ئەبوو لوئلوئە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو لوئلوئە
بە فارسی: پیروز نهاوندی
ناسناوأبو لؤلؤة
ھۆی مەرگخوێنبەربوون
شوێنی ناشتنPiruz Nahavandi Mausoleum
کەسێکی دیارHormuzan، Jufayna
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی پاڵەوی، عەرەبی
پیشەسەرباز، artisan، blacksmith، joiner، murderer
شوێنی کارکردنMughira ibn Shu'ba
ئایینئایینی زەردەشتی
ناکۆکیBattle of al-Qādisiyyah

ئەبوو لوئلوئەی ئاگرپەرست و پێی دەوترێت: فەیرووزی نەھاوەندی (بە فارسی: پیروز نهاوندی) ناوی فەیرووز بووە، و نازناوی ئەبوو لوئلوئەی ئاگرپەرست بووە، بە ناوی کچەکەیەوە، و لەناو گەلەکەیدا ناوی لێ نراوە بابا شوجاعەدین[١] بکوژی عومەر کوڕی خەتتابە. لوئلوئە لەلایەن ڕۆمەکانەوە گیرا پاشان موسڵمانان لە دەستی ڕۆمەکانەوە گرتیان، و لە ساڵی ٢١ی کۆچیدا بە دیل بردرا بۆ مەدینە،[٢] و کۆیلەی موغییرە کوڕی شوعبە بوو، و بۆ ڕێبازە زۆرینەکەی موسڵمانان کە سوننەکانن، بە خوانەناسێکی دەزانن کە موسڵمان نەبووە، و تاوانبار بووە بەھۆی کوشتنی عومەر کوڕی خەتتاب (خودا لێی ڕازی بێت) و شیعەکان بە موسڵمانێکی شیعەی دەزانن و پاڵەوانێکە بانگەشەی بەھەشت دەکات، و ئەبوو لوئلوئە بە بنچەکە فارسێکی خەڵکی نیاوەنە.

مێژوو[دەستکاری]

زۆر شت لەبارەی ژیانی ئەوبوو لوئلوئە نازانرێت و تەنیا بە کوشتنی عومەری کوڕی خەتتاب ناسراوە. لە زانیارییەکانی ژیانی پێش کوشتنی عومەری کوڕی خەتتاب لە سەرچاوەکاندا زانیاری و لێھاتوویی لە بوارەکانی ئاسنگەری و وێنەکێشان و دارتاشی و ئاش ڕوون و ئاشکرایە.[٣]

مردن[دەستکاری]

یەکێک لەو بابەتانەی کە لە سەرچاوەکانی مێژووی ژیانی ئەبوو لوئلوئەدا باسکراوە مردنەکەیەتی. زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان مردنەکەیان بە دەستی خۆی زانیوە، کە پاش ماوەیەکی کەم لە کوشتنی عومەری کوڕی خەتتاب بەدەستەکانی خۆیەوە. ئیبن سەعد و ئیبن ئەسیر و مەسعوودی و ئیبن خەلقان و عیمادەدینی تەبەری و ئیبن کەسیر دەگێڕنەوە کە کاتێک ئەبوو لوئلوئە لە مزگەوت ھەڵدێت پارچە قوماشێکی قورسی بەسەردا فڕێدراوە و پاشان خۆی کوشتووە. بەڵام تەبەری لە مێژووی خۆیدا کوشتنی ئەبوو لوئلوئە لەسەر دەستی پیاوێکی تەمیمی زانیوە، و یەعقووبی بکوژەکەی بە عەبدووڵڵای کوڕی عومەر دەزانێت. و ئەو سەرچاوانەی کە پێیان وایە ئەبوو لوئلوئە لە مەدینە ھەڵاتووە، باسی مردنی لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکی تایبەت ناکەن.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ الكنى والألقاب - عباس القمي - ج2 ص62، ج1 ص147
  2. ^ الكنى والالقاب\الجزء الاول\147
  3. ^ ئ ا "ابولؤلؤ", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2023-05-25, retrieved 2023-05-27