بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایپاد مینی (نەوەی پێنجەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایپاد مینی
لقیئایپاد مینی
لە پێشiPad mini 4
لە دوایئایپاد مینی
دروستکەرفۆکسکۆن
Exif makeApple
Exif modeliPad mini (5th generation)
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئایپاد ئۆ ئێس
وێبگەhttp://www.apple.com/ipad-mini

نەوەی پێنجەمی ئایپاد مینی (بە ئینگلیزی: Ipad Mini 5th Generation) کۆمپیوتەرێکی شێوە تابلێتە لە ھێڵی ئایپاد مینی، کاری دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە.[١] ئەو ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەوانییەی کە ھاوڕێی نەوەی سێیەمی ئایپاد ئایر بوو لە ڕێکەوتی لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٩، یەکەم ئایپاد مینی بوو کە بەبێ ڕووداوێکی ڕۆژنامەوانی ڕاستەوخۆ بڵاوکرایەوە. ھەروەھا مۆبایلی پێش خۆی کە ئایپاد مینی ٤ بوو، لە ھەمان ڕۆژی بڵاوبوونەوە ٥ەمدا وەستا. ئایپاد مینی سیستمی کامێرای پێشەوەی نوێکراوەی ٧ مێگاپێکسڵ (١٠٨٠ پی) بەکاردەھێنێت کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئایفۆن ٧ دەستیپێکردووە و لەگەڵ ئایفۆن ئێکس ئێس بەردەوامە، لەکاتێکدا سیستمی کامێرای دواوەی ٨ مێگاپێکسڵ (١٠٨٠ پی) بەکاردەھێنرێت، لە دوای ئایپاد ئایر ٢ لە ساڵی ٢٠١٤، بۆیە ناتوانێت بە ٤کەی شت تۆمار بکات. ئایپاد مینی دەرچەی ڕووناکی بەکاردەھێنێت و دەرچەی ھێدفۆنیشی ھەیە.[٢] شاشەکەی خاوەنی تروو تۆنە، کە ڕێگە بە ئێڵ سی دی دەدات خۆی لەگەڵ ڕووناکی دەوروبەردا بگونجێنێت بۆ گۆڕینی ڕەنگ و چڕییەکەی لە ژینگە جیاوازەکاندا. ھەروەھا خاوەنی شاشەیەکی ڕەنگی فراوانە (Display P3 color gamut)، واتە دەتوانێت ڕەنگی زیندووتر لە نەوەی پێشوو پیشان بدات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Clover، Juli (٢٩ی ئازاری ٢٠١٩). «Hands-On With Apple's New iPad Air 3 and iPad Mini 5». MacRumors. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «All-new iPad Air and iPad mini deliver dramatic power and capability» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Apple, Inc. ١٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.