ئیدریس ئێلبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیدریس ئێلبا

ئێلبا لە ٢٠١٨
لەدایکبوون
ئیدریس ئاکونا ئێلبا

(١٩٧٢-٠٩-٠٦) ٦ی ئەیلوولی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
ھاکنی، لەندەن، ئینگلتەرا
ناوەکانی تر
  • دی جەی بیگدریس
  • بیگدریس لەندەر
  • بیگ دریس
  • دوب ٧
  • می ئینییت[١]
شارۆمەندێتیبەڕیتانی
سیرا لیۆنین (سینس ٢٠١٩)[٢]
پیشە
  • ئەکتەر
  • نوسەر
  • بەرھەمھێنەر
  • دی جەی
  • ڕاپەر
  • گۆرانی بێژ
چالاکبوونئێستا-١٩٩٤
ھاوسەرھانی نۆرگارد (ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ ٢٠٠٣)
سۆنیا نیکۆلا ھاملین
(ھاوسەرگیری ٢٠٠٦؛ ٢٠٠٦)
سابرینا دۆر
(ھاوسەرگیری ٢٠١٩)
یارنەینا گارز (٢٠١٣–٢٠١٦)
مناڵ(ەکان)٢
خەڵاتەکانلیستی خەڵاتەکان
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
کۆمپانیاکانپارلۆفۆن، ٧ وەلاس

ئیدریس ئاکونا ئێلبا (بە ئینگلیزی: Idris Akuna Elba؛ لەدایکبووی ٦ی ئەیلوولی ١٩٧٢ لە لەندەن، ئینگلتەرا) ئەکتەر، نووسەر، گۆرانیبێژ، گۆرانیبێژی ڕاپ، بەرھەمھێنەر، دی جەی و ھۆنراوەنووسێکی ئینگلیزە. ئیدریس بە ڕۆڵی سترینگەر بێڵ لە زنجیرە دە وایر لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ، دی سی ئای جۆن لوتەر لە کەناڵی بی بی سی وەن ناوبانگی پەیداکرد. لە ساڵی ٢٠١٣، لە فیلمی ژیاننامەیی ماندێلا:ڕێگایەکی درێ بەرەو ئازادی توانی وەک ئەکتەر ناوبانگ دەربکات.

ژیانی زوو[دەستکاری]

ئێلبا لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٧٢ لە شاری لەندەن لەدایک بووە.[٣][٤] کوڕی (وێنستنە)، ئەو پیاوەی لە کارگەی فۆڕد داگەنھام کاری دەکرد، دایکیشی ناوی ئێڤی یە کە ژنێکی غانایییە.[٥] دایک و باوکی لە سیەرالیۆن ھاوسەرگیریان کردبوو، دواتر ماڵیان گواستەوە بۆ لەندەن.[٦] ئێلبا ناوەکەی خۆی کورت کردەوە بۆ (ئیدریس) کاتێک لە قوتابخانەیەک بوو لە شارۆچکەی کانینگ.[٧]

ژیانی تاکەکەسی[دەستکاری]

ئێلبا سێجار ھاوسەرگیری کردووە. یەکەم: لەگەڵ (کیم نۆگاد) لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٣، پاشان لەگەڵ (سۆنیا نیکۆل ھاملین) بۆ ماوەی چوار مانگ لە ساڵی ٢٠٠٦. دوو منداڵی ھەیە کچێک لە ھاوسەری پێشووی (کیم)،[٨] کوڕێک لە ھاوڕێی پێشووی (ناینا گاس).[٩]

ئێلبا لایەنگری سەرسەختی یانەی ئەرسیناڵە.[١٠]

تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا[دەستکاری]

ئەکتەری بەریتانی ئیدریس ئەلبا لە دووشەمە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ڕایگەیاند، خۆی و ھاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید-١٩) بوون،[١١][١٢] ئێلبا لە کورتە ڤیدیۆیەک کە لە توویتەر بڵاوی کردەوە گوتی «نیشانەکان دەریانخست کەمن تووشبوومە بەڵام ئێستا باشم، ھیچ نیشانەیەکم نەماوە، بەڵام من کە نێردراومەوە تاکە شت کردم ئەوەیە لەماڵ بمێنمەوە.» ئێلبا ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە لەماوەی ژیانیدا ناڵاندوویەتی بە ئاسم، ئەمەش وایکردووە کە تووشبوونی بە کۆرۆنا بچێتە پۆلینێکی دژوارەوە.[١٣] ڕۆژی ٣١ی ئازار، خۆی و ھاوسەرەکەی ڕایانگەیاند دوای خۆ کەرەنتینەکردنیان بۆ دوو حەفتە ئەوا بەتەواوی چاکبوونتەوە.[١٤]

کارەکانی دیکە[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ئێلبا زنجیرەی (جۆرنی دۆت)ی پێشکەش کرد لە ئەفریقا لەسەر ڕادیۆی بی بی سی ٢،[١٥] ھەموو جۆرێکی مۆسیقای ئەفریقی بەدوای دەگەڕان. ھەروەھا ئێلبا تەلەفیزیۆنی جۆراوجۆری (کۆمێرسیاڵس)ی بۆ کۆمپانیای (سکای بۆکس-سێت) پیشان داووە لە ساڵی ٢٠١٣، ٢٠١٤, ٢٠١٥، ٢٠١٦, ٢٠١٩.[١٦]

خەڵات[دەستکاری]

ئێلبا لە ئایاری ٢٠٠٧، ھەڵبژێردرا وەک کەسێکی جوان، کە ساڵانە ١٠٠ لەجوانترین کەسەکان ھەڵدەبژێرن لەجیھاندا،[١٧] لە تشرینی یەکەمەی ٢٠١٤، ئێلبا خەڵاتی پێشکەش کرا لەلایەن (خەڵاتەکانی مۆبۆ-MOBO AWARDS).[١٨] لە ٢٠١٥ ھەڵبژێردرا وەک جوانپۆشترین ٥٠ پیاوی بەڕیتانیا.[١٩] ئێلبا وەک فەرمانبەرێکی ئیمپراتۆری بەڕیتانیا دیاری کرا لە (OBE) لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦، لە ساڵی ٢٠١٧ ئێلبا ناونیشانی پیاوەکەی بردەوە لە گروپی (پەروەردەکردنی ساڵ) دواتر خەڵات کرا لەلایەن بەڕیتانیا.[٢٠][٢١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Yuan, Jada (8 June 2012). "Idris Elba on Prometheus, Learning to Box, and His Party House". vulture.com. Archived from the original on 24ی Julyی 2020. Retrieved 14 October 2013. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "Idris Elba given Sierra Leone citizenship". 20 December 2019 – via www.bbc.com.
  3. ^ Addley, Esther (20 March 2008). "He often has fewer lines than anyone else but you still feel as though he has the bigger part, because he is luminous". The Guardian. Archived from the original on 1 December 2016. Retrieved 23 August 2013.
  4. ^ "Idris Elba:Singer, Actor (1972–)". Biography.com (FYI / A&E Networks). Retrieved 2 August 2017. Idrissa Akuna Elba was born on September 6, 1972, in the Hackney section of East London, England. An only child of Sierra Leonean descent, Elba eventually attended the National Youth Music Theatre's training programs.
  5. ^ "Idris Elba meets his Waterloo – in Ghana". The Telegraph. 3 October 2015. ISSN 0307-1235. Retrieved 23 November 2018.
  6. ^ Sawyer, Miranda (24 January 2010). "Idris Elba: life after 'Stringer' Bell". The Observer. Retrieved 28 January 2015.
  7. ^ "Idris Elba: Big Questions". BAFTA Guru. 19 June 2013. Retrieved 17 August 2015.
  8. ^ "Idris Elba 'splits with long-term girlfriend Naiyana Garth". The Daily Telegraph.
  9. ^ Webber, Stephanie (18 April 2014). "Idris Elba Welcomes Baby Boy Winston With Naiyana Garth: First Picture". Us Weekly. Retrieved 28 January 2015.
  10. ^ "Arsenal fan Idris Elba: I would be physically sick if Tottenham won the Premier League title". London Evening Standard. 27 October 2017.
  11. ^ "Coronavirus: Idris Elba confirms he has tested positive for COVID-19". Sky News. 16 March 2020. Retrieved 16 March 2020.
  12. ^ France, Lisa Respers. "Idris Elba's wife, Sabrina Dhowre, also tests positive for coronavirus". CNN. Retrieved 2020-03-23.
  13. ^ Elba, Idris (17 March 2020). "Periscope stream".
  14. ^ "Coronavirus: Idris Elba says he's 'stuck in limbo' after passing quarantine period". The Independent. Retrieved 13 June 2020.
  15. ^ "Journey Dot Africa with Idris Elba". BBC Radio 2. 28 October 2014. Retrieved 28 January 2015.
  16. ^ Shaw, Dale (29 November 2014). "Idris Elba's new Sky advert: why can't he wink?". Guardian. Retrieved 2 September 2015.
  17. ^ "People Magazine's 'Most Beautiful People' issue" (PDF). CBS News. Retrieved 11 April 2009.
  18. ^ "Mobo Awards 2014: Idris Elba receives inspiration award". The Daily Telegraph. 23 September 2014. Archived from the original on 9 January 2018. Retrieved 7 November 2018.
  19. ^ Johnston, Robert (5 January 2015). "50 Best Dressed Men in Britain 2015". GQ. Archived from the original on 7 January 2015. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "No. 61450". The London Gazette (Supplement). 30 December 2015. p. N12.
  21. ^ Mendick, Robert; Swinford, Steven (31 December 2015). "New Year's Honours: Idris Elba, Barbara Windsor, Damon Albarn and Ronnie O'Sullivan named in 2016 list". The Daily Telegraph. Retrieved 31 December 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]