ئۆپەراسیۆنی نەسر
ڕواڵەت
ئۆپەراسیۆنی نەسر | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی ئێران و عێراق | |||||||||
| |||||||||
لایەنەکان | |||||||||
عێراق | ئێران | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
سەددام حوسێن مەحموود شوکر شاھین[١] حوسێن ڕەشید ڕەعد مەجید حەمدانی |
ئەبوولحەسەن بەنیسەدر وەلییوڵڵا فەلاحی سیرووس لوتفی جەواد فەکووری | ||||||||
ھێز | |||||||||
٣ لیوا | ٣ لیوا | ||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
٤٥ تانک ٥٠ سەربازھەڵگر |
٢١٤ تانک ١٠٠ سەربازھەڵگر[٢] |
ئۆپەراسیۆنی نەسر (بە فارسی: عملیات نصر) ئۆپەراسیۆنێکی ھێرشبەریی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە درێژەی شەڕی ئێران و عێراقدا بوو، کە بە سەرکردایەتیی ھێزی وشکانیی سوپا، بەشداریی سپای پاسداران و ھەروەھا پاڵپشتیی ھێزی ئاسمانیی سوپا لە دژی ھێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچەی باشووری ئەھواز ھەتا دەشتی ئازادەگان لە پارێزگای خووزستان ئەنجام درا. ئۆپراسیۆنەکە سێ ڕۆژی خایاند و لە ٥ ھەتا ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ درێژەی ھەبوو.[٣] ئۆپراسیۆنی نەسر بە گەورەترین شەڕی زرێییی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لەکاتی شەڕ لەگەڵ عێراق دەناسرێت.[٤] ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن بارەگای ھاوبەشیی سوپاوە پلانی بۆ داندرابوو و بە بەشداریی سپای پاسداران و بەسیج ئەنجام درا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Project 1946: Phase II dtic.mil
- ^ «Getty Images». www.itnsource.com.
- ^ «آشنایی با عملیات نصر». ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.
- ^ «بزرگترین عملیات زرهی ایران در جنگ».
- ^ «عملیات نصر؛ نبرد تانکها». ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.