بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باداریی جومگەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە باداری جومگەکانەوە ڕەوانە کراوە)
گۆڕانکاریی بەدیارکەوتوو لە دەستی کەسێکی تووشبوو بە باداریی جومگەکان

باداریی جومگەکان یان ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی (بە ئینگلیزی: Rheumatoid arthritis؛ کورت دەکرێتەوە بۆ RA) یەکێکە لە نەخۆشیە دژەخۆییەکان، کۆئەندامی بەرگری لەش بە ھۆیەکی نادیار ھەڵدەستێت بە ھێرشکردنەسەر و لە ئەنجامدا خراپکردنی شانەکانی لەش، دەبێتە ھۆی ئازار، گەرمبوون، ئاوسان، رەقبوون و بە زەحمەت جووڵاندنی جومگەکان[١] وە شایەنی باسە پاش پشوودان و ئیسراحەتکردن، ئازار و ڕەقبوونەکەی زیادتر دەبێت، کە زۆرجار لە بەیانیاندا ھەستی پێ دەکرێت و لە دوای کارکردن و جووڵە، ئازار و نیشانەکانی بەرەو باشتربوون دەچن[١]، نیشانەی نەخۆشیەکە لە زۆرێک لە ئەندامەکانی لەشدا دەردەکەوێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی مەچەک و دەست تووش دەبن، وە گۆڕانکاریەکان لە ھەمان جومگەی ھەردوو بەشی لاشە(ڕاست و چەپ) ھەستی پێ دەکرێت[١].

ھەروەھا نەخۆشیەکە لەوانەیە کار لە بەشەکانی تری لاشەش بکات. لەوانەیە ببێتە ھۆی کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سوورەکان، ھەوکردنی پەردەی سییەکان، ھەوکردنی پەردەی دڵ، وە ھەندێک جاریش تا و بێھێزی لەش. نیشانەکان لە زۆربەی نەخۆشەکاندا ماوەی چەندین ھەفتە و مانگی پێویستە تا بەرەبەرە دەربکەون.

ھەرچەندە ھۆکاری نەخۆشییەکە ڕوون نییە،بەڵام باوەڕ وایە کە پەیوەندی بەھۆکاری بۆماوەیی یان ژینگەییەوە ھەبێت. ڕێگای کارکردنی نەخۆشیەکە لەڕێی ھێرشی سیستەمی بەرگریی لەشەوەیە بۆسەر جومگەکان و، سەرئەنجام دەبێتە ھۆی ھەوکردن و ئەستوربوونی کیفی جومگە. وە لە ھەمان کاتیشدا کار لە ئێسک و کڕکڕاگەکانی تر دەکات. زۆربەی کات دەرکەوتنی نیشانەکان و بینینی لەلایەن پزیشکەوە بەسە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە. تیشکی ئێکس و پشکنینە تاقیگەییەکان ئەتوانن پاڵپشتێکی باش بن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و ھەروەھا بۆ جیاکردنەوەی لەو نەخۆشییانەی تر کە خاوەنی ھەمان نیشانەن.

ھەندێک نەخۆشی تر ھەن کە نزیکن لەم وەک گورگە سورە، فایبرۆمایێلجیا و چەندانی تر.

وەرگرتنی چارەسەر یارمەتیدەری نەخۆش ئەبێت لە کەمکردنەوەی ئازار و ھەوکردنەکان و باشترکردنی تواناییان بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەیان[٢]. بێگوومان وەرزش و حەوانەوەی پێویست ھاوکارێکی باشی نەخۆشەکان ئەکات، کۆمەڵێک لەو چارەسەرانەی بەکارئەھێنرێن ئەمانەن، ھەندێک ئامێر ھەیە ئەکرێتە دەست بۆ جێگیرکردنی مەچەک و کەمکردنەوەی ئازار، ئامێری یارمەتیدەر[٣][٤][١]. وە دەرمانەکانی ئازارشکێن، ستیرۆید، (دژەھەوکردنە ناستیرۆیدیەکان-NSAIDs) بەکاردەبرێن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە[١]. دەرمانی گۆڕەری-نەخۆشی دژەڕۆماتیزم DMARDs، وەک ھایدرۆکسیکلۆرۆکین و میسۆتریکسەیت دەتوانن تا ڕادەیەک تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە خاو بکەنەوە. دەرمانی گۆڕەری-نەخۆشی دژەڕۆماتیزمی بایۆلۆجی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت کاتێک چارەسەرییەکانی دیکە بێسوود بوون. ھەرچۆنێک بێت[٥]، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا ئەم دەرمانە بایۆلۆجیانە ڕەنگە ڕوودانی کاریگەریی لاوەکی چاوەڕواننەکراو یان نەخوازراویان زیاتر بێت لە دەرمانەکانی دیکە[٦]. ھەندێک جۆری نەشتەرگەریی بۆ چاککردنەوە، گۆڕینی جومگە یان لکاندنی دوو ئێسک بەیەکەوە و نەھێشتنی جومگەکە (بە مەبەستی نەھێشتنی ئازار لەو جومگانەی کە ئازارەکەیان بە دەرمانی دیکە ھێور ناکرێتەوە) یارمەتیدەرن لە ھەندێک حاڵەت.[١]

بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی تووشبوانی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بە نزیکی ٢٤٫٥ ملیۆن کەس ھەژمارکراوە[٧]. بە ڕێژەی ٠٫٥ تا ١٪‏'ی کەسانی پێگەیشتوو لە وڵاتە پێگەیشتووەکاندا تووشبوون و ساڵانە ٥ تا ٥٠ حاڵەتی نوێ لە ھەر ١٠٠٬٠٠٠کەسێکدا تۆمار دەکرێت[٨]، زیاتر لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە لە ناوەندی تەمەنیاندان(٤٥-٦٥ ساڵ)، وە ئافرەتان ٢٬٥جار (دوو ھێندە و نیو) ئەگەری تووشبوونیان زیادترە بەراورد بە پیاوان.[١] لە ساڵی ٢٠١٣ بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٣٨٬٠٠٠ کەس، بەرارد بە ساڵی ١٩٩٠ کە ژمارەکە ٢٨٬٠٠٠ کەس بوو ژمارەکە ڕوو لەزیادبوونە[٩]. یەکەم پێناسەی دۆزراوەی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی لە ساڵی ١٨٠٠ لەلایەن دکتۆر ئۆگەستن جێیکەب لاندرێی بۆڤیەس (١٧٧٢–١٨٤٠) کە خەڵکی پاریس بوو. دەستەواژەی (rheumatoid arthritis) لە یۆنانییەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئاماژەیە بۆ جومگەی ئاودار و ھەڵئاوساو.[١٠][١١][١٢]

نیشانە و دەرکەوتەکان

[دەستکاری]

ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی زیادتر کار لە جومگەکان دەکات، بەڵام ھەروەھا بە نزیکەیی لە ١٥–٢٥٪‏'ی نەخۆشەکاندا ئەندامەکانی تریش تووش دەکات[١٣]. ئەو گرفتانەی کە ئەکرێت لەگەڵ ئەمدا ڕوو بدەن بریتین لە، نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن، فشۆڵبوونی ئێسک، نەخۆشی سییە نێوانی(کۆمەڵێک نەخۆشین تیایدا زیان بە شانە و بۆشیی نێوان سیکڵدانۆچکەکان دەدات و پەکیان دەخات)، تەشەنا، شێرپەنجە، ماندووبوونی نائاسایی ، خەمۆکی، قورسی بیروھۆش، دروستبوونی گرفت لە ئەنجامدانی کارەکاندا.[١٤]

جومگەکان

[دەستکاری]

جومگەسۆ بریتیە لە ھەوکردنی پەردەی جومگەکان. جومگەکان ھەڵ دەئاوسێن، گەرم دەبن و ھەستیاریان بۆ ئازار زیاد دەکات، ڕەقبوونی جومگەکە سنووری جوڵەی جومگەکە کەمدەکاتەوە. بە تێپەڕبوونی کات، ژمارەی جومگە تووشبووکان زیاد دەبن کە پێی دەوترێت (ھەوکردنی فرە جومگەیی). لە زۆربەی نەخۆشەکاندا جومگە بچووکەکانی دەست و پێ و بڕبڕەی مل تووشدەبن، بەڵام جومگە گەورەکانیش وەکو شان و ئەژنۆ دەکرێت تووش ببن[١٥]. ھەوکردنی پەردەی جومگە (لینجەپەردەسۆ) ھەندێکجار دەبێتە ھۆی توندبوونی شانەکانی جومگە و سەرەنجام لە دەستدانی جوڵە داخورانی جومگەکە و شێوەی جومگەکە دەشێوێت و چیتر وەک جاران ناتوانێت کاری پێ بکرێت[١٦].

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Nancy Garrick، Deputy Director (٢٠ی نیسانی ٢٠١٧). «Rheumatoid Arthritis». National Institute of Arthritis and Musculoskeletal and Skin Diseases (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Rheumatoid arthritis in adults: management | Guidance | NICE». www.nice.org.uk. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ Park، Youngju (2016-1). «Effects of rehabilitation for pain relief in patients with rheumatoid arthritis: a systematic review». Journal of Physical Therapy Science. 28 (1): 304–308. doi:10.1589/jpts.28.304. ISSN 0915-5287. PMC 4756025. PMID 26957779. {{cite journal}}: line feed character لە |title= لە 70 (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ Rausch Osthoff، Anne-Kathrin (2018-12-04). «Effects of exercise and physical activity promotion: meta-analysis informing the 2018 EULAR recommendations for physical activity in people with rheumatoid arthritis, spondyloarthritis and hip/knee osteoarthritis». RMD Open. 4 (2). doi:10.1136/rmdopen-2018-000713. ISSN 2056-5933. PMC 6307596. PMID 30622734.
  5. ^ Singh، Jasvinder A. (2015-11-06). «2015 American College of Rheumatology Guideline for the Treatment of Rheumatoid Arthritis». Arthritis & Rheumatology. 68 (1): 1–26. doi:10.1002/art.39480. ISSN 2326-5191.
  6. ^ Singh، Jasvinder A (2011-02-16). «Adverse effects of biologics: a network meta‐analysis and Cochrane overview». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 2011 (2). doi:10.1002/14651858.CD008794.pub2. ISSN 1469-493X. PMC 7173749. PMID 21328309.
  7. ^ «Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 310 diseases and injuries, 1990–2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet (London, England). 388 (10053): 1545–1602. 2016-10-08. doi:10.1016/S0140-6736(16)31678-6. ISSN 0140-6736. PMC 5055577. PMID 27733282.
  8. ^ Rheumatoid Arthritis (PDF).
  9. ^ «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990-2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 385 (9963): 117–171. 2015-01-10. doi:10.1016/S0140-6736(14)61682-2. ISSN 0140-6736. PMC 4340604. PMID 25530442.
  10. ^ Majithia V, Geraci SA (2007). "Rheumatoid arthritis: diagnosis and management". Am. J. Med. 120 (11): 936–9. doi:10.1016/j.amjmed.2007.04.005. PMID 17976416.
  11. ^ "Rheumatoid Lung Disease – What Is Rheumatoid Lung Disease?" ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Arthritis.about.com. February 27, 2011. Retrieved March 3, 2011.
  12. ^ Paget، Stephen A. (2002-04-08). The Hospital for Special Surgery Rheumatoid Arthritis Handbook: Everything You Need to Know (بە ئینگلیزی). Wiley. ISBN 978-0-471-22334-4.
  13. ^ Turesson، C (2003-8). «Extra-articular disease manifestations in rheumatoid arthritis: incidence trends and risk factors over 46 years». Annals of the Rheumatic Diseases. 62 (8): 722–727. doi:10.1136/ard.62.8.722. ISSN 0003-4967. PMC 1754626. PMID 12860726. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  14. ^ «Burden of disease in treated rheumatoid arthritis patients: Going beyond the joint». Seminars in Arthritis and Rheumatism (بە ئینگلیزی). 43 (4): 479–488. 2014-02-01. doi:10.1016/j.semarthrit.2013.08.004. ISSN 0049-0172.
  15. ^ Davidson's principles and practice of medicine. Brian R. Walker, Nicki R. Colledge, Stuart Ralston, Ian D. Penman (22nd edition ed.). Edinburgh. 2014. p. 1098. ISBN 978-0-7020-5103-6. OCLC 856647736. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  16. ^ «Redirecting». linkinghub.elsevier.com. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.