ڕایبۆسۆم
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ڕایبۆسۆمەکان ( بە ئینگلیزی: Ribosomes ) ئەو ئەندامۆچکانەن کە زۆرترین ژمارەیان لە زۆربەی خانەکاندا هەیە. بە پێچەوانەی زۆربەی ئەندامۆچکەکانی تر ، ڕایبۆسۆمەکان بە پەردە (Membrane) دانەپۆشراون. هەر ڕایبۆسۆمێک لە دوو ئاوێتەی ئەندامی : پرۆتین و ناوکە ترشی ڕایبی (RNA) پێکدێت. بەستنەوەی پرۆتینەکان و ناوکە ترشی ڕایبی (RNA) لە ناو ناوکی خانەدا ڕوو دەدات بۆ پێکهێنانی ڕایبۆسۆمەکان کە لە پاشاندا بۆ سایتۆسۆل دەگوێزرێتەوە. هەندێک لە ڕایبۆسۆمەکان بە شێوەی بەڕەڵا لە ناو سایتۆسۆلدا دەمێننەوە ، لە کاتێکدا ئەوانی دی بەو ئەندامۆچکەیەوە دەنوسێن کە پێی دەوترێت ناوە پلازمە تۆڕ ( Muluciter cimsalpodne )
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- Holt : Modern Biology
- http://en.wikipedia.org