزوێنەری شتێرلینگ بەکاردێت بۆ ھەڵدانی ئاو بۆ ئەوەی ئاوەکە شوێنی پەستانەکە سارد بکاتەوە. ئەمەش توانای زیاد دەکات کاتێک ئاوی سارد ھەڵدەدات.
  • زۆر گونجاون. دەکرێت بەکاربێن بۆ پێکەوەبەستنی گەرمی و ھێز لە زستان و وەکو فێنککەرەوە لە ھاویندا.
  • پاشماوەی گەرمی بە ئاسانی بەکاردێت (بە بەراورد بە پاشماوەی گەرمی لە بزوێنەری سوتانی ناوەکی، ئەمەش وا دەکات بزوێنەری ستێرلینگ بەسوود بێت بۆ ھەردوو سیستەمی گەرمی و ھێز.

لە ساڵی ١٩٨٦ دا دەزگای ناسا بزوێنەرێکی ستێرلینگی ئۆتۆماتیکی و دایان نا لە ئاھەنگی چۆڤرلێت. ئابووری سووتەمەنی باشکرا بە ڕێژەی (٤٥٪)دا و دەردراوەکان زۆر کەمکرانەوە. زیادکردنی (کاردانەوەی ھێز) ھاوشێوەی بزوێنەری سووتانی ناوەکی باو وایە. ئەم بزوێنەرە بەناوی مۆد ٢، ئەو مشتومڕانە زیاد دەکەن کە بزوێنەری ستێرلینگ قورس و گران و پشت پیَ نەبەستراون و چالاک نین. پاڵوتە و گۆڕینی نەوت پێویست نین.