ئەرتەشی سووری ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرتەشی سووری ژاپۆن Japanese Red Army (日本赤軍، Nihon Sekigun، JRA) گرووپێکی چەکداری کۆمۆنیستی بوو کە بە دەستی فوساکۆ شیگەنۆبۆ لە ساڵی ١٩٧١ لە لوبنان دامەزراوە. بەدوای ئۆپراسیۆنی فڕۆکەخانەی لۆد ناوی Arab-JRAیش بەم گرووپە دراوە. ئەرتەشی سوور داخستنی دوڵەت و پاشایەتیی ژاپۆن و ھەروەھا دەسپێکردنی شۆڕشێکی جیھانی وەکوو ئامانجەکانی خۆی ڕاگەیاندبوو.

ئەم گرووپە ھەروەھا بە ناوەکانی بریگادی نێونەتەوەییی دژەئیمپریالیزم (AIIB)٬ بریگادی شەڕی پیرۆز و بەرەی دیمۆکراتیکی دژەشەڕیش ناسراوە.

فراکسییۆنی ئەرتەشی سوور لە ژاپۆن[دەستکاری]

شیگەنۆبۆ ڕێبەری فراکسییۆنئ ئەرتەشی سوور (Sekigun-ha) لە ژاپۆن بوو کە لە بزۆتنەوەی چەکدارانەی چەپی نوێی (یەکیەتیی کۆمۆنیستی) ڕیشە گرتبوو. لە پشتگێڕی لە شۆڕشی ھاوکات ئەمانە لە ئەیلوولی ١٩٦٩ شەڕیان لەزێزی دەوڵەت دەستپێکرد و گرووپی خۆیانیان دامەزراند. پولیس بەزوو چەند ئەندامیان دەستبەسەر کرد کە ڕێبەر و ڕیبەری فکریان تاکایا شییۆمی (کە لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەندیخانە بوو) لە ناویان بوون. نزیک بە ٢٠٠ کەس لە ئەندامەکانی گرووپ کەم بوو و پاشماوەکان لەگەڵ گرووپێکی ماوییست لە ساڵی ١٩٧١ ئەرتەشی یەکگرتووی سووریان دامەزراند. ئەم گرووپە لە رووداوەی ئاسامۆ-سانسۆ ناوی دەرکرد کە لە ناو کەمپە نھێنیەگەیان سەدان ھێزی پولیس چوارلایان لێ گرت و گرووپ دوانزە کەس لە ئەندامەکانی خۆیان کۆشت. فوساکۆ شیگەنۆبۆ لەگەڵ ژمار کەمێک لە ھەڤالەکانی لە ژاپۆن چوو٬ بەڵام باوەڕ وایە کە گرووپی ئەو لە بانترین دۆخی لە ئۆپراسیۆنی فڕۆکەخانەی لۆد ٤٠ ئەندامی بووە. ئەرتەشی سووری ژاپۆن لە ١٩٧١ پەیوەندیەکی زۆر نزیکی لەگەڵ بەرەی خەڵکی بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین (PFLP) بووە. لە ١٩٧٢ ئەرتەشی یەکگرتووی سوور لە ژاپۆن کۆتاییی لێ ھات و گرووپی شیگەنۆبۆ بۆ پرسە پوولیەکان، فێربوون و چەکداربوون بە بەرەی خەڵکی بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین گرێدراو.

لە مانگی ئابی ٢٠٠١ شیگەنۆبۆ لە بەندیخانە نامەیەک بڵاوکرد و بە چالاکیی گرووپەکە کۆتایی دا. لە ساڵی ٢٠١١ ڕادیۆی گشتیی نەتەوەیی ڕاگەیاند چەندین کەس لە ئەوانەی ھاوکاریان لەگەڵ ئەم گرووپە کردووە لە بەندەکانی زۆر سنوورداری یەکینەی بەڕیوەبردنی پەیوەندییەکان لە بەندن.

بەدوای ڕووداوەی ١١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠١ لە سەر پینتاگۆن و ناوەندی بازەرگانیی جیھانی٬ ئەرتەشی سووری ژاپۆن تەنیا گرووپێک بوو کە بەرپرسیی ئەو ڕووداوە قەبووڵ کرد. ئاژانسەکانی ھەواڵی ئەلجەزیرە و فەڕەنسی تڵێفۆنەکانیان ھەبووە کە بە ناوی ئەرتەشی سووری ژاپۆن خۆیان بەرپرسی ئەو ڕووداوە زانیبوون.

ئاژانسی پولیسی نەتەوەیی ڕاگەیاندووە کە گرووپێگ بە ناوی بزۆتنەوەی یەکگرتن (Movement Rentai) ئێستا بووە بە جێگری ئەرتەشی سووری ژاپۆن.

ئەندامەکانی ناسراو[دەستکاری]

  • فوساکۆ شیگەنۆبۆ دامەزرێنەر و ڕێبەر کە لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری ئۆساکا لە ژاپۆن دەستبەسەر کرا. شیگەنۆبۆ بە ھەڵمەتەکانی ڕێک کراو٬ ئایەم ڕفێنی و فڕۆکەڕفێنی تاوانبار بوو. بە شیگەنۆبۆ بەھۆی پلانکردنی ئۆپراسیۆنی فڕۆکەخانەی لۆد ناوی مەترسیدارترین ژنە تیرۆریستی جیھان دراو. دادگەیەک لە تۆکیۆ لە شوباتی ٢٠٠٦ بە ٢٠ ساڵ زیندان تاوانباری کرد.
  • ھاروو واکۆ ڕێبەری پێشوو کە لە شوباتی ١٩٩٧ دەستبەسەر کرا.
  • ئوسامۆ مارووکا ڕێبەری پێشوو کە لە تشرینی دووەمی ١٩٨٧ لە کاتی ھاتنی بە ژاپۆن بە پەساپۆرتێکی جەڵەبی لە تۆکیۆدا دەستبەسەر کرا.
  • یوو کیکومۆرا کە لەگەڵ تەقەمەنی لە ساڵی ١٩٨٨ لە گەورەڕێی نیوجێرسیدا دەستبەسەر کرا و ماوەی ١٨ ساڵ لە ٣٠ ساڵ زیندانی کە لێ تاوانبار کرابوو لە زیندانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێپەڕاند. کیکومۆرا لە نیسانی ٢٠٠٧ لە زیندان ئازاد کرا و بە ھۆی ھاتنەوەی بۆ ژاپۆن دیسان دەستبەسەر کرا. ئەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئزاد کرا.
  • یۆشیمی تاناکا بۆ فڕۆکەڕفێنیی یۆ-دۆگۆ بە ١٢ ساڵ زیندان تاوانبار کرا کە لە کۆریای باکوور کۆتایی لێ ھات.
  • یوکیکۆ ئێکیدا ئەندامی پێشووی بەرەی چەکداری دژە ژاپۆنی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کە ماوەی درێژێکیش رێبەری ئەرتەشی سووری ژاپۆن بوو لە ڕۆمانیادا دەستبەسەر کرا و بەدوای بە ژاپۆن کۆچ درا. ئەو بە ھۆی دەستدان بە کوشتن و تۆندوتێژی لەبارەی زەنجیرە تەقاندنەوەی کۆمپانیایە مەزنەکان لە ١٩٧٤ و ١٩٧٥ بە ٢٠ ساڵ زیندان تاوانبار کرا. دادگەی ئێکیدا لە ١٩٧٥ دەستیپێکرا٬ بەڵام ھەتا ساڵی ١٩٧٧ کە لە زیندان ئازاد کرا ڕاگیراو. ئازادبوونی بەشێکی لە ئاڵووێرکردن لەگەڵ ئەرتەشی سووری ژاپۆن بوو لە کارەساتی ڕفاندنی فڕۆکەی دێڕە ئاسمانیەکانی ژاپۆن بەرەو بەنگلادێشەوە.
  • کۆزۆ ئۆکاموتۆ تەنیا کەسی زیندووماو لە سێ گەریلایەک بوو کە لە ھەڵمەتی فڕۆکەخانەی لۆد لە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٢ (کە ئێستا فڕۆکەخنەی نێودەەڵەتیی بنگوریۆن پێ دەڵێن) بەشداریان کردووە. ئەو لە ئیسرائیل زیندانی بوو٬ بەڵام لە ئایاری ١٩٨٥ لە ئاڵووێرکردنی زیندانیەکان لە ناوینی ھێزەکانی ئیسرائیلی و فەلەستینی ئزاد کرا. بەدوای ئەوە سێ ساڵ لە لۆبنان بە ھۆی سازینی پەساپۆرت و ڤیزای جەڵەبی زیندانی کرا. دەوڵەتی لۆبنان لە ١٩٩٩ پەنابەریان بە ئۆکاموتۆ دا، چۆن ئەو لە زیندانەکانی ئیسرائیل یەشکەنجە کرابوو. ئۆکاموتۆ لەماوەی دانیشتنی لە لۆبنان ئیسلامی ھێنا تا لە دەرکردنی بۆ ژاپۆن پێشگیری بکات.
  • ماساو ئاداشی٬ کازوو توھیرا٬ ھاروو واکۆ و ماریکۆ یاماموتۆیش ھەروەھا لە لۆبنان بەھۆی سزینی بەڵگەی جەڵەبی زیندانی کران و بە ئۆردن دەر کران. دەوڵەتی ئۆردن ئیزنیان پێ نەدا بێن بە نێوی ئەو وڵاتە و ڕادەستیان کرد بە دەوڵەتی ژاپۆن.
  • کونییا ئاکاگی لە ھاوکارانی ئەرتەشی سوور کە بە دوای ھاتنەوە لە پیۆنگیانگ لە ڕێی پێکەن سەبارەت بە ڕفاندنی سێ ژاپۆنی لە ئەوروپا بە دەستی سێخۆرەکانی کوریای باکوور لە ساڵانی ١٩٨٠ دەستبەسەر کرا و پەیڤاندرا. ئەو لەگەڵ شیرۆ ئاکاگی پەیوەندیی بوو کە لە فڕۆکەڕفێنیی یۆ-دۆگۆ بەشداریی کردبوو. (بنواڕن:پەروازی ٣٥١ی دێڕەئسمانیەکانی ژاپۆن)
  • ھیرۆشی سەنسۆیی ئەندامی چەکداری ئەرتەشی سووری ژاپۆن کە لە فلیپین بە دەستی پۆلیسی یەکپارچەی نەتەوەیی لە زەنجیرە ئیقدامەکانی پێشگێڕانە بە دژی تیرۆریزم لە یارییەکانی ئۆڵمپیکی ١٩٨٨ی سێئول بەدوات ئاگادریدانی ئاژانسی پۆلیسی نەتەوەییی ژاپۆن دەستبەسەر کرا.
  • کونییۆ باندۆ ئەندامەکی سەرەکیی ئەرتەشی سوور بوو و ھەتا بە ئێستاش لە پێرستی ویستەکانی ئینتەرپۆلە. ئەو گەھا لە ساڵی ٢٠٠٠ لە فلیپین پەنابەر بووبێت.