نەشتەرگەریی گشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەشتەرگەریی گشتی
نەشتەرگەری
پیشە
جۆری پیشە
پسپۆر لە پزیشکی
بەشە چالاکەکان
دەرمان، نەشتەرگەری
دەربارە
خوێندنی داواکراو
  • دۆکتۆرای پزیشکی (M.D.)
  • دۆکتۆرای پزیشکیی ئاستیۆپاتی (D.O.)
  • کارناسی نەشتەرگەری (M.B.B.S.)
  • کارناسی نەشتەرگەری (MBChB)
شوێنی
کارکردن
نەخۆشخانەکان

نەشتەرگەریی گشتی (بە ئینگلیزی:[١]General surgery) یەکێک لە ڕشتەکانی پزیشکییە کە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤ دەرمان دەکات. ئەم ڕشتە پزیشکییە زیاتر لە نەشتەرگەریی ئەندامەکانی ناو زک و کۆئەندامی ھەرس وەک ڕیخۆڵەکان، سوورێنە، گەدە، ڕیخۆڵەباریکە، ڕیخۆڵە ئەستوورە، جەرگ، پەنکریاس، زەرە یان کیسەی سەفرا، کەناڵەکانی سەفرا و ھەروەھا تایرۆید و مەمک و مل کار دەکات.[٢] نەخۆشیی وەک قۆڕی و نەخۆشییەکانی پێست بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێن. بەم جۆرە دەکرێت بڵێین نەشتەرگەریی گشتی توانای دەرمانی نەخۆشییەکانی تەواوی لەش و جەستەی مرۆڤی لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ھەیە بە جۆرێک کە ئەگەر پێویست بێت، دەتوانێت نەشتەرگەریی فریاکەوتن، نەشتەرگەری بۆ ئێسک و ئیسقانەکان، نەشتەرگەری بۆ ژنان، نەشتەرگەری بۆ یووراڵجی و نەشتەرگەری بۆ مێشک و دەمارەکان بکات.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی نەشتەرگەری دەگەرێتەوە بۆ پێش ٩٠٠٠ ساڵ. لە وڵاتانی ھیندستان، میسر، یۆنان و چین نەشتەرگەری بە شێوازی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرا. ھەوەڵین کتێبی نەشتەرگەری دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٢٦٠٠ ساڵ کە پزیشکێکی ھێندی بە ناوی سوشروتا سمھیتا نووسیویەتی. ھەروەھا دەگوترێت کە یەکەمین نەشتەرگەری بە ھۆشبڕی پێش ١٧٠٠ ساڵ لە چین ئەنجام دراوە. لە سەدەکانی ھاتنی ئیسلام بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین، زانایانی موسڵمان پەرەیان بە زانستی پزیشکی و نەشتەرگەری دا و زۆر کتێبیان لەم بوارەدا نووسی. دواتر لە ئەورووپا و لە سەدەی پازدەی زایینی، پزیشکی لە فیزیا جیا بووەوە و پێشکەوتنی زۆری بەدەست ھێنا. نەشتەرگەریی نوێ بە پەیدابوونی شێوازی نوێی ھۆشبڕی و کۆنترۆلکردنی خوێنڕێژی، چڵککردن و ئێش پەیدا بوو. ویلیام ھاڵستد (١٨٥٢–١٩٢٢) یەکەمین فێرگەی نەشتەرگەریی دامەزراند. لەدوای ئەوە کۆمەڵەی زانایانی بواری نەشتەرگەری گەورە بوو و پەرەی سەند.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ What Is General Surgery? , verywellhealth
  2. ^ Specialty of General Surgery Defined, the American board of surgery
  3. ^ General surgery, Healthcareers
  4. ^ What Is a General Surgeon? , webMD

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]