ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُونەوە ڕەوانە کراوە)
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون بە فۆنتی حەفەس
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون، بە فۆنتی حەفەس

ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون (بە عەرەبی: إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون‎؛ واتە ئێمە موڵکی ئەوین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە) ھەروەھا بە ئیستیرجاع (بە عەرەبی: ٱسْتِرْجَاع‎‎) ناسراوە. لە ئیسلامدا بەشێکی ئایەتی ١٥٦ی سووڕەتی بەقەڕەیە، و دروشمێکی قورئانییە بۆ موسڵمانان. واتە «بەڕاستی ئێمە موڵکی خواین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.» و ئامانجیش لێی بەرزکردنەوەی ورە، ڕاگرتنی دۆخی دەروونی، بەرگریدان بە موسڵمان تا نەکەوێتە دژایەتیکردن و ناڕەزاییدەربڕین لە دادپەروەری و قەزاوقەدەر.[١] بەگشتی دەستەواژەکە لەلایەن موسڵمانانەوە دەوترێتەوە بەتایبەتی لەکاتی بیستنی مردنی کەسێک[٢] یان ھەواڵێکی ناخۆش کە بەسەر خۆی یان کەسێکی تر ھاتبێت وەک ھێمایەک بۆ ئارامی و داننان بەوەی کە خوا باڵادەستە، و زیاتر لە توانای بەرگەگرتنی خۆمان تاقیمان ناکاتەوە.

بەکارھاتن[دەستکاری]

  • لە قورئان: وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ  الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ (بەقەرە:١٥٥–١٥٦) (کوردی: سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە کەمێک لە ترس و بیم و برسێتی و کەمبوونی ماڵ و سامان و مردنی کەس و کار و تیاچوونی بەروبوومی کشتوکاڵ، جا مژدە بدە بەو کەسانەی خۆگرو ئارامگرن[١٥٥] کە ئەوانەن ھەر کاتێک تووشی بەڵاو ناخۆشییەک دەبن دەڵێن: ئێمە موڵکی خواین و ھەرچی ھەمانە بەخششی خوایە، سەر ئەنجامیش تەنھا ھەر بۆ لای ئەو زاتەیە گەڕانەوەمان[١٥٦].)[٣][٤]
  • عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف گێڕاویەتییەوە کە پێغەمبەر وتوویەتی «إذا أصابَ أحدَكم مصيبةٌ فليقل إنَّا للَّهِ وإنَّا إليهِ راجعونَ اللَّهمَّ عندَك احتسبتُ مصيبتي فأجرني فيها وأبدلني منها خيرًا».[٥] واتە «گەر یەکێک لە ئێوە تووشی کارەساتێک بوو، با بڵێت ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون. خوایە، تۆ بە کارەساتەکەی منت زانی بۆیە، دەرم بێنە و لە کارەساتەکە بمگۆڕە.»

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ " ليست مجرد تعزية". www.saaid.net. Archived from the original on 25ی Julyی 2017. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "موقف المؤمن من الابتلاء - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Archived from the original on 12ی Augustی 2013. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "القرآن الكريم - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود". quran.ksu.edu.sa. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "سوورەتی بەقەڕە، ئایەتی ١٥٦". www.perseus.tufts.edu. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ ترمزی، لە سونەنی ترمزی، ژمارە ٣٥١١ گێڕاویەتییەوە.