ئایڵتس
سیستمی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی نێونەتەوەیی ناسراو بە ئایڵتس (بە ئینگلیزی: International English Language Testing System) تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی زمانی ئینگلیزییە بۆ ئەو کەسانەی کە ئینگلیزی زمانی سەرەکیان نییە. تاقیکردنەوەکە بەهاوبەشی لەلایەن بریتش کۆنسل، ئای دی پی ئایڵتس ئوسترالیا وە کامبریدج بەڕێوەدەبردرێت.[١] مێژووی تاقیکردنەوەکە بۆ ساڵی ١٩٨٩ دەگەڕێتەوە. ئایڵتس بەیەکێک لە تاقیکردنەوە سەرەکییەکان بۆ زمانی ئینگلیزی دادەنرێت لە ئاستی جیهاندا.
ئایڵتس لەلایەن زۆربەی ناوەندە ئەکادیمیاکانی ئوسترالیا، بەریتانیا، کەنەدا، ئەورووپا، ئێرلەندا و نیوزلاند دانی پێدادەنرێت، هەروەها لەلایەن ٣٠٠٠ ناوەندی فێرکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەسەند دەکرێت لەپاڵ چەندەها ناوەندی دیکە لە ئاستی جیهاندا.
ئایتڵس تاکە تاقیکردنەوەیە کە لەلایەن ناوەندی ڤیزا و کۆچبەرانی شانشینی یەکگرتوو دانی پێدادەنرێت، لە ئوسترالیاش هەمان شت بەڵام لەپاڵیدا دان بە تۆفڵ و پاتریۆنیش دادەنرێت.[٢] لە نیوزیلاند و کەنەداش هەمان شت کە ناوەندەکانی کۆچکردن دان بە ئایڵتس دادەنێن وەک بڕواننامەی زمانی ئینگلیزی.[٣] هیچ نمرەیەک بۆ دەرچوون نییە لە ئایڵتس، ئەنجامەکان لەسەر ٩ یەکە دەردەچن. ١ یەکە واتە ئەوکەسە لە هیچ پۆلینێکدا نییە، ٩ یەکەش واتە کەسێکی کارامەیە، هەروەیا سفر یەکەش بۆ ئەوانەیە کە ناویان نووسیوە و نەچوونەتە تاقیکردنەوەکە. تاقیکردنەوەی ئایڵتس بەزۆری بۆ دوو ساڵ کاردەکات.[٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٧، ٣ ملیۆن تاقیکردنەوە لە کۆی زیاتر لە ١٤٠ وڵات ئەنجامدرا، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١٢ نزیکەی ٢ ملیۆن کەس بوون. بەهۆی ئەوەی لە ١٢ مانگدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس خۆی ناونووس دەکات بۆ تاقیکردنەوەکە، ئەوا وایکردووە ئایلتس ببێتە بەربڵاوترین تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ خوێندن و کۆچکردن.
مۆدێلی تاقیکردنەوە
[دەستکاری]دوو مۆدێل هەن بۆ تاقیکردنەوەی ئایڵتس:
- ئەکادیمی
- گشتی
تاقیکردنەوەیەکی دیکەی جیاوازیش هەیە بەناوی ئایڵتس لایف سکیڵ.
بەشەکانی تاقیکردنەوەکە
[دەستکاری]- گوێگرتن ٣٠ خولەک دەخایەنێت (١٠ خولەکیش بۆ گواستنەوەی وەڵامەکانت)[٦]
- خوێندنەوە ٦٠ خولەک
- نووسین ٦٠ خولەک
- قسەکردن ١١-١٤ خولەک
کۆی گشتی تاقیکردنەوەکە دوو کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایەنێت.[٧]
تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن، خوێندنەوە و نووسین لەیەک دانیشتن بەسەر یەکەوە دەکرێن. تاقیکردنەوەی قسەکردن دەشێت لەهەمان ڕۆژدا یان ڕۆژێکی جیاوازتر یانیش حەفتەیەک زووتر یان درەنگتر بکرێت. تاقیکردنەوەی نووسین و خوێندنەوە جیاوازە لەنێوان ئەوانەی کە مۆدێلی ئەکادیمی یان گشتی هەڵدەبژێرن، ئەمەش لەوکاتەی ئەوانەی تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن و قسەکردن هەمان شتە.
دابەشبوونی نمرەکان
[دەستکاری]ئەم خشتەیەی خوارەوە شێوازی دابەشکردنی نمرەکان لە تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن و خوێندنەوە ڕووندەکاتەوە. نمرەکان لەسەر ٤٠ نمرە و دابەشدەکرێن بەسەر ٩ یەکە.[٨]
یەکە | ٩.٠ | ٨.٥ | ٨.٠ | ٧.٥ | ٧.٠ | ٦.٥ | ٦.٠ | ٥.٥ | ٥.٠ | ٤.٥ | ٤.٠ | ٣.٥ | ٣.٠ | ٢.٥ | ٢.٠ | ١.٥ | ١.٠ | ٠.٠ | یەکە |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
گوێگرتن (٤٠ نمرە) | ٣٩ | ٣٧ | ٣٥ | ٣٣ | ٣٠ | ٢٧ | ٢٣ | ٢٠ | ١٦ | ١٣ | ١٠ | ٨ | ٦ | ٤ | ٣ | ٢ | ١ | ٠ | گوێگرتن (٤٠ نمرە) |
خوێندنەوە (ئەکادیمی، ٤٠ نمرە) | ٣٩ | ٣٧ | ٣٥ | ٣٣ | ٣٠ | ٢٧ | ٢٣ | ٢٠ | ١٦ | ١٣ | ١٠ | ٨ | ٦ | ٤ | ٣ | ٢ | ١ | ٠ | خوێندنەوە (ئەکادیمی، ٤٠ نمرە) |
خوێندنەوە (گشتی، ٤٠ نمرە) | ٤٠ | ٣٩ | ٣٨ | ٣٦ | ٣٤ | ٣٢ | ٣٠ | ٢٧ | ٢٣ | ١٩ | ١٥ | ١٢ | ٩ | ٦ | ٥ | ٣ | ٢ | ٠ | خوێندنەوە (گشتی، ٤٠ نمرە) |
ئەنجامەکان
[دەستکاری]ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەی ئایڵتس بە کۆمپیوتەر دەکەن ئەوا بە ٣-٥ ڕۆژ ئەنجامەکانیان دەست دەکەوێت.[٩] لەبەرامبەردا ئەو کەسانەی کە لەسەر کاغەز دەیکەن پێویستە ١٣ ڕۆژ چاوەڕێ بن.[١٠] ئەنجامەکان بەگشتی لەسەر ٩ یەکە وەردەگیرێتەوە، هەروەها هەریەکە لە پۆلینەکانی گوێگرتن، خوێندنەوە، نووسین و قسەکردنیش بەجیا ئەنجامی ٩ یەکەکە وەردەگیرێتەوە. ئەنجامەکان بەزۆری بۆ دوو ساڵ جێی قبووڵە.[١١]
ئامارەکان
[دەستکاری]ئەو وڵاتانەی کە باشترین ئەنجامیان وەرگرتووە لە ئایڵتسی ئەکادیمی.
پلە | وڵات | یەکە |
١ | ئەڵمانیا | ٧.٤ |
٢ | یۆنان | ٧.٠ |
٣ | کەنەدا | ٦.٩ |
٣ | مالیزیا | ٦.٩ |
٣ | ئیسپانیا | ٦.٩ |
ئەو وڵاتانەی کە باشترین ئەنجامیان وەرگرتووە لە ئایڵتسی گشتی.
پلە | وڵات | یەکە |
1 | ئەمریکا | ٧.٥ |
2 | باشووری ئەفریقا | ٧.٤ |
٣ | جامایکا | ٧.٢ |
٣ | زیمبابووی | ٧.٢ |
٥ | کینیا | ٦.٩ |
٥ | مالیزیا | ٦.٩ |
٥ | نێجیریا | ٦.٩ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «www.ielts.org». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «TOEFL and Pearson to be Accepted for English Testing from November 2014 - Acacia - Immigration Australia». acacia-au.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Language testing». Citizenship and Immigration Canada. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «IELTS FAQS - Institutions - Test scores». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «IELTS Information_for_Candidates_booklet» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی شوباتی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ http://www.cambridgeenglish.org/exams/ielts/whats-in-the-test/ ٩ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 08 July 2015
- ^ http://www.ielts.org/test_takers_information/test_takers_faqs/about_the_ielts_test.aspx ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 08 July 2015
- ^ http://ielts.calculator.free.fr/raw-score-calculator.html Accessed 08 July 2015
- ^ «Computer-delivered IELTS». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «IELTS FAQ». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ http://www.ielts.org/test_takers_information/getting_my_results/getting_my_results.aspx ٤ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 08 July 2015
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایڵتس تێدایە. |