ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داھاتوو نابینێت
ئیسرائیل ٢٥ ساڵی داھاتوو نابینێت (بە فارسی: اسرائیل ۲۵ سال آینده را نخواهد دید) وتەیەکی عەلی خامنەیییە کە لە وتارێکدا سەبارەت بە ئیسرائیل دوای ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران باسی کرد.[١] ئەو وتەیە لە ھەژماری تویتەری خامنەییدا بڵاوکرایەوە.[٢][٣] بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ئەم ڕستەیە لە ساڵی ٢٠١٥دا وەکوو «گرنگترین و بیرەوەریترین ڕستەی خامنەیی» ھەڵبژێردرا و ھەتا ئێستاش ئەم دروشمە لە بانگەشەکانی حکوومەت و ڕۆژی قودسدا بەکاردێت.[٤]
خامنەیی ڕوونی کردەوە کە لەناوبردنی ئیسرائیل بە ئامانجی دوژمنایەتی لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیلە.[٥] بەپێی ئەم دروشمە، بۆردی ڕۆژژمێر لە تاران داندرا.[٦] ھەروەھا وێبگەی تەسنیم، سەر بە سپای پاسداران، ئەم دروشمەی بۆ ھۆشیاریی ئیسلامی گەڕاندووەتەوە.[٧]
لە کاتی گرژییە ناوخۆیییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٣، عەلی خامنەیی و ئیبراھیم ڕەئیسی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕووخانی ئیسرائیل زووتر لە ٢٥ ساڵ ڕوودەدات.[٨][٩][١٠]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Karami, Arash (٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Khamenei: Israel will no longer exist in 25 years». Al Monitor. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Rawling, Noah (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Iran's Supreme Leader Says Israel Won't Exist in 25 Years». ADHD. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Koski, Justin (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Israel's Netanyahu Returns Fire After Iran Supreme Leader's Death Threat». Western Jounrnalism. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «طرح/ اسرائیل 25 سال آینده ڕا نخواهد دید» (بە فارسی). fa. ۲۰ی ۰۹ی ۱۳۹۶.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ «Khamenei explains 'final solution' poster: I want Israel destroyed, not all Jews» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). www.timesofisrael.com.
- ↑ «رونمایی از "روزشمار نابودی اسرائیل" با حضور خانواده شهدا» (بە فارسی). ایسنا. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
- ↑ «چرا اسرائیل 25 سال آینده ڕا نخواهد دید؟ - اخبار رسانهها تسنیم | Tasnim» (بە فارسی). خبرگزاری تسنیم | Tasnim.
- ↑ «واکنش ڕسمی ایران به حملات متقابل اسرائیل؛ نقدی تهدید به پاسخ به «شرارت» کرد» (بە فارسی). العربیه فارسی. ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Iranian President Says Zionist Regime's Downfall Imminent - Politics news - Tasnim News Agency» (بە ئینگلیزی). Tasnim News Agency.