ئینید بلایتن
ئینید بلایتن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Enid Blyton | |
لەدایکبوون | ١١ی ئابی ١٨٩٧ East Dulwich، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨ Hampstead، شانشینی یەکگرتوو | (٧١ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Enid Mary Blyton |
ناوی خوازراو | Mary Pollock |
ھۆی مەرگ | نەخۆشیی ئەلزھایمەر |
شوێنی ناشتن | Golders Green Crematorium |
ھاوسەر | Hugh Alexander Pollock، Kenneth Fraser Darrell Waters |
منداڵ | Gillian Baverstock، Imogen Smallwood |
زمانی نووسین | Chicano English |
بواری کار | ھۆنراوە، پێداگۆجی، literary activity، ئەدەبی زانستی، children's and youth literature |
پەروەردە | Ipswich High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨ |
باری تەندرووستی | نەخۆشیی ئەلزھایمەر |
List of works | Enid Blyton bibliography |
چەشن | وێژەی مناڵان |
وێبگە | http://www.enidblytonsociety.co.uk/ |
ئینید بلایتن (بە ئینگلیزی: Enid Blyton؛ ١١ی ئابی ١٨٩٧–٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨) ژنە شاعیر، چیڕۆکنووس و نووسەری ئینگلیز بوو، کتێبەکانی زیاتر بۆ منداڵان بوون.[١] بەرھەمەکانی لە پڕفرۆشترینەکانن لەوەتەی دەیەی سییەکان لە سەدەی بیستەم، تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن لە کتێبەکانی ئەو فرۆشراون. ناوبانگی ئەو ھێشتا ماوەتەوە، کتێبەکانی بۆ ٩٠ زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە،[٢] تاکوو ئامارەکانی تەممووزی ٢٠١٨، بلایتن چوارەم نووسەرە کە کتێبەکانی بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕانیان بۆ کرابێت.[٣] کتێبەکانی ئینید جۆراوجۆربوون، زیاتر لە بواری پەروەردەیی، مێژووی سرووشت، خەیاڵ، نھێنی و گێڕانەوەی ئینجیل بوون.
لە ساڵی ١٩٢٢، یەکەم کتێبی بەناوی چرپەی منداڵ (Child Whispers) بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە ٢٤ لاپەڕەیی بوو کە چەند شیعرێکی لەخۆ گرتبوو.
کتێبەکانی ئینید ڕەخەیان لێگیراوە کە بابەتی خانەدان و نوخبەیی، سێکسیزم، ڕەگەزپەرستی ھەروەھا ترسان لە کەسانی بیانی و بێگانە لەخۆگرتووە.[٤][٥] ھەموو ئەوانەش لەوکاتەبوون کە ژینگەری بەریتانیا لەدوای جەنگی جیھانیی دووەم پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیبوو بەڵام کتێبەکانی ئینید بە بەردەوامیی لە پڕۆفرۆشترینەکان بووە تاکوو مردنی لە ١٩٦٨.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Enid Blyton | British author". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.
- ^ "The enduring appeal of Enid Blyton". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.
- ^ "Finding Global Success: The Top 10 Most Translated Authors of All Time – Ulatus". Ulatus Translation Blog (بە ئینگلیزی). 2020-04-15. Retrieved 2021-03-14.
- ^ "Enid Blyton 50 years on: Let's be more critical about books venerated in the past". The Independent (بە ئینگلیزی). 2018-11-27. Retrieved 2021-03-14.
- ^ Bickle, Kate Cantrell and Sharon (2021-03-04). "How racism in Seuss books can teach readers about context". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.