ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیمپراتۆری ڕۆمانی پیرۆزەوە ڕەوانە کراوە)
ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز
[[File:
ئاڵای ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، ھەڵۆی دوو سەر بەبێ ھالە (١٤٠٠–١٨٠٦)
|frameless|250px]]
دامەزران٢ی شوباتی ٠٩٦٢
ناو بە زمانی فەرمیSacrum Imperium Romanum
کورتەناوHRR، SER، HRE، SRI، SŘŘ
ئایینکڵێسای کاتۆلیک، Lutheranism، Calvinism
بەشداربووە لەFranco-Spanish War، Siege of Vienna، Battle of Rakovník
ناونراوە لەدوایئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەHoly Roman Emperor
سروودی نیشتمانیGott erhalte Franz den Kaiser
کیشوەرئەورووپا
پۆتانی شوێن٥٠°٥′٢٩″N ١٤°٢٥′٢٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتelective monarchy، federal monarchy
Office held by head of stateHoly Roman Emperor
ئەنجومەنی یاسادانەرImperial Diet
دانیشتووان٤٠٬٠٠٠٬٠٠٠
دراوducat
ھاوسنوورە لەگەڵPolish–Lithuanian Commonwealth، Kingdom of Hungary، Kingdom of France
پاشکۆMiddle Francia، East Francia، شانشینی ئەڵمانیا
گۆڕدراوە لەلایەنیەکێتیی ڕاین، شانشینی پرووسیا، ئیمپراتۆریەتیی نەمسا
جێگەی دەگرێتەوەشانشینی ئەڵمانیا، East Francia
کۆتاییھاتن٦ی ئابی ١٨٠٦
ئایینی فەرمیکڵێسای کاتۆلیک، Lutheranism، Calvinism، کاسۆلیکی
Map
ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز لە دەوروبەری ساڵی ١٦٠٠ی زایینی.

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز (بە لاتینی: Sacrum Imperium Romanum؛ بە ئەڵمانی: Heiliges Römisches Reich) کۆمەڵێک خاکی فرەنەتەوەیی بوو کە لە سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاستەوە فەرمانڕەوایەتی بەشێک لە ئەورووپای ڕۆژاوا و ناوەڕاستی دەکرد تا لە ساڵی ١٨٠٦ لە کاتی جەنگەکانی ناپلیۆندا لەناوچوون. ئەم ئیمپراتۆریەتە لە ناوچە جۆراوجۆری وەک شانشینی و میرنشینەکان پێکھاتبوو کە گەورەترینیان شانشینی ئەڵمانیا بوو لە دوای ساڵی ٩٦٢ی زایینی. ئەم ئیمپراتۆریەتە چەندین شانشینی بچووک و گەورەی دیکەی لەخۆگرتبوو وەک شانشینی بۆھێمی و شانشینی ئیتاڵیا و شانشینی بۆرگۆندی. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٨٠٠ پاپا لیۆی سێیەم، پاشای فرانکەکان «شارلمان»ی وەک «ئیمپراتۆری ڕۆمیی پیرۆز» ناونا و تاجی پێدا. بەم شێوەیە سێ سەدە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوا، ئەو نازناوە لە ئەورووپای ڕۆژاوا زیندوو بووەوە. لە دوای شارلمانەوە چەند کەسێک خۆیان بە ئیمپراتۆر ناودەبرد تا لە ساڵی ٩٦٢ی زایینی ئۆتۆی یەکەم خۆی بە ئیمپراتۆری دانا و خۆی بە میراتگری شارلمان ناودەبرد. دوای ئەوە بۆ ماوەی ھەشت سەدە و تا لەناوچوونی ئەم ئیمپراتۆریەتە، جێنشینەکانی خۆیان بە ئیمپراتۆر ناودەبرد. لەنێو مێژوونووساندا ناکۆکی سەبارەت بە سەرەتای درووستبوونی ئیمپراتۆریەتەکە ھەیە. ھەندێکیان تاجدان بە شارلمان وەک سەرەتای ئیمپراتۆریەتەکە دەبینن، و ھەندێکیشیان ئۆتۆی یەکەم وەک دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتەکە دەبینن.

ناونیشانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز تا سەدەی ١٣ی زایینی بۆ ئاماژەدان بەم ئیمپراتۆریەتە بەکارنەدەھێندرا، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتای ئیمپراتۆریەتەکەوە فەرمانڕەواکەی خۆی بە جێنشینی ئیمپراتۆرە کۆنەکانی ڕۆمیی ڕۆژاوا دەزانی. ئیمپراتۆری ڕۆمیی پیرۆز بەزۆری و بە شێوەیەکی نەریتی بە ھەڵبژاردن ھەڵدەبژێردرا، ھەرچەندە بنەماڵە شاھانەییەکان و خانەدانە شاھانەییەکان بەزۆری کۆنترۆڵی ئەم ھەڵبژاردنانەیان دەکرد. شازادەکانی ئەڵمانیا (ئەو شازادانەی کە فەرمانڕەوایەتی میرنشینەکانیان دەکرد و لە ھەڵبژاردنەکەن لەناو ئیمپراتۆریەتەکەدا و مافی دەنگدانیان ھەبوو بۆ ھەڵبژاردنی ئیمپراتۆرێک) بەزۆری یەکێک لە خۆیان وەک «پاشای ڕۆمەکان» ھەڵدەبژارد، و لە ھەندێک دۆخدا، ئیمپراتۆر تاجەکەی لە پاپا وەردەگرت، بەڵام دوای سەدەی ١٦ ئەم نەریتە بەردەوام نەبوو.

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز ھەرگیز نەیدەتوانی سەقامگیری ڕامیاری و دەسەڵاتێکی ناوەندیی بەھێز بەدەستبھێنێت. بەڵکو ئیمپراتۆریەتەکە لەلایەن سەدان دابەشکاری ڕامیاری جیاوازەوە بەڕێوەدەبرا: شانشینەکان، شازادەکان، دوکییەکان، شازادە-قەشەکان، شارە ئازادەکان و ھی دیکە. دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕۆمیی پیرۆز سنووردار بوو، لەکاتێکدا شازادە و میرەکان و شارە ئازادەکان و ئەوانی دیکە خۆیان بە شوێنکەوتەی ئیمپراتۆر ناودەبرد، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە سنووری خاکەکانیان کاریان دەکرد، کە بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز.

لە ٦ی ئابی ١٨٠٦، دوای شکستی ئیمپراتۆریەتەکە لە شەڕەکانی ناپلیۆن، ئیمپراتۆر فرانزی دووەم ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆزی ڕاگەیاند و لە ئەنجامی دامەزراندنی یەکێتیی ڕاین لەلایەن ناپلیۆنەوە خۆی بە ئیمپراتۆری نەمسا ناوبرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «امپراتوری مقدس روم»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٣.