ئێکستسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Ecstasy monogram.jpg

ئێکستسی (بە ئینگلیزی: 3,4-Methylenedioxymethamphetamine؛ بە کورتکراوەیی بە MDMA ناودەبرێت) دەرمانێکە لە فۆرمی ئیمپاتۆجن–ئینتاکتۆجن، پۆلێک لە دەرمانە دەروونییەکان کە کاریگەری لەسەر کراوەیی کەسەکان دروست دەکات. دوو شێوەی ھەیە، حەبەکان لەناو خەڵکیدا بە ئێکستسی ناسراوە و کریستاڵەکە بە مۆلی یان ماندی ناسراوە.[١][٢] دەرمانەکە بۆ مەبەستی کاتبەسەربردن و ڕابواردن بەکاردێت.[٣] ھەندێک لە کاریگەرییەکانی ئەم دەرمانە پێکھاتوون لە گۆڕانی ھۆش، زیادبوونی وزە، لەگەڵ زیادبوون ھاوسۆزی و چێژ.[٣][٤] کاتێک لە ڕێگەی دەمەوە بەکاردێت، کاریگەرییەکان لە ماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەک دەست پێ دەکەن و تاکوو ٣ بۆ ٦ سەعات بەردەوام دەبن.[٥][٦]

ئێکستسی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٢ لەلایەن کۆمپانیای مێرک، کۆمپانیایەکی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەڵمانی، گەشەی پێدرا.[٧] لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکان بۆ باشترکردنی چارەسەری دەروونی بەکاردەھێنرا و لە ساڵانی ھەشتاکاندەرمانێکی بەناوبانگی سەرشەقامەکان بوو.[٨][٩]ئێکستسیA ب ەگشتیلەو ئاھەنگانەدا بەکاردێت کەو مۆسیقای سەماکردنی ئەلیکترۆن لێدەدەنی.[١٠] لەوانەیە لەگەڵ ماددەی تر، وەک ئیفێدریان، ئەمفێتامین، و مێتامفێتامین تێکەڵ بکرێت.[٨] لە ساڵی ٢٠١٦، نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس لە نێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٦٤ ساڵیدا ئێکستسیان بەکارھێناوە (٠٫٣٪ دانیشتووانی جیھان).[١١] ئەمە بە شێوەیەکی بەربڵاو ھاوشێوەی ڕێژەی ئەو کەسانەیە کە کۆکاین یان ئەنفێتامین بەکاردەھێنن، بەڵام ڕێژەیەکی کەمترە بەراورد بە ماریوانا یان ئۆپیۆیدەکان.[١١] لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٧، نزیکەی ٧٪ی خەڵکی وتیان کە لایەنی کەم جارێک ئێکستسیان بەکارھێناوە لە ژیانیاندا، و ٠٫٩٪یان لە ساڵی ڕابردوودا (٢٠١٦) بەکاریان ھێناوە.[١٢]

کاریگەرییە نەرێنییە کورتخایەنەکان بریتین لە پێکدادانی ددانەکان، بینینێکی نادیار، ئارەق دەرکردن و خێرالێدانی دڵ، و بەکارھێنانی درێژخایەن لەوانەیە ببێتە ھۆی ئالوودەبوون، کێشەی بیرەوەری، پارانۆیا و دروستبوونی زەحمەتی لە خەو.[٨] ھەندێک کەس بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستەیان و وشکبوونەوەی جەستەیان گیانیان لەدەستداوە لەدوای بەکارھێنانی ئێکستسی. دوای بەکارھێنان، خەڵک زۆرجار ھەست بە خەمۆکی و ماندووبوون دەکەن.[٨] ئێکستسی بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگەی زیادکردنی چالاکییەکانی ڕاگوێزەرەدەمارەکانی سێرۆتۆنین، دۆپامین و نۆرادرینالین لە بەشەکانی مێشک کار دەکات.[٨][٩] دەرمانەکە سەر بە پۆلی دەرمانەکانی ئامفێتامینە.[١٣]

ئێکستسی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھان نایاسایییە و بەکارھێنانی پزیشکی لە تەنیا چەند وڵاتێکی کەم ھەیە.[١٤][١٥] بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئێستادا ھەڵسەنگاندن بۆ دەرمانەکە دەکات بۆ بەکارھێنانی کلینیکی.[١٦] کەنەدا بە شێوەیەکی سنووردار ڕێگەی بە دابەشکردنی ئێکستسی و ماددەی تری وەژ سایلۆسیبین داوە.[١٧][١٨]

کاریگەرییەکان[دەستکاری]

شارەزایانی ئالوودەبوون لە دەروونناسی، کیمیا، دەرمانۆلۆجی، زانستی دادوەری، نەخۆشی، و پۆلیس و خزمەتگوزارییە یاسایییەکان بەشداربوون لە شیکاری دەروونی دەربارەی ٢٠ دەرمانی بەناوبانگ. ئێکستسی لە پلەی ١٨ دایە لە ڕووی زیانە جەستەیی و زیانە کۆمەڵایەتییەکاندا.[١٩]

بە شێوەیەکی گشتی، بەکارھێنەرانی ئێکستسی دەڵێن کە لە ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک لە بەکارھێنانی لە ڕێگەی دەمەوە، ھەست بە دەستپێکردنی کاریگەرییە ھەستیارەکان دەکەن و لە ٧٥ بۆ ١٢٠ خولەک ھەست بە لووتکەی کاریگەرییەکان دەکەن، کە دواتر بۆ نزیکەی ٣٫٥ کاتژمێر بەرەو کەمبوون دەچێت.[٢٠] کاریگەرییە کورتخایەنە دەروونییە چالاکەکانی ئێکستسی بریتین لە:

  • ئیفۆریا – واتا خۆشگوزەرانی و بەختەوەری گشتی[٣][٢١]
  • زیادبوونی متمانەی خود، کۆمەڵایەتی، و زیادبوونی تێگەیشتن[٣][٢١]
  • زیادبوونی ھاوسۆزی و ھەستی نزیکی لەگەڵ کەسانی دەورووبەر و خودەوە[٣][٢١]
  • گەورەبوونی بیلبیلەی چاو
  • ھێوربوونەوە و کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ
  • زیادبوونی سۆزداری
  • ھەستێکی ئاشتی بە دەروونی کەسەکە دەدات[٢١]
  • خەیاڵی نەرم[٢١]
  • زیادبوونی ھەستکردن، تێگەیشتن، یان چێژی سێکسی[٣][٢١]
  • گۆڕانی تێگەیشتن لە کات[٩]

ئەزموونی ئێکستسی پشت بەم خەسڵەتانە دەبەستێت: ئەو ڕێژەیەی بەکاردێت، ژینگەی دەورووبەر، و خودی بەکارھێنەرەکە. ئێکستسی کەمتر گۆڕانکاری لە ھزری بەکارھێنەرەکەدا دەکات بەراورد بە دەرمانە کاریگەرییە دەروونییەکانی تر. بۆ نموونە، کاتێک لە ئاھەنگەکاندا بەکاردەھێنرێت، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی چالاکیی بزوێنەری، کەمبوونەوەی ھەستی ناسنامە، و کەمی ھۆشیاری لە دەوروبەر. کاتێک ئێکستسی بەتەنیا یاخود لە گرووپی بچووکدا و لە ژینگەیەکی ئارام و بێدەنگدا بەکاردێت، دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھۆشیاری و ھەستیاری بەرامبەر بە جوانیی ژینگەیی و زیادبوونی ھەستکردن بە سۆزەکان، ھەروەھا زیادبوونی توانای قسەکردن لەگەڵ دەورووبەر.[٢٢] لە چارەسەری دەروونیدا، کاریگەرییەکانی ئێکستسی بە یادەوەری و سۆزی پەیوەست بە ئەزموونی منداڵی ناسراوە.[٢٢][٢٣]

ئێکستسی بە دەرمانێکی ئیماتۆجینی وەسف کراوە، ئەویش بەھۆی زیادکردنی ھەستە ھاوسۆزییەکان.[٢٤][٢٥] ئەنجامی چەندین توێژینەوە کاریگەریی زیادبوونی ھاوسۆزی لەگەڵ ئەوانی تردا دەردەخەن.[٢٤] بەکارھێنانی ڕێژەیەکی مامناوەند یان بەرز لە ئێکستسی دەبێتە ھۆی زیادبوونی حەز و چێژی سێکسی.[٢٦][٢٧] ئێکستسی بە دڵنیایییەوە توانای کۆمەڵایەتی و پەیوەندیبەستن لە ناو بەکارھێنەران باشتر دەکات.[٢٨]

توێژینەوەیەکی بەریتانی لە ساڵی ٢٠٠٧دا ئێکستسی لە پلەی ١٨ی زیانبەخشیدا لە نێوان ٢٠ دەرمان دا دیاریکرد. ڕیزبەندی بۆ ھەر دەرمانێک لەسەر بنەمای مەترسیی زیانی جەستەیی توند، ئارەزووی پشتبەستن بە ماددە دەروونییەکە، و کاریگەرییە نەرێنییەکانی خێزانی و کۆمەڵایەتی دیاری کراوە.[١٩]

دۆخی یاسایی[دەستکاری]

ئێکستسی بە شێوەیەکی یاسایی لە زۆربەی جیھاندا لەژێر پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ماددەی دەروونی و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تر کۆنترۆڵ کراوە، ھەرچەندە بەکارھێنانی پزیشکی و لە توێژینەوەکاندا ڕێگەپێدراوە، بە شێوەیەکی سنووردار. بە گشتی، بەکارھێنانی بێ مۆڵەت، فرۆشتن یان دروستکردنی ئێکستسی تاوانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Håvard Atle Skaug, ed. (2020-12-14). "Hva er tryggest av molly og ecstasy?". Ung.no (بە نەرویجی). Norwegian Directorate for Children, Youth and Family Affairs. Retrieved 2022-06-20. MDMA er virkestoffet i både Molly-krystaller og Ecstasy-tabletter.
  2. ^ Palamar JJ (2016-12-07). "There's Something About Molly: The Under-Researched yet Popular Powder Form of Ecstasy in the United States". The Center for Drug Use and HIV Research. 38, 1 (Substance abuse): 15–17. doi:10.1080/08897077.2016.1267070. PMC 5578728. PMID 27925866.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج Meyer JS (2013). "3,4-methylenedioxymethamphetamine (MDMA): current perspectives". Substance Abuse and Rehabilitation. 4: 83–99. doi:10.2147/SAR.S37258. PMC 3931692. PMID 24648791.
  4. ^ Anderson L, ed. (18 May 2014). "MDMA". Drugs.com. Drugsite Trust. Archived from the original on 23 March 2016. Retrieved 30 March 2016.
  5. ^ Freye E (28 July 2009). "Pharmacological Effects of MDMA in Man". Pharmacology and Abuse of Cocaine, Amphetamines, Ecstasy and Related Designer Drugs. Springer Netherlands. pp. 151–160. doi:10.1007/978-90-481-2448-0_24. ISBN 978-90-481-2448-0.
  6. ^ "DrugFacts: MDMA (Ecstasy/Molly)". National Institute on Drug Abuse. شوبات 2016. Archived from the original on 23 March 2016. Retrieved 30 March 2016.
  7. ^ Freudenmann RW, Öxler F, Bernschneider-Reif S (August 2006). "The origin of MDMA (ecstasy) revisited: the true story reconstructed from the original documents" (PDF). Addiction. 101 (9): 1241–1245. doi:10.1111/j.1360-0443.2006.01511.x. PMID 16911722. Although MDMA was, in fact, first synthesized at Merck in 1912, it was not tested pharmacologically because it was only an unimportant precursor in a new synthesis for haemostatic substances.
  8. ^ ئ ا ب پ ت "MDMA". Drugs.com. Drugsite Trust. 18 May 2014. Archived from the original on 23 March 2016. Retrieved 30 March 2016.
  9. ^ ئ ا ب "DrugFacts: MDMA (Ecstasy/Molly)". National Institute on Drug Abuse. February 2016. Archived from the original on 23 March 2016. Retrieved 30 March 2016.
  10. ^ World Health Organization (2004). Neuroscience of Psychoactive Substance Use and Dependence. World Health Organization. pp. 97–. ISBN 978-92-4-156235-5. Archived from the original on 28 April 2016.
  11. ^ ئ ا World Drug Report 2018 (PDF). United Nations. June 2018. p. 7. ISBN 978-92-1-148304-8. Retrieved 14 July 2018.
  12. ^ "MDMA (Ecstasy/Molly)". National Institute on Drug Abuse. Retrieved 14 July 2018.
  13. ^ Freye E (2009). Pharmacology and Abuse of Cocaine, Amphetamines, Ecstasy and Related Designer Drugs: A comprehensive review on their mode of action, treatment of abuse and intoxication (بە ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. p. 147. ISBN 978-90-481-2448-0.
  14. ^ Patel V (2010). Mental and neurological public health a global perspective (1st ed.). San Diego, CA: Academic Press/Elsevier. p. 57. ISBN 978-0-12-381527-9. Archived from the original on 10 September 2017.
  15. ^ "Ecstasy as a Remedy for PTSD? You Probably Have Some Questions". The New York Times (بە ئینگلیزی). 1 May 2018. Archived from the original on 2022-01-01. Retrieved 14 July 2018.
  16. ^ "A Psychedelic Drug Passes a Big Test for PTSD Treatment". The New York Times. 3 May 2021.
  17. ^ Health Canada (2022-01-05). "Subsection 56(1) class exemption for practitioners, agents, pharmacists, persons in charge of a hospital, hospital employees, and licensed dealers to conduct activities with psilocybin and MDMA in relation to a special access program authorization". www.canada.ca. Retrieved 2022-02-20.
  18. ^ "Canada approving psychedelics for therapy is a positive step, experts say - National | Globalnews.ca". Global News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-20.
  19. ^ ئ ا Nutt D, King LA, Saulsbury W, Blakemore C (March 2007). "Development of a rational scale to assess the harm of drugs of potential misuse". Lancet. 369 (9566): 1047–1053. doi:10.1016/S0140-6736(07)60464-4. PMID 17382831.
  20. ^ Liechti ME, Gamma A, Vollenweider FX (March 2001). "Gender differences in the subjective effects of MDMA". Psychopharmacology. 154 (2): 161–8. doi:10.1007/s002130000648. PMID 11314678.
  21. ^ ئ ا ب پ ت ج Greene SL, Kerr F, Braitberg G (October 2008). "Review article: amphetamines and related drugs of abuse". Emergency Medicine Australasia. 20 (5): 391–402. doi:10.1111/j.1742-6723.2008.01114.x. PMID 18973636.
  22. ^ ئ ا Landriscina F (1995). "MDMA and the states of Consciousness". Eleusis. 2: 3–9.
  23. ^ Baggott MJ, Kirkpatrick MG, Bedi G, de Wit H (June 2015). "Intimate insight: MDMA changes how people talk about significant others". Journal of Psychopharmacology. 29 (6): 669–77. doi:10.1177/0269881115581962. PMC 4698152. PMID 25922420.
  24. ^ ئ ا Schmid Y, Hysek CM, Simmler LD, Crockett MJ, Quednow BB, Liechti ME (September 2014). "Differential effects of MDMA and methylphenidate on social cognition" (PDF). Journal of Psychopharmacology. 28 (9): 847–56. doi:10.1177/0269881114542454. PMID 25052243.
  25. ^ Wardle MC, de Wit H (October 2014). "MDMA alters emotional processing and facilitates positive social interaction". Psychopharmacology. 231 (21): 4219–29. doi:10.1007/s00213-014-3570-x. PMC 4194242. PMID 24728603.
  26. ^ Bravo GL (2001). "What does MDMA feel like?". In Holland J (ed.). Ecstasy: The complete guide. A comprehensive look at the risks and benefits of MDMA. Rochester: Park Street Press.
  27. ^ Metzner R (2005). "Psychedelic, Psychoactive, and Addictive Drugs and States of Consciousness". In Earleywine M (ed.). Mind-Altering Drugs: The Science of Subjective Experience. New York: Oxford University. Archived from the original on 9 October 2017. Retrieved 8 October 2017.
  28. ^ Kamilar-Britt P, Bedi G (October 2015). "The prosocial effects of 3,4-methylenedioxymethamphetamine (MDMA): Controlled studies in humans and laboratory animals". Neuroscience and Biobehavioral Reviews. 57: 433–46. doi:10.1016/j.neubiorev.2015.08.016. PMC 4678620. PMID 26408071.