ئەی نیشتیمان
« ئەی نیشتیمان » | |
---|---|
گۆرانی لە لایەن حەسەن زیرەک | |
بڵاوبوونەوە | ١٩٦٠ەکان |
تۆماربوون | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
چەشن | سروودی کوردی، فۆلکلۆر |
نووسەر | حەسەن زیرەک |
زمان | کوردی |
ئەی نیشتیمان گۆرانی-سروودێکی حەسەن زیرەکە کە لە ساڵانی ١٩٦٠ بۆ کۆماری کوردستانی گوتووە و ئێستا وەک سروودێک بۆ بۆنە و مانۆڕە سەربازییەکان پێشکەش دەکرێت.[١][٢]
دەق
[دەستکاری]ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر
ئەی کوردەکان، ئەی بەچکە شێر
ئەی نیشتیمان، نیشتیمانی جوان
خاکی کوردستان وەتەنی کوردان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی کوردستان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی کوردستان
ئەی ھۆزی کوردی بە شەرەف
ڕوو بکە وەتەن، لە ھەر تەرەف
ئەی نیشتیمان، نیشتیمانی جوان
خاکی کوردستان، وەتەنی کوردان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی ڕۆڵەی کوردستان
بۆت تێدەکۆشم، بە دڵ و بە گیان
بۆ سەرکەوتنی خاکی نیشتمان
ئەی کاوەکان، ئەی لاوەکان
تێدەکۆشم، جەرگە قەومەکان
ئەی نیشتیمان، نیشتیمانی جوان
خاکی کوردستان وەتەنی کوردان
بۆت تێدەکۆشم، بە سەرکەوتنی
پێشمەرگە ھەموو لاوی قارەمان
بۆت تێدەکۆشم، بە سەرکەوتنی
پێشمەرگە ھەموو لاوی قارەمان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ey niştiman». ekşi sözlük (بە تورکی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «'Ankara'nın Taşına Bak' mı, 'Ey Niştiman' mı?». www.rudaw.net (بە تورکی). ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)