ئایپاد مینی (نەوەی شەشەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایپاد مینی نەوە شەشەم
لقیئایپاد مینی
پاشکۆئایپاد مینی نەوەی پێنجەم
دروستکەرFoxconn
پەرەپێدەرئەپڵ
سیستمی پشتگیریکراوئایپاد ئۆ ئێس
وێبگەhttps://www.apple.com/ipad-mini

نەوەی شەشەمی ئایپاد مینی (بە ئینگلیزی: Ipad Mini 6th Generation) تابلێتێکە لە مارکەی ئایپاد مینی کە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ناسێندرا. ھەر لەو ڕۆژەدا بەرھەمھێنانی ئایپاد مینی نەوەی پێنجەم ڕاگیرا. بە شاشەیەکی گەورەتر بە قەبارەی ٨٬٣ ئینج و پشتگیری لە نەوەی دووەمی ئەپڵ پێنسیل دروست کراوە، ئەمە یەکەم دیزاینی نوێی زنجیرەی ئایپاد مینییە، ئەمەش وای کردووە ھاوشێوەی نەوەی چوارەمی ئایپاد ئەیر بێت. لە ڕووی دەرکەوتنەوە ئەم وەشانە لە بنەڕەتدا وەشانێکی بچووکترە لە نەوەی چوارەمی ئایپاد ئەیر و نەوەی سێیەم و نەوەی پێنجەم.[١] جیاوازییەکانی ئایپاد مینی بریتین لە فلاشی کامێرا کە لە ئایپاد ئەیر ٤دا نییە، گواستنەوەی دوگمەکانی کۆنترۆڵی دەنگی لە سەرەوە بۆ ئەوەی قەڵەمی ئەپڵ لەخۆ بگرێت، ھەروەھا نەبوونی پەیوەندی زیرەک بە کیبۆردەکەی کە پێدەچێت بەھۆی بچووکی قەبارەکەی نەکرابێت بۆی. ئەمە یەکەم دیزاینکردنەوەی ئایپاد مینییە لە دوای ئایپاد مینی ٣ لە ساڵی ٢٠١٤ و یەکەم دیزاینکردنەوەی گەورەیە لە دوای ناساندنی لە ساڵی ٢٠١٢.[٢] شاشەکەی (Liquid Retina)ە بە قەبارەی ٨٫٣ ئینج بەرزترە و کەمێک باریکترە لە مۆدێلەکانی پێشوو. ھەروەھا شاشەکەی ڕوپۆشێکی دژە ڕەنگدانەوە و ڕەنگێکی فراوانی ھەیە. دوگمەی ھۆم (گەڕانەوە) لە خوارەوەی تابلێتەکە دەردەھێنرێت و ھەستەوەری تەچ-ئای دی دەگوازرێتەوە بۆ دوگمەی پاوەر. دوگمەکانی کۆنترۆڵکردنی دەنگ گواستراوەتەوە بۆ لێواری سەرەوەی ئامێرەکە بۆ ئەوەی قەڵەمی ئەپڵ لەخۆبگرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Casey, Henry T.; Wawro, Alex (2021-09-14). "iPad mini 6 release date, specs, design, colors and news". Tom's Guide (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-15.
  2. ^ "New iPad Mini Has Downclocked A15 Chip Compared to iPhone 13". MacRumors (بە ئینگلیزی). 16 September 2021. Retrieved 2021-09-17.