کرۆژە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کرۆژنە

کرۆژنە جۆرێک شانەی گرێدەرە ، نەرمترە لە ئێسک و سەرچاوەی شانەی ئێسکە[١].
کرۆژنە شانەیەکی گرێدەری نیوەڕەقە کە لە میزانشیمی تۆلی سەرچاوە دەگرێ. بە خانەکانی کرۆژنە، کرۆژخانە (کۆندرۆسایت) دەڵێن.
کرۆژنەکان یان بەشێکن لە پێکهاتەی ئەندامەکان، وەک تێخەی لووت، کشکشێ ، نای و پەلی گوێ ، یان سەری ئێسکەکان لە ناو جومگەدا دەپۆشن. لە سەر یەک جووڵانی ئاسانی ئێسکەکان لە پێناوی کرۆژنەکانە.
لە لەشدا سێ جۆر کرۆژنەمان هەیە[٢]:

  • کرۆژنەی فیبرۆ (fibro cartilage): وەک دیسکی بەین بڕبڕە
  • کرۆژنەی ئێلاستیک (Elastic cartilage) : وەک پەلی گوێ
  • کرۆژنەی ڕوون (Hyaline Cartilage): وەک کرۆژنەی جوومگەکان

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بۆ کرۆژنە بەکار دێت[٣]:

  • کرۆژە، کرۆچەنە، کرمەچۆڵێ، کڕکڕاکە، کڕکڕۆکە، قرتێنکە، قڕقڕتۆک، خرمووتە، خرمووچک، زەنگەلۆر، هەستیکۆژ و ...

سەرچاوە[دەستکاری]