ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Middle East Research Institute
ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە
دامەزران٢٠١٤
شوێنی دامەزرانھەولێر
ھەرێمی کوردستان
جۆرسەنتەرێکی فیکری و دیراساتی ستراتیژی
دەڤەری خزمەت
ڕۆژھەڵاتی ناوین
ڕۆژاوای ئاسیا
نوێنەردلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین
داھات
گرانتی توێژینەوە
لێدوانپێگەی فەرمی

ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (بە ئینگلیزی: Middle East Research Institute)، (بە عەرەبی: مؤسسة الشرق الأوسط للبحوث‎) پەیمانگایەکی ئەکادیمیی تایبەت بە توێژینەوەی سیاسات و بیرکردنەوە و دیراساتی ستراتیژی. بنکەکەی لە شاری ھەولێرە، پایتەختی ھەرێمی کوردستانی.[١] مێری توێژینەوەی بنەڕەتی لە بوارەکانی ئاشتی، مافی مرۆڤ، حوکمڕانی، ئاسایش و ئابووری ئەنجام دەدات. ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و گەشەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا شوێنێکی گرنگی لە بواری توێژینەوەی سیاساتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا داگیر کردووە. مێری لە ڕیزبەندیی پەیمانگاکانی جیھاندا، کە لەلایەن زانکۆی پێنسیلڤانیاوە ئەنجام دەدرێت، وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگی توێژینەوەی پۆڵەسی ھەلسەنگێندراوە و لە ماوەی شەش ساڵی یەک لەدوای یەکدا بە یەکەمی عێراق و پلەی ٣٤ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دانراوە.[٢]

ئەرک و ڕوانگە[دەستکاری]

ئەرکی مێری بریتییە لە بەشداریکردن لە پرۆسەی نیشتیمانسازی (بنیاتنانی نەتەوە) و دەوڵەتسازی (بنیاتنانی دەوڵەت) و بە دیموکراسیکردن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئامانجەکانی بریتین لە پێشخستنی و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی، حوکمڕانی باش و خۆشگوزەرانی ئابووری. مێری کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوان لەخۆ دەگرێت، لەوانە: سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئاسایشی نیشتمانی، دامەزراوەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی، ئابووری، وزە، ژینگە، خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و گەشەپێدانی کولتووری.[٣]

توێژینەوە[دەستکاری]

مێری دەرەنجامی توێژینەوەکانی بڵاو دەکاتەوە و دیبەیتی پۆڵەسی بە سێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی بەڕێوە دەبات. ئینستیتیوتەکە چەندین پڕۆژەی توێژینەوەی ئەنجام داوە و ڕاپۆرتی بە کوالیتی ئەکادیمیی بەرزەوە لەسەر داعش، ئاوارەکانی ناوخۆ، پەنابەران و مافەکانی کەمینەکان،[٤] ئاشتەوایی دوای جەنگ، چاکسازی لە سیستەمی حوکمڕانی، پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ (پاراستنی مافەکانی کەمینەکان، بەرەنگاربووەنەوی توندوتیژی دژی ژنان و چاکسازی دامەزراوەیی (سیستەمی دادوەری، داواکاری گشتی، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە).

مێری ھاوکارییەکی بەرفراوان لەگەڵ زانکۆکان و ڕێکخراوەکانی ئاشتی لە ئەمریکا و ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.[٥]

دیداری مێری[دەستکاری]

ئینستیتیوتی مێری ساڵانە کۆنفرانسی گەورە (دیداری مێری) ڕێک دەخات کە سەرکردە سیاسییەکان و شارەزایانی سیاسەت لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەشداری تێدا دەکەن.[٦] مێری یەکەم کۆڕبەندی خۆی (دیداری مێری ٢٠١٤) لە نێوان ٤–٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەنجامدا. ئەمەش بە یەکەمجار لە ناوچەکە دادەنرا، بەو پێیەی دیبەیتی کراوەی ئەنجامدا بە بەشداری فوئاد مەعسوم (سەرۆکی پێشووی عێراق)، سەلیم جبوری (سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق)، ئوسامە نوجەیفی (جێگری سەرۆکی عێراقی پێشوو)، نێچیرڤان بارزانی (سەرۆکوەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستان)، بەرھەم ساڵح (سەرۆککۆماری پێشووی عێراق)، مەسرور بارزانی (سەرۆکی ئێستای حکوومەتی ھەرێم)، قوباد تاڵەبانی (جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم) ھەروەھا داڕێژەرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، وەک وەزیرانی دەرەوە (بۆ نموونە تورکیا)، باڵیۆز و پسپۆڕانی ئەکادیمی ([٧]). لەو کاتەوە ساڵانە کۆڕبەندی MERI بەڕێوەدەچێت و کاریگەرییەکانی لەسەر داڕشتنی سیاسەت و ھۆشیاری گشتی زۆر بووە.

دیداری عێراق[دەستکاری]

مێری یەکەمین دیداری عێراقی (دیداری دامەزراندن) لە بەغدا (٢–٤ ی ئایاری ٢٠٢٣) ڕێک خست، بە ھاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ئەلنەھرەین. ئەمەش کۆنفرانسە باڵایەکی دیکە بوو کە بڕیاردەران و داڕێژەرانی سیاسەت و ھەروەھا ئەکادیمیست و دیپلۆماتکاران و ڕۆژنامەنووسانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی کۆ کردەوە.[٨] لەنێو بەشداربووان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع السودانی، و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و جێگرانی سەرۆک وەزیران لە بەغدا و ھەولێر، کۆمەڵێک ئەندامانی کابینەی حکوومەتی بەغدا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵوێز و ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووس و پسپۆڕان.

سەرچاوەی دارایی[دەستکاری]

سەرچاوەی دارایی مێری بریتییە لە گرانتی توێژینەوە و سپۆنسەرایەتی دیدارەکانی، ھەر بۆیە سەربەخۆیی دارایی و سیاسییەکەی ھەمیشە زامین کردووە. سەرمایەی دامەزراندنی مێری (٣٫٥ ملیۆن دۆلار) بوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن ئەنجومەنی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان (سندوقی بنیاتنانی توانا) بەخشرا. لەو کاتەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە سەرکەوتوویی کێبڕکێی لەسەر سندوقەکانی توێژینەوە کردووە. لە چوارچێوەی پرۆگرامی توێژینەوە ستراتیژییەکانی یەکێتی ئەورووپاوە یارمەتییە گەورەکانی پێبەخشراوە، لەوانە EUNPACK[٩] و FEUTURE.[١٠] ھەروەھا پارەی لە پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا دەستەبەر کردووە.[١١]

پێشوازی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ئینستیتیوتی مێری لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ دەستی بە کار کرد. لە ساڵی ٢٠١٥، تەنھا ساڵێک دوای دامەزراندنی، ئینستیتیوتی مێری لەنێو لووتکەی دامەزراوە سەرەکییەکانی بیرکردنەوە لە ھەرێمی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) ناوی ھات، و بە بەرزترین پلە لە عێراقدا ڕیزبەندکرا. ئینستیتوتی مێری پێگەی خۆی بۆ ساڵانی یەک لە دوای یەک (٢٠١٥–٢٠١٩) چەسپاند و پلەی یەکەمی لە عێراق و لە وڵاتانی MENA پلەی ٣٤ی بەدەستھێنا (لە نێوان ٥٠٧ دامەزراوە) کە دەکاتە لە نێو ٧٪ی لووتکەدا، ئەویش بەپێی ڕاپۆرتی Global Go To Think Tank Index[١٢] کە لەلایەن و پرۆگرامی کۆمەڵگە مەدەنییەکانی ئینستیتیوتی لاودەر لە زانکۆی پێنسیلڤانیا ’ Lauder Institute دەرچووە.

بڵاوکراوەکان یان گوتەکانی مێری لە زاناکانییەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ھەواڵ و میدیا گەورەکاندا ئاماژەیان پێکراوە، لەوانە نیویۆرک تایمز،[١٣] دەنگی ئەمریکا،[١٤] RN-ABCی ئوسترالی،[١٥] NBC News,[١٦] ئەلجەزیرە[١٧] و ئەوانی تر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Home". meri-k.org.
  2. ^ McGann, James (2018). "2019 Global Go To Think Tank Index Report". TTCSP Global Go to Think Tank Index Reports.{{cite journal}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Overview | MERI".
  4. ^ "Publications by MERI, the Middle East Research Institute - MERI". www.meri-k.org.
  5. ^ "Our partners at MERI, the Middle East Research Institute - MERI". www.meri-k.org.
  6. ^ "Prime Minister Barzani talks on regional situation at MERI Forum". cabinet.gov.krd. ٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ [١]
  8. ^ "Iraq Forum". ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "A conflict sensitive unpacking of the EU comprehensive approach to conflict and crisis mechanisms". EUNPACK. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "FEUTURE Newsletter". www.feuture.eu.
  11. ^ "The Yazidis Perceptions of Reconciliation and Conflict" (PDF). www.usip.org.
  12. ^ McGann, James; Whelan, Laura C. (18 June 2020). "2019 Global Go to Think Tank Index Report". TTCSP Global Go to Think Tank Index Reports. doi:10.4324/9780429298318. ISBN 978-0-429-29831-8.
  13. ^ Arango, Tim (3 November 2016). "Iraqis Fear 'Bloodshed Will Continue' After Mosul if Sectarian Tensions Aren't Addressed - The New York Times". The New York Times. Retrieved 2019-04-15.
  14. ^ "Clinton, Trump Clash Over Strategy to Defeat IS". VOA.
  15. ^ "Iraqi voters head to polls for parliamentary election". Radio National. 11 May 2018.
  16. ^ "Here's how Iraqi Kurdish dreams of independence were shattered". NBC News.
  17. ^ "Iraqi Kurds in limbo over president's fate". www.aljazeera.com.