ئایین لە ئاسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاسیا گەورەترین و پڕ دانیشتووترین کیشوەرە و شوێنی لەدایکبوونی زۆرێک لەئایینەکانە لەوانە ئایینی بودا و مەسیحی و کۆنفۆشیۆس و هیندۆسی و ئیسلام و جاینیزم و جوولەکە و شینتۆ و سیخ و تاویزم و زەردەشتی.ھەموو نەریتە ئایینییە گەورەکان لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکرێن و بەردەوام فۆڕمی نوێ سەرهەڵدەدەن. ئاسیا بە هەمەچەشنی کولتووری ناوبانگی دەرکردووە.

ئایین لە ئاسیا (٢٠٢٢)[١] ██ ئیسلام (28%)██ ھیندۆسی (26.1%)██ بێدین (13.9%)██ بوودیزم (8.1%)██ ئایینی فۆلکلۆری چینی (9.7%)██ مەسیحیەت (8.4%)██ ئایینی نەتەوەیی (3.5%)██ ئاینە نوێیەکان (1.3%)██ ئاینەکانی تر (1.5%)

بەم شێوەیە دیمۆگرافیای ئایین لە ئاسیا هەمەچەشنە، هیچ ئایینێک نوێنەرایەتی زۆرینەی ڕەهای دانیشتووان ناکات. سەرەڕای ئەوەش، ئیسلام گەورەترین ئایینە لە ئاسیادا، تا ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەس لە ئاسیا شوێنکەوتووی ئیسلام ھەبوو، دووەم گەورەترین ئایین ئایینی هیندۆسییە و نزیکەی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن شوێنکەوتووی لە کیشوەرەکەدا هەیە. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پشکی موسڵمان و مەسیحی لە دانیشتوانی ئاسیادا بە درێژایی مێژوو گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Johnson, Todd M.; Crossing, Peter F. (2022-10-14). "Religions by Continent". Journal of Religion and Demography. 9 (1–2): 91–110. doi:10.1163/2589742x-bja10013. ISSN 2589-7411.