ئاڕ١٣٦ئەی١
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

ئاڕ١٣٦ئەی١ یان R136a1 ئەو ئەستێرەیە یەکێکە لە ئەستێرە گەورەکانی گەردوون و ڕەنگی شینە، و لەڕووی بارستەوە گەورەترین ئەستێرەیە ھەتا ئێستا ڕوانگەکرابێت، و بارستایییەکەی دەگاتە ٢٦٥ بارستایی خۆر. [١]
دۆزینەوە
[دەستکاری]ھەواڵی دۆزینەوەی ئەم ئەستێرە زەبەلاحە لە گۆڤارە زانستییەکاندا لە تەمموزی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، کاتێک کۆمەڵێک زانای فەلەکناسی لەژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر پاوڵ کراوسەر لە بەشی فیزیای ئەستێرەیی لە زانکۆی شێفیڵد، تێلیسکۆپی زۆر گەورەی ڕوانگەی باشووری ئەوروپایان لە چیلی بەکارھێنا، لەگەڵ داتاکانی تێلیسکۆپی ھابڵی بۆشایی ئاسمان و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دوو کۆمەڵەی ئەستێرەی ئێن جی سی ٣٦٠٣ و ئاڕ١٣٦ئەی١ کرد.[٢] لە ڕابردوودا وا بیردەکرایەوە کە ئاڕ١٣٦ئەی١ تەنێکی ئاسمانی زۆر گەورەیە و بارستایییەکەی لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ بارستاییی خۆرە.
پاشان شیکارییەکان کە لەسەر ئاڕ١٣٦ئەی١ بەھۆی سپێکترۆسکۆپی وێنەیی ھۆلۆگرافییەوە ئەنجامدرا، سروشتی ڕاستەقینەی ئاشکرا کرد و دەرکەوت کە کۆمەڵەیەکی ئەستێرەیی چڕە.[٣] کۆمەڵە فەلەکناسەکە لەو کۆمەڵە ئەستێرەییەدا چەندین ئەستێرەیان دۆزییەوە کە پلەی گەرمی ڕووەکانیان دەگاتە ٤٠،٠٠٠ کێلڤن، واتە حەوت جار لە پلەی گەرمی خۆر بەرزترە (پلەی گەرمی خۆر ٥٧٨٠ کێلڤنە)، و لە ھەمان کاتدا ئەو ئەستێرانە بە ملیۆنان جار لە خۆر درەوشاوەترن. ھەروەھا ٣ ئەستێرەیان دۆزییەوە کە بارستاییی ھەریەکەیان نزیکەی ١٥٠ بارستاییی خۆرە.
تایبەتمەندییە فیزیایییەکان
[دەستکاری]ئەستێرەی زەبەلاحی ئاڕ١٣٦ئەی١ لە جۆری وۆڵف-ڕایێتە و پلەی گەرمی ڕووەکەی دەگاتە ٥٠،٠٠٠ کێلڤن.[٤] ھەروەک ئەستێرەکانی تری نزیک لە سنووری ئێدینگتۆن، ئەم ئەستێرە زەبەلاحە بەشێکی زۆری بارستایییە سەرەتایییەکەی بە شێوەی بای ئەستێرەیی بەردەوام لە خۆیەوە فڕێداوەتە دەرەوە. وا بڕوا دەکرێت کە بارستاییی سەرەتاییی ئەم زەبەلاحە لە کاتی دروستبوونیدا نزیکەی ٣٢٠ بارستاییی خۆر بووبێت، واتە ئەستێرەکە لە ماوەی ملیۆنان ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٥٠ بارستاییی خۆری لە ماددەکەی لەدەستداوە.[٥]
ئەو ئەستێرانەی کە بارستاییان لە نێوان ٨ بۆ ١٥٠ بارستاییی خۆرە، لە کۆتایی تەمەنیاندا (دوای ئەوەی سووتەمەنی ناوکیی ھایدرۆجینیان بەکاردەھێنن) وەک سوپەرنۆڤا دەتەقنەوە، و ناوکەکەیان بچووک دەبێتەوە و دەبێتە ئەستێرەیەکی نیوترۆنی یان کونێکی ڕەش.
دوای ئەوەی زانایان بۆیان دەرکەوت کە ئەستێرەی واش ھەن کە بارستاییان لە ١٥٠ بۆ ٣٠٠ بارستاییی خۆرە، وا بڕوا دەکەن کە ئەو ئەستێرە زەبەلاحانە وەک سوپەرنۆڤایەکی سەروو-گەورە کۆتاییان دێت، کە تەقینەوەیەکی زۆر گەورەیە و ئەستێرەکە زیاتر لە ١٠٠ تەقینەوەی سوپەرنۆڤای ئاسایی وزە ئازاد دەکات (١٠٤٦ جوول).
لەوانەیە ئەستێرەکە بەھۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنییەوە بە شێوەیەکی سروشتی بمرێت و وەک سوپەرنۆڤایەکی جووت-ناجێگیر بتەقێتەوە. لەوانەیە یەکگرتنی ھایدرۆجین لە ناوکی ئەستێرەکەدا ژمارەیەکی زۆر جووت ئەلکترۆن-پۆزترۆن (بەرھەمھێنانی جووت) دروست بکات، کە پەستانی گەرمی لە ناوەوەی ئەستێرەکەدا کەم دەکاتەوە بە ڕادەیەک کە ناوکەکەی بەشێکی بچووک دەبێتەوە و گرژ دەبێت. ئەگەر ئاڕ١٣٦ئەی١ تووشی تەقینەوەیەکی لەو شێوەیە ببێت، ھیچ کونێکی ڕەش لە دوای خۆی بەجێناھێڵێت، بەڵکو دەیان بارستاییی خۆر لە ئاسن لە ناوکی خۆیدا دەتەقێنێتەوە و وەک پاشماوەی سوپەرنۆڤا لە بۆشایی نێوان ئەستێرەکاندا بڵاوی دەکاتەوە.
دەرئەنجامەکان لە فیزیای ئەستێرەکاندا
[دەستکاری]پێش دۆزینەوەی ئەم ئەستێرە زەبەلاحە، فەلەکناسان وا بڕوایان بوو کە ئەستێرەکان سنوورێکی بارستایییان ھەیە کە نزیکەی ١٥٠ بارستاییی خۆرە. ھەرچەندە لەوانەیە ئاڕ١٣٦ئەی١ لە ڕاستیدا دوو ئەستێرە بێت و یەک نەبێت، ھێشتا کۆبوونەوەی بارستاییی ٢٦٥ بارستاییی خۆر ڕاستییەکە کە سنووری بارستایی (١٥٠ بارستاییی خۆر) کە زانایان پێشتر وەک سنووری کۆتایی دایاننابوو، ھەڵدەوەشێنێتەوە.
لەگەڵ ڕەچاوکردنی بارستاییی زۆری ئەستێرە زەبەلاحەکان، یەکگرتنی ناوکی تێیاندا بە ڕێژەیەکی خێرا ڕوودەدات، واتە لە ناوچەیەکی گەورەی ناوەوەیاندا ماددە دەگۆڕێت بۆ وزە و ئەمەش دەبێت بەھۆی تیشکدانەوە چینە ڕووکەشییەکان لە بۆشاییدا بڵاوبکاتەوە و ڕێگری لە کۆبوونەوەیان لەسەر ئەستێرەکە بکات. واتە ئەو با ئەستێرەییانەی کە بەھۆی تیشکدانەوەی بەھێزەوە لە ئەستێرەکەوە دروست دەبن، ڕێگری لە کۆبوونەوەی ماددەی نوێ لەسەری دەکەن کە بارستایییەکەی زیاد بکات. بۆیە بارستایییە زۆرەکەی ئاڕ١٣٦ئەی١ و ھەروەھا چەندین زەبەلاحی تری ھاوشێوە زانایانی سەرسام کردووە. ئەمەش مانای وایە کە تیۆری ئێستای دروستبوون و پەرەسەندنی ئەستێرەکان پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە.[٦]
بینین
[دەستکاری]لە ئاسمانی شەودا ئاڕ١٣٦ وەک تەنێکی گەورەی یەکێک لە 10 تەنەکانی پۆلی تانەی گازیی (NGC 2070 )دەردەکەوێت کە لە هەوری گەورەی ماگێلانیدا دیاریکرایە، پێویستی بە تەلەسکۆبەکی ٣.٦ مەتر هەبوو بۆ دیاریکردنی (R136a) لە ساڵی ١٩٧٩،هەروەها ئەگەر کەشوھەوا لەباربێت و پیس نەبی دەتواندرێ بە درێژایی ساڵ لە ئاسمان ببیندرێ. [٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |