باشتەپە
باشتەپە | |
---|---|
پۆتانەکان: 35°51′53″N 44°00′35″E / 35.86479°N 44.00961°Eپۆتانەکان: 35°51′53″N 44°00′35″E / 35.86479°N 44.00961°E | |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
ئایین |
باشتەپە گوندێکە سەر بە شارەدێی قوشتەپە لە شارۆچکەی بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێری پایتەختی کوردستان. ئەم گوندێکە دەکەوێتە ناوچەی مرکییە، کە ناوچەیەکە دەکەوێتە باشووری شاری هەولێر شارەدێیەک و کۆمەڵێک گوند لەخۆ دەگرێت.[١]
مێژوو[دەستکاری]
گوندی باشتەپە یەکێکە لە گوندە هەرە کۆنەکانی دەڤەری مرکییە لە هەولێر و شوێنەوارێکی مێژووی لێ هەیە. ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە سەر گردێک کە پێی دەگوترێت گردی باشتەپە و کۆنە هەواری گوندی باشتەپە لە بناری ئەم گوندە بووە.
ئەم شوێنەوارە چەندان گۆزە و خشت و ئاسەواری دیکەی لێ دۆزراوەتەوە. گردی باشتەپە وەکوو یەکێک لە ئاسەوارەکانی شاری هەولێر تۆمار کراوە.[٢]
گوزەران[دەستکاری]
دانیشتووانی باشتەپە زۆرینەیان بە کاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵن و بەشێکیشیان مووچەخۆری میریین.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "باشتەپە-قوشتەپە". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-10-25.
- ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "شوێنەوارە دێرینەکانی گوندی باشتەپه". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-10-25.