ھابسبۆرگ
ڕواڵەت
| ھابسبۆرگ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | Etichonids |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٠١ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Habsburger |
| ناونراوە لەدوای | Habsburg Castle، Habsburg |
| دامەزرێنەر | Guntram the Rich |
| دروشم بە کوردی | A.E.I.O.U. |
| وڵات | Archduchy of Austria، Corona de Castilla، تاجی ئەراگۆن، یەکگرتویی ئێبیریا، شانشینی پورتوگال |
| خاوەنی | County of Tyrol |
| کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٧٨٠ |
| پێڕست | Habsburg family tree |
ھابسبۆرگ (بە ئەڵمانی: Habsburg)، (بە ئیسپانی: Casa de Austria)، بە یەکێک لە گرنگترین بنەماڵە شاھانەکان دادەنرێن لە ئەورووپا. ئەم بنەماڵە بەناوبانگە بە ھەڵبژاردنی زۆرێک لە ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز لەم بنەماڵەدا، ھەروەھا پاشاکانی نەمسا و ئیسپانیا و چەند وڵاتێکی دیکە. ئەم بنەماڵەیە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سویسڕا و ئارگاو، سەرەتا لە نەمسا دەستی بە فەرمانڕوایەتی کردووە کە شەش سەدە بەردەوام بوو. پاشان زنجیرەیەک ھاوسەرگیری دووکایەتی بۆرگۆندی و ئیسپانیا و بۆھێمی و ھەنگاریایان بۆ خاکەکەیان زیاد کرد. لە سەدەی ١٦دا ئەم بنەماڵە بەسەر دوو بەشدا دابەش بوو: ھابسبۆرگی ئیسپانی و ھابسبۆرگی نەمسایی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دودمان هابسبورگ»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣.
- دەروازەی نەمسا
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی پاشایەتی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی مەسیحییەت
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھابسبۆرگ تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |