ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا

ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا (بە ئینگلیزی: Alessandro Volta) لە (۱۸ی شوباتی ۱۷٤٥) لە "کۆمۆ"ی نزیکی شاری میلانی ئیتاڵیا لەدایک بووە. ناوبراو فیزیا ناسێکی ئیتالی بووە.

ژیان[دەستکاری]

"ڤۆڵتا" لە کۆمۆی ئیتالیا لەدایک بووە. خاڵی ڤۆڵتا بەرپرسیارێتی فێرکردن و بارھێنانی ئەوی لەئەستۆ گرتووە و دواتر خاڵێکی دیکەی کەسەر بە کۆمەڵەی (دۆمینیکی) بوو و لە بیروباوەڕی یەسوعیدا وەک یەک بیریان دەکردەوە، فێرکردن و خەرجیەکانی ئەوی گرتە ئەستۆ. ڤۆڵتا' خوێندنی لەقوتابخانەی ئایینی (بنتسی) درێژە پێدا و ھەرلەوێ بوو کە کتێبی لۆکرۆتیوس کاریگەرییەکەی قوڵی لەسەر ئەو دانا. خاڵەکانی حەزیان دەکرد کەئەو ببێتە پارێزەر چونکە ئەو پیشەیە لە بنەماڵەی دایکیدا وەکو پیشەیەکی ئابڕومەندانە ناسرابوو. ئەوەی بەباش زانی کە پەیڕەوی لەحەزی خۆی بکات و ھەرئەوە بوو کەلە تەمەنی (۱۸) ساڵیدا دەستیدایە خوێندنەوە سەبارەت بە کارەبا و لەتەمەنی (۲۹) ساڵیدا بوو بە مامۆستا ی قوتابخانەیەکی کۆمۆ. ھەر لەوکاتەدا کەرەستەی جۆراوجۆری ئەلیکتریکی وەک "ئەلیکتڕۆفۆر"، "ئەلیکتڕۆسکۆب" و ھتد دروست کرد و لەساڵی (۱۷۷۹) وەک مامۆستای زانکۆی "پاو"ی دەست بەکار بوو. کەرەستەی پێوانەیی (گازی ڤۆڵتا) یەکێک لەگرنگترین داھێنانەکانی سەدەی ھەژدەھەممە کە زانا "ڤۆڵتا" دایھێناوە. بەھۆی دۆزینەوەکەی کە دۆزینەوەی (پیلی ئەلیکتریکی) بوو زانا ڤۆڵتا لە جیھاندا نێوبانگی دەرکرد، وەھەروەھا لەلایەن (ناپلیۆن) بۆ پاریس بانگێشت کرا و "ناپلیۆن" داوای لێدەکات کە ئەزموونەکەی خۆی لە ئەکادیمیادا دووپات بکاتەوە و دوای سەلماندنی کارەکەی، ئەو وەکو (سیناتۆر) ی دەوڵەتی ئیتاڵیا دەست نیشان دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی ناودارانی جیھان بەرگی یەکەم