ئەرتەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەرتەشی ئەمریکا لە کاتی مارشی سەربازی

ئەرتەش یان ئارتەش بە فارسی:ئەرتێش (ارتش) وشەیەکی ئاریە کە ئێستا بۆ ئاماژە بە ھێزی سەربازی بە کار دێت، ئەم وشەیە لە ھەردوو زمانی کوردی و فارسی بۆ ھەمان مەبەست کەڵکی لێ وەردەگیرێ

ڕەگی وشەکە[دەستکاری]

  • (ئەرتەش) لە ئەسڵ دا (ئارتەشە).
  • (ئەرتەش) تێکەڵێک لە چەند واچەی سادەی ئاریە.
  • (ئەرتەش) وشەیەکی گەنجە و کۆنیەکەی دەگەڕێتەوە سێ ھەزار ساڵ.
  • (ئەرتەش) لە تێکەڵ بوونی دوو وشەی ئاسانی (ئارت = چاند، ھونەر) + (ئەش = ژیان) پێک ھاتوە.

دەکرێ دوو مانای ژێرەوە لەو وشەیە وەرگیرێ:

  • ئارت ئەش = ھوونەری ژیان.
  • ئارت ئەش = ھوونەری زیندوو مانەوە. {یانی ھوونەری شەرکردن و بەرگری و زیندوو مانەوە}.

پێ دەچێ مانای دووھەم نزیکتر بێ و زیاتر ئامانج بگەیێنێ؛ لەبەروەی ئەو وشە لە دوو وشەی (ھوونەر + ژیان) پێک ھاتوە بێ دوودڵی، ھۆنەرانی ئەو وشەیە ھزر و مرۆڤایەتیان لە بیر دابوە و ئامانجیان لە پێکھێنانی ڕێکخراوێکی سەربازی بەو ناوە بە دڵنیای (بەرگری) بوە نەک (ھێرش کردن).

زمانی ئاری یانی زمانی یەکەمی ئاریانەکان کە لە نێو نەتەوەکانی ھیندوئەورووپی ھاوبەشە.

ھەروەھا بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]