کەناڵ٨
کەناڵ۸ Channel8 | |
---|---|
دەستپێک | ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
فۆرمەتی وێنە | یوو ئێچ دی (UHD) |
وڵات | ھەرێمی کوردستان، عێراق |
زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی) و عەرەبی |
ناوچەی وەشان | رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا |
پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان |
ماڵپەڕ | https://channel8.com/ |
https://channel8.com/kurdish/live-tv |
کەناڵ٨ دەزگایەکی میدیاییی ھاوچەرخە کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ و دیجیتاڵ پێکدێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.[١][٢]
پەخشەکان[دەستکاری]
کەناڵ٨ لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستی بە پەخشی ڕاستەوخۆ کرد، بە زمانەکانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی. پەخشی کەناڵەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە کە لەسەر مانگە دەستکردەکانی ھۆتبێرد، نایلسات، و گالاکسی ١٩ بەردەستە.[٣]
دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨[دەستکاری]
دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨ بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی ھەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.[٤]
سەنتەری توێژینەوە[دەستکاری]
سەنتەری توێژینەوەی (iNNOV8) ناوەندێکی توێژینەوە و داھێنانە.[٥] بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، پابەندە بە دروستکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ بەکارھێنانی گشتی. بە ئەرکێکی سەرەکی بۆ پەروەردەکردنی مشتومڕی زیندوو،[٦]
پڕۆژەی ستۆدیۆ٨[دەستکاری]
ستۆدیۆ٨ پرۆژەیەکی ھونەرییە لە داھێنان و پەرەپێدانی کەناڵ٨ کە تایبەتە بە پشتیگیریکردنی دارایی فیلمسازە کوردەکان بۆ بەرھەمھێنانی کورتەفیلم، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن.[٧]