ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون بە فۆنتی حەفەس
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون، بە فۆنتی حەفەس

ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون (بە عەرەبی: إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون‎؛ واتە ئێمە موڵکی ئەوین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە) ھەروەھا بە ئیستیرجاع (بە عەرەبی: ٱسْتِرْجَاع‎‎) ناسراوە. لە ئیسلامدا بەشێکی ئایەتی ١٥٦ی سووڕەتی بەقەڕەیە، و دروشمێکی قورئانییە بۆ موسڵمانان. واتە «بەڕاستی ئێمە موڵکی خواین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.» و ئامانجیش لێی بەرزکردنەوەی ورە، ڕاگرتنی دۆخی دەروونی، بەرگریدان بە موسڵمان تا نەکەوێتە دژایەتیکردن و ناڕەزاییدەربڕین لە دادپەروەری و قەزاوقەدەر.[١] بەگشتی دەستەواژەکە لەلایەن موسڵمانانەوە دەوترێتەوە بەتایبەتی لەکاتی بیستنی مردنی کەسێک[٢] یان ھەواڵێکی ناخۆش کە بەسەر خۆی یان کەسێکی تر ھاتبێت وەک ھێمایەک بۆ ئارامی و داننان بەوەی کە خوا باڵادەستە، و زیاتر لە توانای بەرگەگرتنی خۆمان تاقیمان ناکاتەوە.

بەکارھاتن[دەستکاری]

  • لە قورئان: Ra bracket.pngوَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ Aya-155.png الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ Aya-156.pngLa bracket.png(بەقەرە:١٥٥–١٥٦) (کوردی: سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە کەمێک لە ترس و بیم و برسێتی و کەمبوونی ماڵ و سامان و مردنی کەس و کار و تیاچوونی بەروبوومی کشتوکاڵ، جا مژدە بدە بەو کەسانەی خۆگرو ئارامگرن[١٥٥] کە ئەوانەن ھەر کاتێک تووشی بەڵاو ناخۆشییەک دەبن دەڵێن: ئێمە موڵکی خواین و ھەرچی ھەمانە بەخششی خوایە، سەر ئەنجامیش تەنھا ھەر بۆ لای ئەو زاتەیە گەڕانەوەمان[١٥٦].)[٣][٤]
  • عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف گێڕاویەتییەوە کە پێغەمبەر وتوویەتی «إذا أصابَ أحدَكم مصيبةٌ فليقل إنَّا للَّهِ وإنَّا إليهِ راجعونَ اللَّهمَّ عندَك احتسبتُ مصيبتي فأجرني فيها وأبدلني منها خيرًا».[٥] واتە «گەر یەکێک لە ئێوە تووشی کارەساتێک بوو، با بڵێت ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون. خوایە، تۆ بە کارەساتەکەی منت زانی بۆیە، دەرم بێنە و لە کارەساتەکە بمگۆڕە.»

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ " ليست مجرد تعزية". www.saaid.net. Archived from the original on ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. Retrieved ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  2. ^ "موقف المؤمن من الابتلاء - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Archived from the original on ١٢ی ئابی ٢٠١٣. Retrieved ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  3. ^ "القرآن الكريم - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود". quran.ksu.edu.sa. Retrieved ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in: |access-date= (help)
  4. ^ "سوورەتی بەقەڕە، ئایەتی ١٥٦". www.perseus.tufts.edu. Retrieved ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ ترمزی، لە سونەنی ترمزی، ژمارە ٣٥١١ گێڕاویەتییەوە.