ھۆشبڕی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی دەرمانێک کە لە هۆشبەریدا بەکاردێت

ھۆشبڕی یاخود بێھۆشکردن بریتییە لە کرداری بێھۆشکردنی مرۆڤ.

واتای بێهۆشی[دەستکاری]

نەبوونی تەواوی هەستەکانی مرۆڤ وەکوو: بیستن، دیتن و شتی تر کە بە هۆی دەوایێکۆ پێا بێت بە شێوازێک کە بتوانین نەشتەرگەری یا هەر کارێکی تر کە ئەبێت بە هۆی ئێش لە لەش نا ئەنجام بدەین.

سێ گۆشەی بێهۆشی[دەستکاری]

تەخدیر(حاڵەتێکە وەکوو خەو)، شل بوونی ماسوولکەکان، بەرگری لە ڕێفلەکسەکان(Reflexs)

تایبەتمەندیەکانی دەوا بێهۆشکەرەکان[دەستکاری]

  • دەبەزاندنی پەرۆشی پێش نەشتەرگەری لە نەخۆشدا
  • پاک کردنەوەی بیری نەخۆش لە ئەوەی کە لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا ڕووی داوە
  • درووست کردنی حاڵەتی بێهۆشی بە شێوازێکی ئاسایی تر
  • دابەزاندنی مێقداری لازم لە دەوا
  • کەم کردنەوەی ئاوی دەم و خڵتی ڕیە لە کاتی نەشتەرگەری دا
  • دابەزاندنی ئەرکی ئەعسابی پاراسەمپاتیک(بە تایبەت عەسەبی واگ)

بنەماڵە دەواکانی بەناوبانگی دەوا بێهۆشکەرەکان[دەستکاری]

ئەم دەوانە چەندین دەستەیان هەیە کە لێرەدا ناویان دەبەین، خاڵێکی گرینگ کە لێرەدا دەبێ داکۆکی لەسەر بکرێت ئەوەیە کە ئەرکی ئەم دەوانەی کە لە دواییا دێت تەنها تایبەت بە بێهۆش کردن نیە بەڵکە ئەم دەوانە لە پڕۆسەی بێهۆشی دا ئەرکیان هەیە.

Opioidەکان[دەستکاری]

دەستەێێک لە پێپتیدە ئێندۆژێنەکانە کە دەبن بە هۆی نەمانی ئێش. یەکەمین دەوا لەم دەستە کە ناسرە مۆرفین بوو و ئێستا دوو دەوای دیکە بەم دەستە زیاد کراوە. دەواکەنی ئەم دەستە بریتین لە:

  • مۆرفین: سەردەستەی ئەم دەوانەیە و کۆنترینیشیانە.
  • پێتیدین: لەگەڵ مۆنۆئامین ئۆکسیدازەکانا تەداخولی هەیە وەئەگەر بەیەکەوە بەکر بهێندررێن دەبێ بە هۆی مەرگ.
  • پاپاڤێرێتووم: لە ئالکالۆئیدەکانی تریاک دروست بووە.

عەوارزی ئەم دەستە[دەستکاری]

  • ڕشانەوە
  • بەرگرتن لە ‌قۆزە

دەوا دژ ئێزترابەکان[دەستکاری]

سەردەستای ئەم دەوانە بێنزۆدیازپینە و ئەو دوای دەواکانی ئەم دەستە لە بێنزۆدیازپین دروست دەبن. ئەم دەوانە ئاگۆنیستی GABAن. دەواکانی ئەم دەستە بریتین لە:

  • دیازێپام (بە هەردوو شیوازی ناو ڕەگ و ناو ماسوولکە بە کار دێت)
  • لۆرازێپام (بە هەردوو شیوازی ناو ڕەگ و ناو ماسوولکە بە کار دێت)
  • تێمازێپام (بە هەردوو شیوازی ناو ڕەگ و ناو ماسوولکە بە کار دێت)
  • میدۆزۆلام (بە شێوازی ناو ماسوولکە بە کار دێت)

عەوارزی ئەم دەستە[دەستکاری]

  • ڕانەوە، دڵ بە یەکا هاتن، خەو، ئێش
  • ئێعتیاد
  • فەرامۆشی

Antipsychosis[دەستکاری]

ئەم دەستە لە ماددەیێک بە ناوی فێنۆتیازین درووست دەبن. ئەم دەوانە بە دوو جۆری خواردنی و ناو ماسولکەیی ب کار دێن دەواکانی ئەم دەستە بریتین لە:

  • پرۆمێتازین
  • کلۆرۆپرۆمازین
  • دیفێن هیدرامین

عەوارزی ئەم دەستە[دەستکاری]

وشکی ناو دەم، قەبزی، سەرع، کەم خوێنی

ئەم دەستە بۆ ئەم کەسانە نابێ بە کار بهێنرێن[دەستکاری]

  • ئەو کەسانەی کە حەساسیەتی زیاتر لە حەدیان بە ئەم دەوا هەیە واتە ئالێرژی
  • ئەو کەسانەی کە سیستمی عەسەبیان دێپرێس بووە یان بەشی ناوەندی ئێسکەکانیان کەم کارە
  • ئەو کەسانەی لە کۆمان(واتە ئەو کەسانەی دەمێکە لا حاڵەتی بێهۆشی دان و نایێنەوە سە هۆش)

AntiCholinergicەکان[دەستکاری]

لێرەدا دوو دەستەمان هەیە:

  • ئەوانەی کە بەرگری لە رێسێپتۆرە نیکۆتینیەکان دەکەن
  • ئەوانەی کە بەرگری لە ڕێسێپتۆرە مووسکارینیەکان دەکەن

بەرگریکەرەکان لە ڕێسێپتۆرە مووسکارینیەکان[دەستکاری]

  • ئاترۆپین: ئەم دەوایێکە کە هەر دوو ڕێسێپتۆری مووسکارینی یەک و مووسکارینی دوو، هەردووکیان بەیەکەوە بەردەگرێت. بۆ منداڵان ناوێ بە کار بهێنرێت.
  • هیۆسین: دابەزاندنی سیستمی عەسەبی ناوەندی و بەرگری لە سیستمی ڕشانەوە. دەبێتە هۆی جم و جۆڵی باشتری ماسوولکە سپیەکانی سک.
  • گلیکۆپیرۆلات: ئەم بەرگرە یەک مەزیەتی بە سەر ئەوانی دیکەدا هەیە ئەویش ئەمەیە کە ناتوانێ لە ڕێی دایکەوە بچێت بۆ ناو لەشی ئەو منداڵەی کە لە لەشی ئەودایە؛ هەر بەم هۆیەوە دەتوانین لە ژنانی دووگیاندا بەکاری بهێنین.

عوارزی ئەم دەستەیە[دەستکاری]

  • سەرئێشە، بێخەوی، قبزی، برادیکاردی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

وتارەکانی دەرسی دەواناسی زانکۆی "علوم پزشکی شهیدبهشتی" لە تاران- ئێران

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]