ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٣/٤٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە، بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان، ئیسلام بە ٢ ملیار و ھەشت ملیۆن شوێنکەوتوو دوای ئایینی مەسیحییەت بە دووەم گەورەترین ئایینی جیھان دادەنرێت، یان ٢٥٪ لە دانیشتووانی جیھان بە موسڵمان دانراون، مسوڵمانەکان زۆرینەی دانیشتووانی ٤٧ وڵات پێک دێنن.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان محەممەد دوایین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر محەممەد، قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی محەممەد (سوننەت) دێت، ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش محەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن، ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ١٣٪ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٢٥٪ لە باشووری ئاسیا، ٢٠٪ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٢٪ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٤٪ لە وڵاتەکانی تری باشووری ئاسیا و ١٥٪ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕووسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتووانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٬٩ ملیارد کەس بەم شێوەیە ٢٤٫٩٪ی دانیشتووانی ٤٧ وڵات پێک دەھێنن؛ و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا، ئەمیش بەھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بەھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئایینە، ئەمەش وای کردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان.
خوێندنەوەی زیاتر...