پارانۆیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارانۆیا (بە ئینگلیزی: Paranoia، ئاوەڵناو: پارانۆیی یان پارانۆید - بە ئینگلیزی: paranoid) سیستمێکی بیرکردنەوەیە کە کاریگەرە بە دڵەڕاوکێ و ترس، زۆربەی کات تاڕادەی نائاوەزمەندی (ناعەقڵانییەت) و وڕیمە. بیرکردنەوەی پارانۆیی یان پارانۆید زۆربەی کات بیروباوەڕی چەوساندنەوەیی یان پلانی ھێنی لەخۆی دەگرێت دەربارەی ھەڕەشەیەکی ھەستپێکراو لەسەر خوود (بۆ نموونە: ھەموو کەس ئەیەوێت من لەناوبەرێت). پارانۆیا جیاوازە لە فۆبیا، کە جۆرێکی ترە لە ترسی نائاوەزمەند بەڵام زۆربەی کات بەبێ سەرزەنشتکاریی کۆتایی دێت. بەھەڵە تۆمەتبارکردن و بێ متمانەیی گشتیی بە دەوروبەر زۆربەی کات پەیوەندیدارە بە پارانۆیاوە. بۆ نموونە، ڕووداوێک کە زۆرینە خەڵک وا تێدەگەن کە بە ڕێکەوتە ڕووی داوە، کەسێکی پارانۆید دەشێت وا تێبگات کە بە مەبەست ڕووی داوە.

مێژوو[دەستکاری]

وشەی پارانۆیا لە وشەی گریکی παράνοια (پارانۆیا) «شێتی» ـوە دێت. دەستەواژەکە بۆ وەسفکردنی پەشێوییەکی دەروونی بەکاردەھات کە وڕیمە دیارترین تایبەتمەندیی بوو تێیدا. لەم پێناسەیەدا، ھەستی چەوساندنەوە لەبەرچاو نەدەگیرا بۆ پۆڵێنکردنی دۆخێک وەک پارانۆیا، بۆیە ھەر ژمارەیەک لە وڕیمە دەشێت پۆڵێن بکرێت وەک پارانۆیا. بۆ نموونە، کەسێک کە باوەڕی وایە ئەو کەسایەتییەکی گرنگی ئایینییە، دەشێت پۆڵێن بکرێت وەک «پارانۆیای پاراو».

بەپێی وتەی زانایان[١] پارانۆیا و پارافرینیا دوو کیانی لێدوان لەسەر کراون کە جیاکراونەتەوە لە دێمێنشا پرێیکاکس لەلایەن کڕایپێڵین، کە پارانۆیای وەسف کرد وەک وڕێمەیەکی بەردەوامی بەسیستەمبوو. تەنانەت لەئێستاشدا، وڕیمە مەرج نییە گوومڕایانە یان ترسنۆکانە بێت تا پۆڵێن بکرێت وەک پارانۆیا. کەسێک دەشێت وەک شیزۆفرینییەکی پارانۆیی چاو لێ بکرێت بەبێ ورێمەی چەوساندنەوە، ئەمەش بەسادەیی بەھۆی ئەوەی کە وڕیمەکەیان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆخۆیان دەگەڕێتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Phelan, Michael; Wright, Padraig; Julian Stern (2000). Core psychiatry. Philadelphia: Saunders. ISBN 0-7020-2490-2.

سەرچاوەکان[دەستکاری]