ئومێد ئاشنا
ئومێد ئاشنا لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ئایینپەروەر لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٨/١٩٧٩ پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە شاری ھەولێر تەواوکردوە، و لەناوچەکانی قەرەداغ، دوکان، دەربەندیخان و پاشان ناوشاری سلێمانی مامۆستا بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە. لەسەر داوای خۆی لەساڵی ١٩٩٤ دا خانەنشین کراوە، تاکوو دەرفەتی تەواوی ھەبێت بۆ خزمەتکردن لەبواری ساغ کردنەوە و کۆکردنەوەی بەرھەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری نەتەوەی کورد. ساڵی ٢٠٠٠ کۆچی دوایی کردوە.
پرۆژەی سەد کتێبی کوردی[دەستکاری]
مامۆستا ئومێد پرۆژەیەکی ئەدەبی بەدەستەوە بوو بەناوی (پرۆژەی سەد کتێبی کوردی)، توانی نزیکەی ٧٠ کتێب و نامیلکەی لێ چاپ بکات، بەڵام بەژمارەی کەم بەھۆی بێتوانایی ماڵی، سامانێکی ئەدەبی زۆری جێھێشتووە بەڵام زۆربەیان دەستنوسن.
کۆچی دوایی[دەستکاری]
لەڕۆژی ١٦/١/٢٠٠٠ دا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا، کاتێ کە تەواو سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئەدەبی بووە، کۆچی دوایی کردوە و لەگردی سەیوان لە سلێمانی نێژراوە. ژمارەیەکی زۆر دەستنووس و ٣ جگەرگۆشەی بەناوی (سیامەند، سایە و، شاد) لەپاش بەجێ ماوە.
ناوی ھەندێک لە بەرھەمەچاپکراوەکانی[دەستکاری]
ئەم بەرھەمانەی لە دەزگای ئاراس[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] لە ھەولێر بڵاوبوونەتەوە:
- ڕەشید نەجیب: ژیان و بەرھەمی
- ئەشکی باوان: بەرھەمە بڵاونەکراوەکانی کامەران موکری
- پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرھەمەکانی: دوو بەرگ لە ٩٠٠ لاپەڕەدا
- دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - ٢٠٠٣
- ئیسماعیل حەقی شاوەیس - کۆکردنەوە
بەرھەمی تر..
- گۆران نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی
سەرچاوە[دەستکاری]
- دەزگای ئاراس