ئادیتیا چۆپرا
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
ئادیتیا چۆپرا لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٧١لە مومبای مەهاراشترا لە هیندستان سەر بە تیرەی ڕەگەزی پەنجابییە. ئادیتیا دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووسی بۆلیوودە. تائێستا تەنیا سێ فیلمی دەرهێناوە کە سەرکەوتنێکی باشییان بەدەستهێناوە ئەوانیش دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ ( Dilwale Dulhania Le Jayenge) کەلەساڵی ١٩٩٥ بوو وە دووەم فیلمی خۆشەویستی یان موحیبەتین (Mohabbatein) بوو کەلەساڵی ٢٠٠٠ بوو وە دوایین فیلمیشی وەک دەرهێنەر ڕەبنێ بەننا دی جۆدی ( Rab Ne Bana Di Jodi) ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەو لە فیلمەکانی وەک دەرهێنەر متمانەیەکی باشێ بە شاروخ خان هەیە کە پاڵەوانی هەرسێ فیلمەکە بووە.
جگە لەکاری دەرهێنان زۆرتر خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمە بەهۆی کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز لەوێش چەندین فیلمی زۆر سەرکەوتووی بەرهەمهێناوە لەوانە ((Ek Tha Tiger) وە (Jab Tak Hai Jaan) و (Dhoom 3) و (Veer Zaara) و (Fanaa) و (Gunday) جگە لەوانەش ئادیتیا ئەرکی دابەشکردنی ڕۆڵی ئەکتەرەکانیش دەبینێت و لەوەش بەکەسێکی سەرکەوتوو دادەنرێت ئەو ئەرکەی بۆچەندین فیلمی سەرکەوتوو ئەنجامداوە لەوانە (Happy New Year) و (Kabhi Khushi Kabhie Gham) و (Kuch Kuch Hota Hai) و (krish)
سەرەکیترین هۆکار بۆ سەرکەوتنەکانی باوکییەتی کە یاش چۆپرایە و دامەزرێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمە بەناوی یاش ڕاج فیلمز. وە جگە لە باوکی ئەوا ئەو مێردی ڕانی موکەرجییە کە خانمەئەکتەرێکی دیاری بۆلیوودە