تاکیکاردیا
تاکیکاردیا (بە ئینگلیزی: Tachycardia) لێدانی دڵە کە لە ڕێژەی ئاسایی پشوودان زیاترە. بەگشتی لێدانی دڵ لە کاتی پشوودا زیاتر لە ١٠٠ لێدان لە خولەكێک لە گەورەکاندا لە گەوراندا بە تاکیکاردیا داندراوە. لێدانی دڵ لە سەرووی ڕێژەی پشوودان لەوانەیە ئاسایی بێت (وەک لەگەڵ وەرزش) یان نائاسایی بێت (وەک کێشەی کارەبایی ناو دڵ).

هەندێک کەس کە تاکیکاردیایان هەیە هیچ نیشانەیەکیان نییە. لەوانەیە لێدانی خێرای دڵ کاتێک بدۆزرێتەوە کە پشکنینی جەستەیی یان پشکنینی دڵ بۆ هۆکارێکی تر ئەنجام بدرێت.[١]
بەگشتی تاکیکاردیا لەوانەیە ببێتە هۆی ئەم نیشانانە:
٠ پاڵپیتاسیۆن.
٠ ئازاری سنگ.
٠ ترپەی خێرا.
لەبەر ئەوەی دڵت زۆر لێدەدات، ئەو کاتەی نییە کە پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی لە نێوان لێدانەکاندا پڕببێتەوە لە خوێن. ئەمەش مەترسیدارە ئەگەر دڵت نەتوانێت هەموو خانەکانت ئەو خوێن و ئۆکسجینە دابین بکات کە پێویستیانە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Tachycardia - Symptoms and causes». Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ویکیپیدیای ئینگلیزی، ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٧.
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |