جۆرج فرێدریک ھاندڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی جۆرج فرێدریک ھاندڵ

جۆرج فرێدریک ھاندڵ (بەئەڵمانی: Georg Friedrich Händel) (لەدایکبووی: ٢٣ ی شوباتی ١٦٨٥، کۆچی دوایی لە ١٤ ی نیسانی ١٧٥٩) ئاوازدانەرێکی ئەڵمانیی-ئینگلیزیی چەرخی باڕۆکە، ناسراوە بە پۆپێرا، ئۆراتۆریۆ و کۆنشێرتۆکانییەوە. ھاندڵ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە ھەمان ئەو ساڵەی کە یۆھان سباستییان باخ و دۆمینیکۆ سکارلاتی تێیدا لەدایکبوون. ڕاھێنانی لە مۆزیکی ڕەخنەگرانە وەرگرتووە لە ئیتاڵیا پێش جێگیربوونی لە لەندەن و بوونی بە ھاوڵاتییەکی بەریتانیی. کۆمەڵێک کاری بەناوبانگی ھەیە وەک مێسایە، واتەر میوزک و مۆزیک بۆ یارییەئاگریینە شاھانەییەکان. زۆر بە بەھێزیی لەژێر کاریگەری تەکنیکەکانی ئاوازدانەرە مەزنەکانی چەرخی باڕۆکی ئیتاڵیا و ئاوازدانەریی ئینگلیزی مەزن ھێنری پۆرسێڵ دا بوو. مۆزیکی ھاندڵ بەباشی ناسراو بوو لەلایەن کۆمەڵێک لە ئاوازدانەران، تێیاندا ھایدن، مۆتزارت و بیتھۆڤن.

سەرەتا ساڵەکان[دەستکاری]

ھاندڵ لە ھالێ (کە لەو کاتەدا لە دووچیی ماگدیبۆرگ، کەرتێک لە براندێنبۆرگ-پڕووسیا) لەدایکبووە بۆ جۆرج و دۆرۆسییا لە ١٦٨٥. باوکی، جۆرح ھاندڵ، ٦٣ بوو کاتێک کووڕەکەی لەدایکبوو، کاری سەرتاشیی ئەکرد، ھەروەھا وەک نەشتەرگەریش خزمەتی ئەکرد لە دادگای ساکسی-وایسێنفڵس و مارەگرەیتیڤی براندێنبێرگ. بەپێی جۆن مەینوارین بێت، کە یەکەم نووسەرەوەی ژیانی بوو، دەڵێ: "ھاندڵ بۆی دەرکەوت کە مەیلێکی بەھێزی ھەیە بۆ مۆزیک، بەڵام باوکی ھەمیشە مەبەستی بووە کە فێری خوێندنی یاساکانی سیڤیڵی بکات، ڕەنگە ھۆکارێکە ھەبوو بێت بۆ ئەو سووربوونەی باوکی. ئەو بەتووندی ڕێگریی لێ دەکرد کە تێکەڵ بێت لەگەڵ ھەر ئامێرێکی مۆزیکیی، بەڵام ھاندڵ توانیی کە شوێنێکی دەستبکەوێت لەبەشی سەرەوەی ژوورەکەیدا بۆ ئەوەی ئامێرێکی تێدا بشارێتەوە."