ئارام قادر
ئارام قادر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٥ |
نیشتەجێی | کوردستان |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ئەییووب نیعمەت قادر |
پیشە | سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری |
حیزبی سیاسی | ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | ٥ |
وێبگە | https://www.aramqadir.net/ |
ئارام قادر (ناوی تەواو: ئەییووب نیعمەت قادر) (لەدایکبووی ١٩٦٥ لە گەچێنە، ھەورامان) نووسەر و سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کورستانە.
ژیان
[دەستکاری]ئارام قادر لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی گەچێنەی ناوچەی ھەورامانی باشووری کوردستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەست ھێناوە. ئارام قادر خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.
ژیانی سیاسی
[دەستکاری]ئارام قادر زیاتر لە ٢٨ ساڵ بەرپرسی باڵا بووە لە حیزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی ئیسلامیی سیاسی.
لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە. لە بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. لە حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری. پاش دەستبەردانی بەرھەم ساڵح لە حیزبەکەی، ئارام قادر بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی.
چالاکیی مرۆیی و ڕۆشنبیری
[دەستکاری]ئارام قادر چەند ڕێکخراوەیەکی ناحکوومی دامەزراندووە لە بوارەکانی پێگەیاندنی گەنجانی سەرکردە و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ بیری ڕۆشنبیری و خێرخوازی. وەک تۆڕی لیدەر بۆ پێگەیاندنی سەرکردە و پەیمانگای کوردی بۆ گفتوگۆ.
نووسەر و ڕۆژنامەنووسە، زیاتر لە ٢٥ کتێبی نووسیوە و وەری گێڕاونەتە سەر زمانی کوردی. لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە وتارەکانی بڵاوکراونەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ئارام قادر کێیە؟[بەستەری مردوو]
- ئارام قادر سیاسییە نەرم بڕەکە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ھەڵبژاردنی ئارام قادر بە سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی